Print Page Options
Previous Prev Day Next DayNext

Revised Common Lectionary (Semicontinuous)

Daily Bible readings that follow the church liturgical year, with sequential stories told across multiple weeks.
Duration: 1245 days
Kurdi Sorani Standard (KSS)
Version
زەبوورەکان 28

زەبوورێکی داود.

28 ئەی یەزدان، من بۆ تۆ هاوار دەکەم.
    ئەی تاشەبەردەکەم، گوێی خۆتم لێ کەڕ مەکە،
چونکە ئەگەر تۆ خۆتم لێ بێدەنگ بکەیت،
    وەک ئەوانەم لێدێت کە شۆڕ دەبنەوە ناو گۆڕ.
گوێ لە دەنگی پاڕانەوەم بگرە،
    کاتێک کە هاوارت بۆ دەهێنم،
دەستەکانم بەرز دەکەمەوە
    بەرەو شوێنی هەرەپیرۆزی تۆ.

لەگەڵ بەدکارەکان ڕاممەکێشە،
    ئەوانەی ئیشی خراپە دەکەن،
بە ئاشتی قسە لەگەڵ دراوسێکانیان دەکەن،
    بەڵام دڵیان پڕ لە کینەیە.
بەگوێرەی کردەوە و خراپەکارییەکانیان سزایان بدە،
    بەگوێرەی کردەوەکانی دەستیان سزایان بدە و
    ڕەفتارەکانی خۆیان بگەڕێنەوە سەر خۆیان.

لەبەر ئەوەی گوێ نادەن بە کردارەکانی یەزدان و
    بە کارەکانی دەستی،
تێکیان دەشکێنێت و
    جارێکی دیکە بنیادیان نانێتەوە.

ستایش بۆ یەزدان،
    چونکە گوێی لە دەنگی پاڕانەوەم بوو.
یەزدان هێز و قەڵغانی منە،
    دڵم متمانەی بەو کرد و یارمەتیم وەرگرت،
دڵم شاد دەبێت و
    بە گۆرانی خۆم ستایشی دەکەم.

یەزدان هێزی گەلەکەیەتی،
    قەڵای ڕزگاریی دەستنیشانکراوەکەی [a]
گەلەکەت ڕزگار بکە و میراتەکەت بەرەکەتدار بکە،
    ببە بە شوانیان و هەتاهەتایە هەڵیانبگرە.

پەیدابوون 37:29-36

29 ئینجا ڕەئوبێن گەڕایەوە لای ئەمباراوەکە و سەیری کرد یوسف لە ئەمباراوەکە نەبوو، ئیتر جلەکانی بەری خۆی دادڕی. 30 گەڕایەوە لای براکانی و گوتی: «کوڕەکە لەوێ نەماوە! من بۆ کوێ بچم؟»

31 ئەوانیش کەواکەی یوسفیان هێنا، گیسکێکیان سەربڕی و کەواکەیان لە خوێن هەڵکێشا. 32 ئینجا کەوا ڕەنگینەکەیان بۆ باوکیان هێنایەوە، گوتیان: «ئەمەمان دۆزیوەتەوە، لێی وردبەرەوە و بزانە کەوای کوڕەکەتە یان نا؟»

33 ئەویش لێی ورد بووەوە و گوتی: «کەوای کوڕەکەمە! گیاندارێکی دڕندە خواردوویەتی، یوسفی پارچەپارچە کردووە.»

34 ئیتر یاقوب جلەکانی بەری خۆی دادڕی و جلوبەرگی گوشی[a] پۆشی، ماوەیەکی درێژ شیوەنی بۆ کوڕەکەی گێڕا. 35 ئینجا هەموو کوڕ و کچەکانی هەستان چوونە لای بۆ دڵدانەوەی، بەڵام ئەو ڕەتی کردەوە دڵی بدرێتەوە، گوتی: «بە لاواندنەوە دادەبەزمە لای کوڕەکەم بۆ ناو جیهانی مردووان[b].» ئیتر باوکی دایە پڕمەی گریان بۆی.

36 هەر لەو ماوەیەدا میدیانییەکان لە میسر یوسفیان فرۆشت بە پۆتی‌فەر، کە کاربەدەستی فیرعەون و سەرۆکی پاسەوانەکان بوو.

دووەم پەترۆس 2:4-10

خودا بەزەیی بەو فریشتانەدا نەهاتەوە کە گوناهیان کرد، بەڵکو فڕێیدانە دۆزەخ و لەنێو تاریکیدا بەندی کردن و بۆ ڕۆژی لێپرسینەوە هەڵیگرتن. هەروەها کە بەزەیی بە جیهانی کۆندا نەهاتەوە کاتێک لافاوی هێنایە سەر جیهانی خراپەکاران، بەڵکو نوحی ڕاگەیەنەری ڕاستودروستی لەگەڵ حەوت کەسی دیکە پاراست. کاتێک شارەکانی سەدۆم و عەمۆرای تاوانبار کرد بە تێکدانی تەواو و ئەوانی کردە خۆڵەمێش، کردنییە پەند بۆ داهاتووی خراپەکاران. کاتێک ڵوتی پیاوچاکی دەرباز کرد کە لە بەڕەڵایی بەدکاران بێزار بوو، چونکە ئەو پیاوچاکە کە لەنێویاندا دەژیا، کردەوە خراپەکانیانی دەبینی و دەبیست، ڕۆژ بە ڕۆژ گیانی ڕاستودروستی ئازار دەدرا. ئەگەر وابێت، یەزدان دەزانێت چۆن لەخواترسان لە تاقیکردنەوە دەرباز بکات و خراپەکاران هەتا ڕۆژی لێپرسینەوە لەژێر سزاداندا بهێڵێتەوە، 10 بە تایبەتی ئەوانەی کەوتوونەتە دوای هەوەسی گڵاوی سروشتی دنیایی، سووکایەتی بە دەسەڵات دەکەن.

چاونەترس و کەللەڕەقن، ناترسن لەوەی بوختان بە فریشتەکان[a] بکەن،

Kurdi Sorani Standard (KSS)

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard ‪Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®‎‎ ‪All rights reserved worldwide‎.