Print Page Options
Previous Prev Day Next DayNext

Revised Common Lectionary (Semicontinuous)

Daily Bible readings that follow the church liturgical year, with sequential stories told across multiple weeks.
Duration: 1245 days
Kurdi Sorani Standard (KSS)
Version
زەبوورەکان 85

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح.

85 ئەی یەزدان، تۆ لە زەوی خۆت ڕازیت،
    دیلەکانی یاقوبت گێڕاوەتەوە.
لە تاوانەکانی گەلەکەت خۆشبوویت،
    هەموو گوناهەکانیت داپۆشیوە.[a]
هەموو تووڕەیی خۆتت گرتەوە،
    لە جۆشانی تووڕەییت گەڕایتەوە.

ئەی خودای ڕزگاریمان، بمانگەڕێنەوە،
    تووڕەیی خۆتمان لەسەر لابدە.
ئایا هەتاهەتایە لێمان تووڕە دەبیت؟
    نەوە دوای نەوە درێژە بە تووڕەییت دەدەیت؟
ئایا تۆ ناگەڕێیتەوە هەتا زیندوومان بکەیتەوە،
    بۆ ئەوە گەلەکەت پێت شاد بێت؟
ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەتمان پیشان بدە،
    ڕزگاریی خۆتمان پێ ببەخشە.

ئەوەی خودای پەروەردگار دەیڵێت، گوێی لێ دەگرم،
    چونکە باسی ئاشتی دەکات بۆ گەلەکەی و بۆ خۆشەویستانی،
    بەڵام با نەگەڕێنەوە سەر گێلایەتی.
بێگومان ڕزگارییەکەی لەو کەسانە نزیکە کە لێی دەترسن،
    بۆ ئەوەی شکۆمەندییەکەی لە خاکی ئێمەدا نیشتەجێ بێت.

10 خۆشەویستی نەگۆڕ و ڕاستی بە یەک گەیشتوون،
    ڕاستودروستی و ئاشتی یەکتری ماچ دەکەن[b].
11 ڕاستی لە زەوییەوە دەڕوێت و
    ڕاستودروستی لە ئاسمانەوە سەر دەردێنێت.
12 هەروەها یەزدان چاکە دەبەخشێت و
    زەوی ئێمەش دەغڵودان دەدات.
13 ڕاستودروستی لەپێشی دەڕوات،
    ڕێگای بۆ خۆش دەکات.

هۆشەع 1:11-2:15

11 لەو کاتەدا نەوەی یەهودا و نەوەی ئیسرائیل یەکدەگرنەوە و یەک سەرۆک بۆ خۆیان دادەنێن، لە خاکەکە سەردەکەون و دێنە دەرەوە، چونکە ڕۆژی یەزرەعیل گەورە دەبێت.»

«بە براکانتان بڵێن: ”گەلی من،“ و بە خوشکەکانتان: ”بەر بەزەیی کەوتوو.“

سزادان و چاککردنەوەی ئیسرائیل

«سەرزەنشتی دایکتان بکەن، سەرزەنشتی بکەن،

    چونکە ئەو ژنی من نییە و
    منیش مێردی ئەو نیم.
بەدڕەوشتی لە ڕوخساری و
    ناپاکی لەنێوان مەمکەکانی داماڵێت.
ئەگینا ڕووتوقووتی دەکەمەوە،
    وەک ئەو ڕۆژە ڕایدەگرم کە تێیدا لەدایک بووە؛
وەک چۆڵەوانی لێ دەکەم،
    وەک خاکی وشکی لێ دەکەم،
    بە تینووێتی دەیمرێنم.
بەزەییم بە منداڵەکانیدا نایەتەوە،
    چونکە زۆڵن.
بێگومان دایکیان داوێنپیسی کردووە و
    بە بێ ئابڕوویی سکی پێیان پڕ بووە.
ئەو گوتی: ”دوای دۆستەکانم دەکەوم،
    ئەوانەی نان و ئاو،
    خوری و کەتان، زەیت و خواردنەوەم پێدەدەن.“
لەبەر ئەوە ڕێگاکەی بە دڕک پەرژین دەکەم،
    دیوارێک بە دەوریدا دروستدەکەم بۆ ئەوەی ڕێڕەوەکانی نەدۆزێتەوە.
دوای دۆستەکانی دەکەوێت و پێیان ناگات،
    بەدوایاندا دەگەڕێت و نایاندۆزێتەوە.
ئینجا دەڵێت:
    ”دەچم و وەک جاران دەگەڕێمەوە بۆ لای مێردەکەم،
    چونکە ئەو کاتم لە ئێستام باشتر بوو.“
ئەو دانی پێدا نەناوە ئەوە من بووم کە
    دانەوێڵە و شەرابی نوێ و زەیتم پێیداوە،
زێڕ و زیوم بۆی زیاد کردووە،
    بەڵام ئەوان بۆ بەعل بەکاریانهێنا.

