Print Page Options
Previous Prev Day Next DayNext

Revised Common Lectionary (Semicontinuous)

Daily Bible readings that follow the church liturgical year, with sequential stories told across multiple weeks.
Duration: 1245 days
Kurdi Sorani Standard (KSS)
Version
زەبوورەکان 126

گۆرانی گەشتیاران.

126 کە یەزدان ڕاپێچکراوانی سییۆنی گەڕاندەوە،
    وامان لێهات وەک خەون ببینین.
ئەو کاتە دەممان پڕ پێکەنین و
    زمانمان پڕ هەلهەلە بوو،
ئەوسا لەنێو نەتەوەکان گوتیان:
    «یەزدان کارێکی گەورەی لەگەڵ ئەوان کرد!»
یەزدان کارێکی گەورەی لەگەڵ ئێمە کرد،
    شادمان بووین.

ئەی یەزدان، خۆشحاڵیمان بگەڕێنەوە،
    وەک جۆگەکانی نەقەب[a].
ئەوانەی بە فرمێسکەوە دەچێنن،
    بە هەلهەلەوە دروێنە دەکەن.
ئەوەی بە گریانەوە دەڕوات و
    تۆو بۆ چاندن بار دەکات،
بە هەلهەلەوە دێتەوە و
    بەرهەمەکەی بە مەلو بار دەکات.

ئیشایا 35:3-7

دەستە شلەکان توند بکەن و
    ئەژنۆ لەرزۆکەکان بچەسپێنن.
بەوانە بڵێن کە دڵەکوتێیانە:
    «خۆتان توند بکەن، مەترسن!
ئەوەتا خوداتان،
    بە تۆڵەسەندنەوە دێت،
سزای خوداتان.
    ئەو دێت و ڕزگارتان دەکات.»

ئەوسا چاوی کوێر دەبینێت و
    گوێی کەڕ دەکرێتەوە.
ئەوسا شەل وەک ئاسک باز دەدات و
    زمانی لاڵ هاواری خۆشی دەکات،
چونکە لە چۆڵەوانی ئاو تەقییەوە و
    ڕووباریش لە بیابان.
سەراب دەبێتە گۆم و
    خاکی تینوو بە کانیاو.
لە لانەی چەقەڵەکان لە مۆڵگەکەیان
    قامیش و زەلی لێ سەوز دەبێت.

لۆقا 7:18-30

عیسا و یەحیا

18 قوتابییەکانی یەحیا هەموو ئەمانەیان بە یەحیا ڕاگەیاند. ئەویش دووان لە قوتابییەکانی بانگکرد و 19 ناردنی بۆ لای مەسیحی خاوەن شکۆ بۆ ئەوەی لێی بپرسن: «ئایا تۆی ئەوەی دێت، یان چاوەڕێی یەکێکی دیکە بکەین؟»

20 پیاوەکان هاتنە لای عیسا، گوتیان: «یەحیای لەئاوهەڵکێش ئێمەی بۆ لات ناردووە، دەڵێت: ”تۆی ئەوەی دێت، یان چاوەڕێی یەکێکی دیکە بکەین؟“»

21 لەو کاتەدا عیسا زۆر کەسی لە نەخۆشی و دەرد و ڕۆحە پیسەکان چاککردەوە، بینایی بە چاوی زۆر لە‏ کوێرەکان بەخشی. 22 ئینجا لە وەڵامدا پێی فەرموون: «بڕۆن چیتان بینی و بیستتان بە یەحیای ڕابگەیەنن، کوێر دەبینێت، شەل دەڕوات، گەڕوگول پاک دەبێتەوە، کەڕ دەبیستێت، مردوو هەڵدەستێتەوە و هەژار مزگێنی پێدەدرێت. 23 خۆزگە دەخوازرێت بەوەی لە من بێ هیوا نابێت.»

24 کاتێک نێردراوانی یەحیا ڕۆیشتن، عیسا ڕووی لە خەڵکەکە کرد و سەبارەت بە یەحیا فەرمووی: «بۆ بینینی چی چوونە چۆڵەوانی؟ قامیشێک کە با دەیجوڵێنێتەوە؟ 25 ئەی بۆ بینینی چی چوون؟ مرۆڤێک کە جلوبەرگی گرانبەهای پۆشیوە؟ نەخێر، ئەوانەی جلوبەرگی گرانبەها دەپۆشن و خۆش ڕادەبوێرن لە کۆشکەکان دەژین. 26 ئەی بۆ بینینی چی چوون؟ پێغەمبەرێک؟ بەڵێ، پێتان دەڵێم، لە پێغەمبەریش مەزنتر. 27 یەحیا ئەو کەسەیە کە دەربارەی نووسراوە:

«[من نێردراوی خۆم لەپێشتەوە دەنێرم،
    ئەوەی ڕێگات بۆ ئامادە دەکات.][a]

28 من پێتان دەڵێم: لە‏نێو ئەوانەی لە‏ ژن لەدایک بوون، کەس لە یەحیا پایەبەرزتر نییە، بەڵام بچووکترینی ئەوەی لە شانشینی خودایە لەو پایەبەرزترە.»

29 هەموو ئەوانەی گوێیان لێبوو، تەنانەت باجگرانیش دانیان بە دادپەروەری خودا نا، چونکە بە دەستی یەحیا لە ئاو هەڵکێشرا بوون. 30 بەڵام فەریسی و تەوراتناس خواستی خودایان دەرهەق بە خۆیان ڕەتکردەوە، چونکە لەسەر دەستی ئەو لە ئاو هەڵنەکێشرابوون.

Kurdi Sorani Standard (KSS)

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard ‪Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®‎‎ ‪All rights reserved worldwide‎.