Print Page Options
Previous Prev Day Next DayNext

Revised Common Lectionary (Semicontinuous)

Daily Bible readings that follow the church liturgical year, with sequential stories told across multiple weeks.
Duration: 1245 days
Kurdi Sorani Standard (KSS)
Version
زەبوورەکان 13

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان،

زەبوورێکی داود.

13 ئەی یەزدان، هەتا کەی؟ بە تەواوی لەبیرم دەکەیت؟
    هەتا کەی ڕووی خۆتم لێ وەردەگێڕیت؟
هەتا کەی ڕۆژانە دەروونم ڕاڕا بێت و
    خەفەت لەناو دڵم کۆبکەمەوە؟
    هەتا کەی دوژمنم بەسەرمدا زاڵ بێت؟

ئەی یەزدان، خودای من، سەیرم بکە و بە دەنگمەوە وەرە،
    چاوم ڕۆشن بکەرەوە، نەوەک خەوی مەرگم لێبکەوێت،
نەوەک دوژمن بڵێت: «بەسەریدا زاڵ بووم،»
    نەوەک ناحەزەکانم بە کەوتنی من شادمان بن.

بەڵام من پشتم بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بەستووە،
    دڵم بە ڕزگاریی تۆوە خۆشە.
سروود بۆ یەزدان دەڵێم،
    چونکە چاکەی لەگەڵ کردووم.

پەیدابوون 26:23-25

23 ئینجا لەوێوە بۆ بیری شابەع چوو. 24 جا لەو شەوەدا یەزدان بۆی دەرکەوت و فەرمووی: «من خودای ئیبراهیمی باوکتم. مەترسە، چونکە لەگەڵتم. بەرەکەتدارت دەکەم و نەوەت زۆر دەکەم، لەبەر ئیبراهیمی بەندەم.»

25 ئیتر ئیسحاق لەوێ قوربانگایەکی بنیاد نا، بە ناوی یەزدانەوە نزای کرد. لەوێ چادرەکەی هەڵدا، خزمەتکارەکانیشی لەوێ بیرێکیان هەڵکەند.

لۆقا 17:1-4

لێخۆشبوون سنووری نییە

17 عیسا بە قوتابییەکانی فەرموو: «مەحاڵە کۆسپەکان[a] نەیەن، بەڵام قوڕبەسەر ئەوەی دەبێتە هۆی هاتنیان. باشترە بۆی ئەگەر بەرداشێک بە ملیەوە هەڵبواسرێت و فڕێبدرێتە دەریاوە، لەوەی ببێتە کۆسپ بۆ یەکێک لە قوتابییەکانم[b]. ئاگاداری خۆتان بن.

«ئەگەر براکەت هەڵەی کرد، سەرزەنشتی بکە، ئەگەر تۆبەی کرد گەردنی ئازاد بکە. ئەگەر لە ڕۆژێکدا حەوت جار هەڵەی بەرامبەرت کرد و حەوت جار گەڕایەوە لات و گوتی: ”تۆبە دەکەم،“ تۆ گەردنی ئازاد بکە.»

Kurdi Sorani Standard (KSS)

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard ‪Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®‎‎ ‪All rights reserved worldwide‎.