Print Page Options
Previous Prev Day Next DayNext

Revised Common Lectionary (Semicontinuous)

Daily Bible readings that follow the church liturgical year, with sequential stories told across multiple weeks.
Duration: 1245 days
Kurdi Sorani Standard (KSS)
Version
زەبوورەکان 116:1-4

116 یەزدانم خۆشدەوێت،
    چونکە گوێ لە دەنگ و لە پاڕانەوەم دەگرێت،
چونکە گوێی خۆی بۆم شل کرد،
    هەتا ماوم هەر لێ دەپاڕێمەوە.

تۆڕی مەرگ دەوری دام،
    ناخۆشی جیهانی مردووان کەوتە سەرم،
    دەرد و تەنگانەم چێژت.
بە ناوی یەزدانەوە دەپاڕێمەوە:
    «ئەی یەزدان، تکات لێ دەکەم، گیانم دەرباز بکە!»

زەبوورەکان 116:12-19

12 چی بدەمەوە یەزدان،
    بەرامبەر هەموو چاکەکانی بۆ من.

13 جامی ڕزگاری بەرز دەکەمەوە و
    بە ناوی یەزدانەوە دەپاڕێمەوە.
14 نەزرەکانم بۆ یەزدان بەجێدەهێنم،
    بەرامبەر بە هەموو گەلەکەی.

15 یەزدان مردنی خۆشەویستانی
    لەبەرچاو سەنگینە.
16 ئەی یەزدان، من بە ڕاستی خزمەتکاری تۆم،
    من خزمەتکاری تۆم، کوڕی کەنیزەکەت،
    تۆ کۆتەکانی منت کردەوە.

17 قوربانی سوپاسگوزاری بۆ تۆ سەردەبڕم،
    بە ناوی یەزدانەوە دەپاڕێمەوە.
18 نەزرەکانم بۆ یەزدان بەجێدەهێنم،
    بەرامبەر بە هەموو گەلەکەی،
19 لە حەوشەی ماڵی یەزداندا،
    لە ناوەندی تۆدا، ئەی ئۆرشەلیم.

هەلیلویا!

ئیشایا 26:1-4

گۆرانییەک بۆ ستایش

26 لەو ڕۆژەدا لە خاکی یەهودا ئەم گۆرانییە دەڵێن:

شاری بەهێزمان هەیە،
    خودا ڕزگاری دەکاتە
    شوورا و سەنگەری.
دەروازەکان بکەنەوە
    با نەتەوەی ڕاستودروست
    پارێزەری باوەڕ بێتە ژوورەوە.
تۆ کەسی بیروڕا چەسپاو
    بە ئاشتی تەواو دەپارێزیت،
    چونکە پشتی بە تۆ بەستووە.
هەتاهەتایە پشت بە یەزدان ببەستن،
    چونکە یەزدان، هەر یەزدان، تاشەبەردەکەی هەتاهەتاییە.

یەکەم پەترۆس 1:13-16

بانگەواز بۆ پیرۆزی

13 بۆیە با مێشکتان ئامادە بێت بۆ چالاکی، خۆڕاگر بن، هیواتان بە تەواوی لەسەر ئەو نیعمەتە بێت کە لە ئاشکراکردنی عیسای مەسیحەوە دێت. 14 وەک منداڵی گوێڕایەڵ، وەک کاتی نەزانی خۆتان لەگەڵ هەوەسە کۆنەکانتان مەگونجێنن، 15 بەڵکو وەک ئەوەی بانگی کردوون پیرۆزە، ئێوەش لە هەموو هەڵسوکەوتێک پیرۆز بن، 16 چونکە نووسراوە: [پیرۆز بن، چونکە من پیرۆزم.][a]

Kurdi Sorani Standard (KSS)

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard ‪Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®‎‎ ‪All rights reserved worldwide‎.