Print Page Options
Previous Prev Day Next DayNext

Revised Common Lectionary (Semicontinuous)

Daily Bible readings that follow the church liturgical year, with sequential stories told across multiple weeks.
Duration: 1245 days
Kurdi Sorani Standard (KSS)
Version
زەبوورەکان 36:5-10

ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەگاتە ئاسمان،
    دڵسۆزیت دەگاتە هەورەکان.
ڕاستودروستییەکەت وەک چیا سەرکەشەکانە،
    دادپەروەرییەکەت وەک دەریا گەورەکەی ژێر زەوییە[a].
ئەی یەزدان، تۆ مرۆڤ و ئاژەڵەکانیش ڕزگار دەکەیت.
    ئەی خودایە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت چەند بەنرخە!
ئادەمیزاد لەژێر سێبەری باڵەکانت پەنا دەگرن.
بە چەوری ماڵەکەت تێر دەبن،
    تۆش پێیان دەدەیت لە ڕووباری خۆشییەکانت بنۆشن،
چونکە کانی ژیان لەلای تۆیە،
    بە ڕووناکی تۆ ئێمە ڕووناکی دەبینین.

10 بەردەوامی بدە بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بۆ ئەوانەی دەتناسن،
    بە ڕاستودروستییەکەت بۆ ئەوانەی دڵڕاستن.

یەرمیا 3:19-25

19 «بەڵام من، یەزدانم، دەفەرمووم:

«”چەند دەمەوێ وەک کوڕانی خۆمتان دابنێم و
    زەوییەکی ئارەزووبەخشتان بدەمێ،
    جوانترین میراتی نەتەوەکان!“
وامدەزانی ئێوە بە ”باوکە“ بانگم دەکەن و
    لە شوێنکەوتنی من لانادەن.
20 بەڵام وەک چۆن ژن ناپاکی لە هاوسەری خۆی دەکات،
    ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئاوا ناپاکیتان لێکردم،»
            ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

21 دەنگێک لە گردۆڵکەکانەوە دەبیسترێت،
    گریان و پاڕانەوەکانی نەوەی ئیسرائیلە،
چونکە ڕێگاکانی خۆیان خوارکردووە و
    یەزدانی پەروەردگاریان لەبیر کردووە.

22 «ئەی ڕۆڵە هەڵگەڕاوەکان، بگەڕێنەوە،
    هەڵگەڕانەوەکانتان چاک دەکەمەوە.»

«بەڵێ، دەگەڕێنەوە لات،
    چونکە تۆ یەزدانیت، خودای ئێمەیت.
23 بێگومان بتپەرستی بە غەڵبەغەڵبەوە لەسەر چیا و گردەکان خۆهەڵخەڵەتاندنە،
    بێگومان بە یەزدانی پەروەردگارمان ئیسرائیل ڕزگار دەبێت.
24 لە هەرزەکاریمانەوە بەعلی خوداوەندی شەرمەزاری
    ڕەنجی باوباپیرانی ئێمەی خواردووە،
لە مەڕ و مانگا و
    کوڕ و کچ.
25 با لەناو شورەیی خۆمان ڕابکشێین،
    با شەرمەزاریمان دامانبپۆشێت،
چونکە ئێمە و باوباپیرانمان گوناهمان کرد
    لە دژی یەزدانی پەروەردگارمان،
لە هەرزەکاریمانەوە هەتا ئەمڕۆش،
    گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگارمان نەبووین.»

یەکەم کۆرنسۆس 7:1-7

هاوسەرگیری

سەبارەت بەو شتانەی کە بۆ منتان نووسیوە: باشە بۆ پیاو ژن نەهێنێت[a]. بەڵام لەبەر داوێنپیسی، با هەر پیاوێک ژنی خۆی هەبێت و هەر ژنێک مێردی خۆی هەبێت. مێرد لەسەریەتی ئەرکی سەرشانی بۆ ژنەکەی بەجێبگەیەنێت، هەروەها ژنیش بۆ مێرد. ژن دەسەڵاتی بەسەر لەشی خۆیدا نییە، بەڵکو هی مێردەکەیەتی. هەروەها مێردیش دەسەڵاتی بەسەر لەشی خۆیدا نییە، بەڵکو هی ژنەکەیەتی. خۆتان لە یەکتری بێبەش مەکەن، مەگەر بە ڕێککەوتن بۆ ماوەیەک تاکو بۆ نوێژکردن دەست بەتاڵ بن و دواتر بگەڕێنەوە بۆ ژیانی ئاسایی ژن و مێردایەتی، نەوەک بەهۆی بەسەرخۆدا زاڵنەبوونتانەوە شەیتان تاقیتان بکاتەوە. بەڵام ئەمەی دەیڵێم، وەک ڕێگادانە نەک فەرمان. هیوادارم هەموو خەڵک وەک من بن[b]، بەڵام هەریەکە لەلایەن خوداوە بەهرەی خۆی هەیە، هی یەکێک ئاوایە و ئەوەی دیکەش ئاوا.

Kurdi Sorani Standard (KSS)

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard ‪Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®‎‎ ‪All rights reserved worldwide‎.