Print Page Options
Previous Prev Day Next DayNext

Revised Common Lectionary (Semicontinuous)

Daily Bible readings that follow the church liturgical year, with sequential stories told across multiple weeks.
Duration: 1245 days
Kurdi Sorani Standard (KSS)
Version
زەبوورەکان 67

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ئامێرە ژێدارەکان، زەبوورێک، گۆرانییەک.

67 با خودا لەگەڵمان میهرەبان بێت و بەرەکەتدارمان بکات،
    ڕوخساری خۆیمان بەسەردا بدرەوشێنێتەوە؛[a]
تاکو ڕێگات لەسەر زەوی زانراو بێت،
    ڕزگاریت لەناو هەموو نەتەوەکان.

ئەی خودایە، با گەلان ستایشت بکەن،
    با هەموو گەلان ستایشت بکەن.
با نەتەوەکان دڵخۆش بن و گۆرانی شادی بڵێن،
    چونکە بە ڕێکی حوکمی خەڵک دەکەیت و
    ڕێنمایی نەتەوەکانی سەر زەوی دەکەیت.
ئەی خودایە، با گەلان ستایشت بکەن،
    با هەموو گەلان ستایشت بکەن.

ئینجا زەوی بەروبوومی دەدات،
    خودا، خودای من، بەرەکەتدارمان دەکات.
خودا بەرەکەتدارمان دەکات،
    سەرتاسەری زەوی لێی دەترسن.

پەندەکانی سلێمان 2:6-8

چونکە یەزدان دانایی دەبەخشێت،
    زانیاری و تێگەیشتنیش لە دەمی ئەوە.
دانایی تەواو بۆ سەرڕاستەکان هەڵدەگرێت و
    قەڵغانە بۆ ئەوانەی ڕێگای تەواوەتی دەگرنەبەر،
بۆ چاودێری ڕێچکەی دادپەروەری و
    پاراستنی ڕێگای خۆشەویستانی.

کردار 16:1-8

تیمۆساوس لەگەڵ پۆڵس و سیلا

16 پۆڵس گەیشتە شاری دەربە و پاشان شاری لیسترا، لەوێ قوتابییەک بە ناوی تیمۆساوس هەبوو، دایکی جولەکەیەکی باوەڕدار بوو، بەڵام باوکی یۆنانی بوو. برایان لە لیسترا و کۆنیا بە باشە باسی تیمۆساوسیان دەکرد. پۆڵس حەزی دەکرد تیمۆساوس یاوەری بێت، جا بردی تاکو خەتەنە بکرێت، لەبەر ئەو جولەکانەی لەو ناوچانە بوون، چونکە هەموو دەیانزانی باوکی یۆنانییە. ئیتر پۆڵس و هاوڕێکانی لە‏ شارێکەوە دەچوون بۆ شارێکی دیکە و ئەو فەرمانانەی لەلایەن نێردراوان و پیرانەوە لە ئۆرشەلیم بڕیاریان لەسەر درابوو، پێیان ڕادەگەیاندن تاکو پەیڕەوی بکەن. جا کڵێساکان لە باوەڕدا بەهێز دەبوون و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ژمارەیان زیادی دەکرد.

بینینی پۆڵس لە تروادا

پاشان پۆڵس و هاوڕێیەکانی بە ناوچەکانی فریجیا و گەلاتیادا تێپەڕین، لەبەر ئەوەی ڕۆحی پیرۆز ڕێی نەدان لە ناوچەی ئاسیا پەیامی خودا ڕابگەیەنن. کاتێک گەیشتنە نزیک ناوچەی میسیا هەوڵیان دا بەرەو ناوچەی بیسینیا بڕۆن، بەڵام ڕۆحی عیسا ڕێگای نەدان. ئەوسا بە میسیادا تێپەڕین و هاتنە ترۆیاس.

Kurdi Sorani Standard (KSS)

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard ‪Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®‎‎ ‪All rights reserved worldwide‎.