«لەبەر ئەوە دەگەڕێمەوە و دانەوێڵەکەم لە کاتی خۆیدا دەبەمەوە،
    شەرابە تازەکەشم لە کاتی خۆیدا.
خوری و کەتانەکەم کە ڕووتییەکەی دادەپۆشن
    لەبەری دادەکەنم.
10 ئێستا شوێنی شەرمی
    لەبەرچاوی خۆشەویستەکانیدا دەردەخەم،
    کەسیش لە دەستم فریای ناکەوێت.
11 هەموو خۆشییەکانی ڕادەگرم:
    جەژن و سەرەمانگەکانی،
    شەممە و جەژنە دیاریکراوەکانی.
12 ڕەزەمێو و هەنجیرەکانی تێکدەدەم،
    کە گوتی: ”ئەوانە کرێیەکەی منن، خۆشەویستانم پێیان داوم.“
دەیانکەم بە دارستان و
    ئاژەڵی کێوی دەیانخوات.
13 لەسەر ئەو ڕۆژانەی سزای دەدەم
    کە بخووری بۆ بەعلەکان دەسووتاند،
بە خەزێم و خشڵەکانی خۆی دەڕازاندەوە،
    دوای خۆشەویستانی کەوت،
    بەڵام منی لەیاد کرد.»
            ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

14 «لەبەر ئەوە بە زمانی شیرین
    دەیبەمە چۆڵەوانی و
    بە نەرمی قسەی لەگەڵدا دەکەم.
15 لەوێ ڕەزەمێوەکانی دەدەمەوە،
    دۆڵی عاخۆر[a] دەکەم بە دەرگای هیوا.
لەوێ وەک ڕۆژانی هەرزەکاری گۆرانی دەڵێت،
    وەک ڕۆژی سەرکەوتنی لە خاکی میسرەوە.»

لۆقا 8:22-25

عیسا ڕەشەبا هێمن دەکاتەوە

22 ڕۆژێکیان عیسا لەگەڵ قوتابییەکانی سواری بەلەمێک بوو، پێی فەرموون: «با بپەڕینەوە ئەوبەری دەریاچەکە.» جا بەڕێ کەوتن. 23 کاتێک دەڕۆیشتن ئەو نوست. ڕەشەبایەکیش هەڵیکردە سەر دەریاچەکە، بەلەمەکە خەریک بوو پڕدەبوو لە ئاو و کەوتنە مەترسییەوە.

24 جا هاتنە لای، خەبەریان کردەوە و گوتیان: «گەورەم، گەورەم، وا لەناودەچین!»

ئەویش هەستا، لە ڕەشەبا و شەپۆلەکانی ڕاخوڕی، کۆتاییان هات و هێمن بوونەوە. 25 ئینجا پێی فەرموون: «کوا باوەڕتان؟»

ئەوانیش سەرسام بوون و ترسان، بە یەکتریان دەگوت: «باشە ئەمە کێیە؟ فەرمان بە با و ئاویش دەکات و گوێڕایەڵی دەبن.»

Kurdi Sorani Standard (KSS)

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard ‪Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®‎‎ ‪All rights reserved worldwide‎.