Print Page Options
Previous Prev Day Next DayNext

Revised Common Lectionary (Semicontinuous)

Daily Bible readings that follow the church liturgical year, with sequential stories told across multiple weeks.
Duration: 1245 days
Kurdi Sorani Standard (KSS)
Version
زەبوورەکان 107:1-9

کۆکراوەی بەشی پێنجەم

زەبوورەکانی 107‏–150

107 ستایشی یەزدان بکەن، لەبەر ئەوەی چاکە،
    خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.

با ئەوانەی یەزدان کڕینیەوە بەسەرهاتی خۆیان بگێڕنەوە،
    ئەوانەی لە دەستی دوژمن کڕینیەوە،
لە وڵاتانەوە کۆی کردنەوە،
    لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، لە باکوور و باشوورەوە.

هەندێک گومڕابوون لە چۆڵەوانی، لە بیابان،
    ڕێگایان بۆ شاری نیشتەجێبوونیان نەدۆزییەوە.
برسی و تینوو بوون،
    گیانیان داهێزرا.
ئینجا لە تەنگانەیاندا هاواریان بۆ یەزدان کرد،
    ئەویش لە ناخۆشییەکانیان دەربازی کردن.
ڕابەرایەتی کردن بۆ ڕێگای ڕاست،
    بۆ ئەوەی بچن بۆ شاری نیشتەجێبوون.
با ئەوان ستایشی یەزدان بکەن بۆ خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی،
    بۆ کارە سەرسوڕهێنەرەکانی بۆ ئادەمیزاد،
چونکە گیانێکی تینووی تێرکرد،
    گیانێکی برسی پڕکرد لە چاکە.

زەبوورەکان 107:43

43 کێ دانایە، با سەرنج بداتە ئەمانە و
    لە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی یەزدان تێبگات.

هۆشەع 8

دورینەوەی گەردەلوول

«کەڕەنا ببە بۆ دەمت!
    هەڵۆیەک هاتە سەر ماڵی یەزدان،
لەبەر ئەوەی پەیمانەکەی منیان شکاند و
    لە فێرکردنەکانم یاخی بوون.
هاوار بۆ من دەکەن:
”ئەی خودای ئێمە، ئێمەی ئیسرائیل دانت پێدا دەنێین!“
بەڵام ئیسرائیل بێزی لە چاکە بووەوە،
    لەبەر ئەوە دوژمن ڕاوی دەنێت.
ئەوان پاشایان دانا، بەڵام لە منەوە نەبوو،
    میریان دانا، کە من نایانناسم.
لە زێڕ و زیوەکانیان بتیان بۆ خۆیان دروستکرد،
    بۆ لەناوچوونیان.
ئەی سامیرە، بتە گوێرەکەکەت بەلاوە بنێ!
    تووڕەییم بەسەریاندا دەجۆشێت.
هەتا کەی ناتوانن خۆیان بێگەرد ڕابگرن؟
    هەروەها ئەوانیش هەر لە ئیسرائیلن!
وەستایەک ئەم بتەی دروستکردووە، نابێتە خودا.
    گوێرەکەکەی سامیرە پارچەپارچە دەبێت.

«ئەوان با دەچێنن و
    گەردەلوول دەدورنەوە.
چێنراوێک کە بەروبوومی نییە و
    ئاردی لێ دروستناکرێت و
ئەگەر دروستیش کرا
    بێگانەکان هەڵیدەلووشن.
ئیسرائیل هەڵلووشرا!
    ئێستا لەنێو نەتەوەکاندا
    وەک قاپێکیان لێ هاتووە کە هیچ سوودی نییە.
چونکە وەک کەرەکێوییەکی تاک و تەنها
    چوونە ئاشور.
    ئەفرایم خۆی بە چەند دۆستێک فرۆشتووە.
10 هەرچەندە ئەوان لەنێو نەتەوەکان خۆیان فرۆشتووە،
    بەڵام ئێستا من کۆیان دەکەمەوە،
    ئینجا ئەوان لەژێر باری پاشای توانادار[a] دەفەوتێن.

11 «هەرچەندە ئەفرایم قوربانگاکانی قوربانی گوناهی زۆر کرد،
    بۆی بوونە قوربانگای گوناهکردن.
12 شتی زۆری بۆ دەنووسم کە پەیوەستە بە فێرکردنەکانم،
    بەڵام ئەو بە نامۆیان دادەنێت.
13 قوربانیم پێشکەش دەکەن و
    خۆیان گۆشتەکەی دەخۆن،
    بەڵام یەزدان پێیان ڕازی نییە.
ئێستا تاوانەکەیان دەهێنێتەوە یاد و
    سزای گوناهەکانیان دەدات:
    ئەوان دەگەڕێنەوە میسر.
14 ئیسرائیل دروستکەری خۆی لە یاد کرد و
    چەندین کۆشکی بنیاد نا،
    یەهوداش شارە قەڵابەندەکان.
بەڵام من ئاگر دەنێرمە سەر شارەکانی
    ئینجا قەڵاکانی دەخوات.»

ڕۆما 11:33-36

33 ئای لە قووڵی دەوڵەمەندی و دانایی و زانیاری خودا!
    حوکمەکانی لە سەرووی تێگەیشتنەوەیە و
    ڕێگاکانی لە سەرووی وردبوونەوەیە.
34 [کێ بیری یەزدانی زانی؟
    یان کێ بووە ڕاوێژکاری؟][a]
35 [کێ شتێکی پێ بەخشیوە تاکو پێی بدرێتەوە؟][b]
36 چونکە هەموو شتەکان لە ئەوە و بەهۆی ئەوە و بۆ ئەوە.
    هەتاهەتایە شکۆمەندی بۆ ئەوە! ئامین.

Kurdi Sorani Standard (KSS)

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard ‪Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®‎‎ ‪All rights reserved worldwide‎.