Print Page Options
Previous Prev Day Next DayNext

Revised Common Lectionary (Semicontinuous)

Daily Bible readings that follow the church liturgical year, with sequential stories told across multiple weeks.
Duration: 1245 days
Kurdi Sorani Standard (KSS)
Version
زەبوورەکان 78:1-4

هۆنراوەیەکی ئاساف.

78 ئەی گەلی من، گوێ بدەنە فێرکردنم،
    گوێ شل بکەن بۆ قسەکانی دەمم.
بە نموونە دەمم دەکەمەوە،
    مەتەڵی ڕۆژگاری کۆن دەردەبڕم.
ئەو شتانەی بیستوومانە و زانیومانە،
    ئەوەی باوباپیرانمان پێیان گوتووین.
ئەو شتانە لە منداڵەکانیان ناشارینەوە،
    بەڵکو بە نەوەی داهاتوو،
ستایشی یەزدان ڕادەگەیەنین،
    هێزی و کارە سەرسوڕهێنەرەکانی کە کردوویەتی.

زەبوورەکان 78:12-16

12 لەبەرچاوی باوباپیرانیان پەرجووی کرد،
    لە خاکی میسر، لە وڵاتی چۆعەن[a].
13 دەریای شەقکرد و پەڕاندنیەوە،
    وەک بەربەست ئاوی ڕاگرت.
14 بە ڕۆژ بەهۆی هەورەوە ڕێبەری کردن،
    بە درێژایی شەویش بە ڕووناکی ئاگر.
15 لە بیابان تاشەبەردی شەقکرد و ئاوی پێدان،
    ئەوەندە زۆر وەک لە دەریاوە بێت.
16 جۆگەی لەناو تاشەبەرد هەڵقوڵاند،
    وەک ڕووبار ئاوی بەردایەوە.

ئیشایا 48:17-21

17 یەزدان، ئەوەی دەتانکڕێتەوە، پیرۆزەکەی ئیسرائیل،
    ئەمە دەفەرموێت:
«من یەزدانی پەروەردگارتانم،
    فێرتان دەکەم بۆ ئەوەی سوود وەربگرن،
    بە ڕێگایەکدا دەتانبەم هەتا بیگرنەبەر.
18 خۆزگە گوێتان لە فەرمانەکانم دەگرت،
    جا ئاشتیتان وەک ڕووبار دەبوو،
    ڕاستودروستیشتان وەک شەپۆلی دەریا.
19 توخمتان وەک لم دەبوو،
    وەچەتان وەک دەنکی لم،
ناویان لەبەردەمم نە دەبڕایەوە و
    نە لەناودەچوو.»

20 لە بابل بچنە دەرەوە،
    لە بابلییەکان هەڵبێن!
بە هاواری خۆشییەوە ڕایبگەیەنن،
    جاڕی ئەمە بدەن.
بەڕێی بخەن هەتا ئەوپەڕی زەوی،
    بڵێن: «یەزدان یاقوبی بەندەی کڕییەوە.»
21 تینوو نەبوون کە بە چۆڵەوانیدا بردنی،
    لە تاشەبەردەوە ئاوی بۆ هەڵقوڵاندن،
تاشەبەردی شەق کرد و
    ئاو تەقییەوە.

یاقوب 4:11-16

11 خوشکان، برایان، بە خراپە باسی یەکتری مەکەن. ئەوەی بە خراپە باسی براکەی بکات یاخود براکەی حوکم بدات، ئەوا بە خراپە باسی تەورات دەکات و تەورات حوکم دەدات. ئەگەر تەورات حوکم بدەیت، ئەوا تۆ کار بە تەورات ناکەیت، بەڵکو خۆت دەکەیت بە دادوەر بەسەرییەوە. 12 تەنها یەک شەریعەتدانەر و دادوەر هەیە، ئەو دەتوانێت ڕزگار بکات و لەناوببات. بەڵام تۆ کێی تاکو نزیکەکەت حوکم بدەیت؟

پشتبەستن بە خودا

13 وەرن ئەوانەی دەڵێن: «ئەمڕۆ یان بەیانی دەڕۆین بۆ فڵان شار، ساڵێک لەوێ دەبین و کاسبی دەکەین و قازانج دەکەین.» 14 ئێوە کە نازانن بەیانی چی دەبێت، ژیانتان چییە؟ چونکە هەڵمێکە، ماوەیەک دەردەکەوێت، دواتر نامێنێت. 15 لە جیاتی بڵێن: «ئەگەر مەسیحی باڵادەست خواستی لەسەر بوو و ژیاین، ئەمە و ئەوە دەکەین.» 16 بەڵام لە جیاتی ئەوە، ئێوە شانازی بە لووتبەرزیتانەوە دەکەن، هەموو شانازییەکی ئاواش خراپە.

Kurdi Sorani Standard (KSS)

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard ‪Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®‎‎ ‪All rights reserved worldwide‎.