Print Page Options
Previous Prev Day Next DayNext

Revised Common Lectionary (Semicontinuous)

Daily Bible readings that follow the church liturgical year, with sequential stories told across multiple weeks.
Duration: 1245 days
Kurdi Sorani Standard (KSS)
Version
زەبوورەکان 121

گۆرانی گەشتیاران.

121 چاوم بەرەو چیاکان[a] هەڵدەبڕم،
    یارمەتی من لەکوێوە دێت؟
یارمەتی من لەلای یەزدانەوەیە،
    دروستکەری ئاسمان و زەوی.

لێ ناگەڕێت پێت بخزێت،
    ئەوەی دەتپارێزێت خەواڵوو نابێت.
بێگومان ئەوەی ئیسرائیل دەپارێزێت
    خەواڵوو نابێت و نانوێت.

یەزدان پارێزگاری تۆیە،
    یەزدان سێبەری تۆیە لەلای دەستە ڕاستت،
نە خۆر بە ڕۆژ ئەزیەتت دەدات،
    نە مانگ بە شەو.

یەزدان لە هەموو خراپەیەک دەتپارێزێت،
    گیانت دەپارێزێت.
یەزدان پارێزگاری هاتوچۆت دەکات،
    لە ئێستاوە و بۆ هەتاهەتایە.

حزقیێل 1:26-2:1

26 لەسەر بۆشاییەکەی سەر سەریان، شتێکی وەک تەختێکی پاشایەتی هەبوو، لە دیمەنی یاقووتی شین[a] دەچوو، لە سەرووی هەموویەوە شێوەیەک وەک دیمەنی مرۆڤ لەسەر تەختەکە بوو. 27 بینیم لە ناوقەدی بەرەو سەرەوە وەک دیمەنی کانزایەکی ئاگرین لەناوەوە و لە دەوروبەری، لە ناوقەدیشی بەرەو خوارەوە بە چەشنی ئاگر بوو، شەوقی دەدایەوە بۆ دەوروپشتی. 28 وەک دیمەنی پەلکەزێڕینە لە هەوردا لە ڕۆژی باران، شەوقەکەش ئاوا بوو بۆ دەوروبەری.

ئەمە دیمەنی شێوەی شکۆمەندی یەزدان بوو. کاتێک بینیم بەسەر ڕوومدا کەوتم و گوێم لە دەنگێک بوو قسەی دەکرد.

بانگکردنی حزقیێل

پێی فەرمووم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، هەستە سەر پێیەکانت، قسەت لەگەڵ دەکەم.»

کردار 26:1-18

بەرگری پۆڵس لەلای ئەگریپاس

26 ئەگریپاس بە پۆڵسی گوت: «ڕێگات دراوەتێ باسی خۆت بکەیت.» ئینجا پۆڵس دەستی درێژکرد و بەرگری کرد: «شا ئەگریپاس، خۆم بە بەختەوەر دەزانم کە ئەمڕۆ لەبەردەم تۆ بەرگری لە خۆم بکەم، سەبارەت بە هەموو ئەو شتانەی جولەکە منیان پێ تۆمەتبار کردووە، بە تایبەتی تۆ لە هەموو نەریت و کێشەی جولەکە شارەزایت، بۆیە لێت دەپاڕێمەوە بە ئارامی گوێم لێ بگریت.

«شێوازی ژیانم لە لاویەتیم و لە سەرەتاوە لەنێو گەلەکەم[a] و لە ئۆرشەلیم بووە، هەموو جولەکەش دەزانن. لەمێژە منیان ناسیوە، ئەگەر بیانەوێت شایەتی بدەن کە وەک فەریسی ژیاوم، توندترین ڕێبازی ئایینەکەمان. ئێستاش لەسەر ئەو هیوایە ڕاوەستاوم و حوکم دەدرێم کە بەو بەڵێنانەیە خودا بە باوباپیرانی داوە، ئەوەی دوازدە هۆزەکەمان شەو و ڕۆژ بە پەرۆشەوە خواپەرستی دەکەن، بە هیوای دەستکەوتنی. ئەی پاشا، لەبەر ئەم هیوایە جولەکە تۆمەتبارم دەکەن. بۆچی ئێوە باوەڕ ناکەن کە خودا مردووان هەڵدەستێنیتەوە؟

«لە ڕاستیدا خۆم پێم وابوو کە پێویستە زۆر شت لە دژی ناوی عیسای ناسیرەیی بکەم. 10 لە ئۆرشەلیم ئەوەم کرد، دەسەڵاتم لە کاهینانی باڵا وەرگرت و زۆر کەسم لە گەلی پیرۆزی خودا خستە زیندانەوە، بۆ کوشتنیان دەنگم دەدا. 11 لە هەموو کەنیشتەکان زۆر جار سزام دەدان تاکو ناچاریان بکەم کفر بکەن. ئەوەندە ڕقم لێیان بوو تەنانەت لە شارەکانی دەرەوەش دەمچەوساندنەوە.

12 «لەوەدا بە دەسەڵات و مۆڵەتی کاهینانی باڵا دەچوومە دیمەشق. 13 جا ئەی پاشا، لە نیوەڕۆدا بە ڕێگاوە ڕووناکییەکم لە ئاسمانەوە بینی، درەوشاوەتر لە تیشکدانەوەی ڕۆژ، دەوروبەری من و هاوڕێیانمی ڕووناک کردەوە. 14 هەموومان کەوتینە سەر زەوی. ئینجا گوێم لە دەنگێک بوو بە زمانی عیبری پێی فەرمووم: ”شاول، شاول، بۆچی دەمچەوسێنیتەوە؟ بۆت زەحمەتە لوشکە لە نەقیزەی من باوێی[b].“

15 «منیش گوتم: ”تۆ کێیت گەورەم؟“

«مەسیحی خاوەن شکۆ فەرمووی: ”من عیسام، ئەوەی تۆ دەیچەوسێنیتەوە. 16 بەڵام هەستە و لەسەر پێیەکانت ڕابوەستە. لەبەر ئەوە بۆت دەرکەوتم، کە وەک خزمەتکار و شایەت هەڵتبژێرم بۆ ئەوەی بینیت و ئەوەی تێیدا بۆت دەردەکەوم. 17 ڕزگارت دەکەم لە گەلەکەت و لەو نەتەوانەی تۆیان بۆ دەنێرم 18 تاکو چاویان بکەیتەوە، تاکو لە تاریکی بگەڕێنەوە بۆ ڕووناکی، لە دەسەڵاتی شەیتان بۆ خودا، ئەوسا لێخۆشبوونی گوناه وەردەگرن و لەگەڵ ئەوانەی بە باوەڕیان بە من پیرۆزکراون بەشیان دەبێت.“

Kurdi Sorani Standard (KSS)

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard ‪Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®‎‎ ‪All rights reserved worldwide‎.