Revised Common Lectionary (Semicontinuous)
40 لەبەر ئەوە تووڕەیی یەزدان بەسەر گەلەکەیدا جۆشا،
قێزی لە میراتەکەی بووەوە.
41 ژێردەستەی نەتەوەکانی کردن،
ناحەزانیان بەسەریاندا زاڵبوون،
42 دوژمنەکانیان تەنگیان پێ هەڵچنین،
زەلیلی ژێر دەستیان بوون.
43 زۆر جار دەربازی کردن،
بەڵام بە ئەنقەست یاخیبوون،
داڕووخان بە گوناهەکانیان.
44 بەڵام لە تەنگانەیاندا ئاوڕی لێ دانەوە،
کە گوێی لە دەنگی هاواریان بوو.
45 لە پێناوی ئەوان پەیمانی خۆی هێنایەوە یاد،
بەگوێرەی گەورەیی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی پاشگەز بووەوە.
46 وای کرد ئەوانەی بە دیل گرتوویانن،
سکیان پێیان بسووتێت.
47 ئەی یەزدانی پەروەردگارمان، ڕزگارمان بکە،
لەنێو نەتەوەکان کۆمان بکەرەوە،
بۆ ئەوەی ستایشی ناوی پیرۆزی تۆ بکەین و
شانازی بە ستایشکردنی تۆوە بکەین.
48 ستایش بۆ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل،
لە ئەزەلەوە و بۆ هەتاهەتایە.
با هەموو گەل بڵێن: «ئامین!»
هەلیلویا!
خودا و بتەکان
10 ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، گوێ بگرن یەزدان چی بە ئێوە دەفەرموێت. 2 یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
«ئێوە نەریتی نەتەوەکان فێر مەبن و
لە نیشانەکانی ئاسمان مەتۆقن،
هەرچەندە نەتەوەکان لەم شتانە دەتۆقن.
3 چونکە نەریتی نەتەوەکان مایەپووچە:
درەختی بڕاوەی دارستانن،
دارتاش بە ئەسکەنە دروستیان دەکات،
4 بە زێڕ و زیو دەیڕازێننەوە و
بە مێخ و چەکوش توندیان دەکەن
بۆ ئەوەی نەلەقن.
5 وەک داوەڵی[a] لە بێستانی خەیاردان،
بتەکانیان قسە ناکەن،
بە هەڵگرتن هەڵدەگیرێن،
چونکە هەنگاو نانێن،
لێیان مەترسن، چونکە زیان نابەخشن،
هەروەها ناتوانن هیچ سوود بگەیەنن.»
6 ئەی یەزدان، کەس وەک تۆ نییە،
تۆ مەزنیت،
لە پاڵەوانیێتی ناوت گەورەیە.
7 کێ لێت ناترسێت،
ئەی پاشای نەتەوەکان؟
چونکە لە تۆ دەوەشێتەوە.
لەناو هەموو دانایانی نەتەوەکان و
لە هەموو شانشینەکانیان،
کەس هاوتای تۆ نییە.
8 تێکڕا دەبەنگ و گێل بوون،
شتی پووچ لە بتی دارین فێر دەبن.
9 زیوی کوتراوە لە تەرشیشەوە دەهێنن و
زێڕ لە ئوفازەوە.
دەستکردی پیشەوەرە و دەستی زێڕنگەرە،
بەرگیان مۆر و ئەرخەوانییە،
هەمووی دەستکردی وەستایانن.
10 بەڵام تەنها یەزدان پەروەردگاری ڕاستییە،
ئەو خودای زیندوو و پاشای هەتاهەتاییە،
زەوی لەبەر تووڕەیی ئەو دەلەرزێت و
نەتەوەکان بەرگەی هەڵچوونی ئەو ناگرن.
11 «ئاوایان پێ دەڵێن: ”ئەو خوداوەندانەی ئاسمان و زەوییان دروستنەکردووە، لەسەر زەوی و لەژێر ئەم ئاسمانە لەناودەچن.“»
12 بەڵام یەزدان بە هێزی خۆی زەوی دروستکردووە،
بە دانایی خۆی جیهانی دامەزراندووە،
بە تێگەیشتنی خۆی ئاسمانی ڕاخستووە.
13 کاتێک دەنگ هەڵدەبڕێت، ئاوەکانی ئاسمان هاژەیان دێت،
هەڵمەکان لەوپەڕی زەوییەوە بەرز دەکاتەوە،
بروسکە بۆ باران دروستدەکات،
با لە ئەمباری خۆی دەردەهێنێت.
14 هەموو کەسێک بێ زانیارییە و دەبەنگە،
هەموو زێڕنگەرێک بە پەیکەرەکەی[b] شەرمەزارە،
چونکە داڕێژراوی درۆن و
ڕۆحیان تێدا نییە.
15 ئەوان پووچن، مایەی گاڵتەجاڕین،
لە کاتی سزادانیان لەناودەچن.
16 بەڵام خودا، ئەوەی بەشی یاقوبە وەک ئەمانە نییە،
چونکە ئەو دروستکەری هەموو شتێکە،
ئیسرائیل هۆزی میراتی ئەویشی داناوە،
یەزدانی سوپاسالار، ئەمە ناوی ئەوە.
19 هەرچەندە سەبارەت بە هەمووان سەربەستم، بەڵام خۆم کردە کۆیلەی هەمووان تاکو زیاتریان لێ بەدەستبهێنم. 20 بۆ جولەکە خۆم وەک جولەکە لێکرد، تاکو جولەکە ببەمەوە. بۆ ئەوانەی لەژێر شەریعەتن[a] وەک لەژێر شەریعەت، کە خۆم لەژێر شەریعەت نیم، تاکو ئەوانەی لەژێر شەریعەتن بیانبەمەوە. 21 بۆ ئەوانەی بێ شەریعەتن، وەک بێ شەریعەت بم، هەرچەندە بێ شەریعەتی خودا نیم، بەڵکو لەژێر شەریعەتی مەسیحدام، تاکو ئەوانەی بێ شەریعەتن بیانبەمەوە. 22 بۆ لاوازان بوومە لاواز، تاکو لاوازەکان ببەمەوە. بۆ هەمووان بوومە هەموو شتێک، تاکو بە هەر شێوەیەک هەندێک ڕزگار بکەم. 23 هەموو ئەمانە لە پێناوی پەیامی ئینجیلدا دەکەم، تاکو تێیدا بەشدار[b] بم.
Holy Bible, Kurdi Sorani Standard Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc.® All rights reserved worldwide.