Print Page Options
Previous Prev Day Next DayNext

Revised Common Lectionary (Semicontinuous)

Daily Bible readings that follow the church liturgical year, with sequential stories told across multiple weeks.
Duration: 1245 days
Kurdi Sorani Standard (KSS)
Version
زەبوورەکان 50:1-8

زەبوورێکی ئاساف.

50 خودای توانادار، یەزدان، دەفەرموێت،
    لە ڕۆژهەڵاتەوە هەتا ڕۆژئاوای زەوی بانگ دەکات.
لە سییۆنەوە کە لە جوانیدا تەواوە،
    خودا پڕشنگ دەدات.
خودامان دێت و بێدەنگ نابێت،
    ئاگر لەپێشیەوە هەڵدەلووشێت،
    گەردەلوولێکی بەهێز لە دەوریەتی.
بانگی ئاسمان دەکات لە بەرزایی،
    هەروەها زەوی، بۆ دادگایی گەلەکەی:
«بۆم کۆبکەنەوە خۆشەویستانم[a]،
    کە بە قوربانی پەیمانیان لەگەڵ بەستووم.»
ئاسمان ڕاستودروستییەکەی ڕادەگەیەنێت،
    چونکە خودا خۆی دادوەرە.[b]

«ئەی گەلی من، گوێ بگرن هەتا قسە بکەم،
    ئەی ئیسرائیل، هەتا شایەتیت لەسەر بدەم:
    من خودام، خودای تۆم.
سەرزەنشتت ناکەم لەسەر قوربانییەکانت،
    قوربانی سووتاندنەکانت هەمیشە لەبەردەممە.

زەبوورەکان 50:22-23

22 «ئەی ئەوانەی خوداتان لەبیر کردووە، ئەمە لەبەرچاو بگرن،
    دەنا پارچەپارچەتان دەکەم، کەسیش نایەتە فریاتان.
23 ئەوەی قوربانی سوپاسگوزاری پێشکەش بکات، شکۆدارم دەکات،
    ئەوەی ڕێگای خۆی ڕێک بکات، ڕزگاریی خودای نیشان دەدەم.»

ئیشایا 9:8-17

تووڕەیی یەزدان لە دژی ئیسرائیل

پەروەردگار وشەیەکی لە دژی یاقوب نارد و
    بەسەر ئیسرائیلدا کەوت.
گەل هەموو دەزانن،
    ئەفرایم و دانیشتووانی سامیرە،
بە لووتبەرزی و
    فیزی دڵەوە دەڵێن:
10 «خشت ڕووخا،
    بەڵام بە بەردی تاشراو بنیاد دەنێینەوە،
هەنجیرە کێوی بڕایەوە،
    بەڵام داری ئورز لە شوێنی دادەنێین.»
11 یەزدان دوژمنانی ڕەچینی پاشای لێ هەڵدەستێنێت،
    ناحەزانی جۆش دەدات.
12 ئارامییەکان لە ڕۆژهەڵاتەوە و فەلەستییەکان لە ڕۆژئاواوە
    پڕ بە دەم ئیسرائیل هەڵدەلووشن.

لەگەڵ هەموو ئەوەشدا تووڕەییەکەی دانەمرکایەوە،
    هێشتا دەستی درێژکردووە.

13 گەل هێشتا نەگەڕایەوە لای لێدەرەکەی،
    ڕوویان لە یەزدانی سوپاسالار نەکرد.
14 یەزدان لە ئیسرائیل سەر و کلک دەبڕێت،
    دار خورما و قامیش لە یەک ڕۆژدا،
15 پیر و پیاوماقوڵ سەرە،
    پێغەمبەر کە بە درۆ فێر دەکات کلکە.
16 ڕابەرانی ئەم گەلە بوون بە چەواشەکار،
    ئەوانەی ڕابەرایەتی دەکرێن سەریان لێ شێواوە.
17 لەبەر ئەوە پەروەردگار دڵخۆش نابێت بە گەنجەکانیان،
    بەزەیی نایەتەوە بە هەتیو و بێوەژنەکانیان،
چونکە هەموو خوانەناس و خراپەکارن،
    هەموو دەمەکان بە گێلی دەدوێن.

لەگەڵ هەموو ئەوەشدا تووڕەییەکەی دانەمرکایەوە،
    هێشتا دەستی درێژکردووە.

ڕۆما 9:1-9

ئایا بەڵێنەکانی خودا نایەنە دی؟

مەسیح شایەتمە کە ڕاستی دەڵێم و درۆ ناکەم، ویژدانیشم بە ڕۆحی پیرۆز ئەوە دووپات دەکاتەوە، کە زۆر دڵتەنگم و ئازارێکی بێ بڕانەوەم لە دڵدایە. خۆزگە خۆم نەفرەتم لێ بکرایە و لە مەسیح بێبەش بوومایە، لە پێناوی برایانم، هاونەژادەکانم، ئیسرائیلییەکان، لەخۆگرتنەوە[a] و شکۆ و پەیمانەکان و وەرگرتنی تەورات و پەرستن[b] و بەڵێنەکان هی ئەوانە. باوکانیش هی ئەوانن و مەسیحیش بەگوێرەی جەستە لەوانەوە هاتووە، ئەوەی لە سەرووی هەمووانە، هەتاهەتایە خودایەکی پیرۆزە! ئامین.

واتای ئەوە نییە کە فەرمایشتی خودا کاریگەری نەماوە، چونکە هەموو ئەوانەی لە نەوەی ئیسرائیلن، گەلی هەڵبژێردراوی خودا[c] نین. هەروەها هەموو ئەوانەی نەوەی ئیبراهیمن، منداڵی ئەو نین، بەڵکو: [لە ڕێگەی ئیسحاقەوە نەوەی تۆ ناودەبردرێت.][d] واتە ئەو منداڵانەی کە بە خواستی مرۆڤانە بوون، منداڵی خودا نین، بەڵکو ئەو منداڵانەی کە بە بەڵێنی خودا بوون، ئەوانە بە نەوەی ئیبراهیم دادەنرێن، چونکە وتەی بەڵێنەکە ئەمەیە: [کاتێکی ئاوا دێمەوە و ساراش کوڕێکی بووە.][e]

Kurdi Sorani Standard (KSS)

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard ‪Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®‎‎ ‪All rights reserved worldwide‎.