Print Page Options
Previous Prev Day Next DayNext

Revised Common Lectionary (Semicontinuous)

Daily Bible readings that follow the church liturgical year, with sequential stories told across multiple weeks.
Duration: 1245 days
Kurdi Sorani Standard (KSS)
Version
زەبوورەکان 127

گۆرانی گەشتیاران، بۆ سلێمان.

127 ئەگەر یەزدان خانووەکە دروستنەکات،
    وەستاکان بێ سوود خۆیان ماندوو دەکەن.
ئەگەر یەزدان چاودێری شارەکە نەکات،
    پاسەوان بێ سوود ئێشک دەگرێت.
بێ سوودە بۆتان زوو هەستان و دانیشتن هەتا درەنگی شەو،
    خواردنی نانی ڕەنجکێشی،
    چونکە خەو بە خۆشەویستانی خۆی دەبەخشێت.

بێگومان منداڵان میراتن لە یەزدانەوە،
    پاداشتی بەری سکن.
وەک تیری دەستی پاڵەوان،
    ئاوان کوڕانی مرۆڤی گەنج.
خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی تیردانی خۆی لەوان پڕکردووە،
    شەرمەزار نابێت کە لە دادگا[a] لەگەڵ دوژمنان دەکەوێتە دەمەقاڵێ.

ڕائووس 4:18-22

18 ئەمانەش نەوەکانی پێرێزن:

پێرێز باوکی حەسرۆن بوو،

19 حەسرۆنیش باوکی ڕام بوو،

ڕامیش باوکی عەمیناداب بوو،

20 عەمینادابیش باوکی نەحشۆن بوو،

نەحشۆنیش باوکی سەلمۆن بوو،

21 سەلمۆنیش باوکی بۆعەز بوو،

بۆعەزیش باوکی عوبێد بوو،

22 عوبێدیش باوکی یەسا بوو و

یەساش باوکی داود بوو.

مەرقۆس 11:12-14

دار هەنجیری بێ بەر

12 بۆ بەیانی کە بێت‌عەنیایان بەجێهێشت، عیسا برسی بوو. 13 لە دوورەوە دار هەنجیرێکی بینی گەڵای کردبوو، ڕووی تێکرد تاکو شتێکی پێوە ببینێت. گەیشتە لای و لە گەڵا زیاتر هیچی پێوە نەبینی، چونکە وەرزی هەنجیر نەبوو. 14 ئینجا پێی فەرموو: «ئیتر هەرگیز کەس لە بەرت ناخوات.» قوتابییەکانیشی گوێیان لێبوو.

مەرقۆس 11:20-24

دەربارەی هێزی باوەڕ

20 بەیانی بەوێدا تێدەپەڕین، دار هەنجیرەکەیان بینی لە ڕەگەوە وشک بووە. 21 پەترۆس بیری کەوتەوە و گوتی: «ڕابی، سەیر بکە! دار هەنجیرەکەی نەفرەتت لێکرد، وشک بووە!»

22 عیسا وەڵامی دایەوە: «باوەڕتان بە خودا هەبێت. 23 ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوەی بەم کێوە بڵێت ”هەڵبکەنرێ و بکەوە ناو دەریاوە،“ لە دڵدا گومان نەکات، بەڵکو باوەڕ بکات ئەوەی دەیڵێت دەبێت، ئەوا بۆی دەبێت. 24 لەبەر ئەوە پێتان دەڵێم: هەموو ئەوەی داوای دەکەن و نوێژی بۆ دەکەن، باوەڕ بکەن کە وەرتانگرتووە، بۆتان دەبێت.

Kurdi Sorani Standard (KSS)

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard ‪Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®‎‎ ‪All rights reserved worldwide‎.