Print Page Options
Previous Prev Day Next DayNext

Revised Common Lectionary (Semicontinuous)

Daily Bible readings that follow the church liturgical year, with sequential stories told across multiple weeks.
Duration: 1245 days
Kurdi Sorani Standard (KSS)
Version
زەبوورەکان 8

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر ئاوازی گتیت[a].

زەبوورێکی داود.

ئەی یەزدانی پەروەردگارمان،
    ناوت لە سەراپای زەویدا چەند شکۆدارە!

تۆ شکۆمەندی خۆتت خستووەتە سەرووی ئاسمان.
بە ستایشی منداڵان و شیرەخۆران
    هێزت بۆ خۆت دامەزراندووە لە دژی ناحەزەکانت،
    هەتا دوژمنە تۆڵەسێنەرەکانی پێ دەمکوت بکەیتەوە.
کاتێک تەماشای ئاسمانت دەکەم،
    کە پەنجەکانی تۆ دروستی کردووە،
    مانگ و ئەستێرەکان، کە تۆ لەوێ داتناون،
مرۆڤ چییە تاکو بیری لێ بکەیتەوە؟
    کوڕی مرۆڤ چییە تاکو بایەخی پێبدەیت؟

کەمێک لە فریشتەکانت[b] بە کەمتر دانا و
    تاجی شکۆ و ڕێزت خستە سەری.
دەسەڵاتت داوەتێ بەسەر هەموو دەستکردی خۆتدا،
    تۆ هەموو شتێکت خستووەتە ژێر پێی ئەو:
هەموو مەڕ و مانگاکان،
    هەروەها ئاژەڵی کێوی،
باڵندەی ئاسمان و ماسی دەریا و
    هەرچی لەناو دەریادا دەژی.

ئەی یەزدانی پەروەردگارمان،
    ناوت لە سەراپای زەویدا چەند شکۆدارە!

ئەیوب 38:22-38

22 «ئایا چووی بۆ ناو ئەمبارەکانی بەفر
    یان کۆگاکانی تەرزەت بینیوە،
23 ئەوەی هەڵمگرتووە بۆ کاتی تەنگانە،
    بۆ ڕۆژانی نەهامەتی و جەنگ؟
24 لە چ ڕێگایەکەوە بروسکە دابەش دەبێت و
    بای ڕۆژهەڵات لەسەر زەوی بڵاو دەبێتەوە؟
25 کێ لێکی جیا کردەوە جۆگەکان بۆ بارانی بە لێشاو و
    ڕێچکە بۆ باوبۆران؟
26 بۆ ئاودانی خاکێک کە مرۆڤی تێدا نییە،
    بەسەر چۆڵەوانییەک کە ئادەمیزادی تێدا نییە،
27 بۆ ئەوەی خاکی کاول و وێران تێر بکات،
    وا بکات گیای لێ بڕووێت.
28 ئایا باران باوکی هەیە؟
    ئەی کێ دڵۆپەکانی شەونم دەخاتەوە؟
29 بەستەڵەک لە سکی کێ دێتە دەرەوە؟
    شەختەی ئاسمان بۆ کێ لەدایک دەبێت،
30 کاتێک ئاوەکان وەک بەردیان لێ دێت و
    ڕووی قووڵاییەکان دەیبەستێت؟

31 «ئایا تۆ دەتوانیت گرێیەکانی حەوتەوانە[a] ببەستیت
    یان گرێ بەستراوەکانی ڕاوچی بکەیتەوە؟
32 ئایا تۆ دەتوانیت کەلووەکان[b] لە کاتی خۆی دەربخەیت،
    یان ڕێنمایی کەلووی ورچ بکەیت لەگەڵ بەچکەکانی؟
33 ئایا یاساکانی ئاسمان دەزانیت،
    یاخود تۆ بڕیاری دەسەڵاتی ئەو بەسەر زەویدا دەچەسپێنیت؟

34 «ئایا دەتوانیت دەنگت بۆ هەورەکان بەرز بکەیتەوە
    هەتا بە لێشاوی ئاو داتبپۆشێت؟
35 ئایا توانای ئەوەت هەیە بروسکەکان بنێریت،
    جا بڕۆن و بڵێن: ”ئەوەتاین ئێمە“؟
36 کێ دانایی دەبەخشێت
    یان تێگەیشتن بە مێشک دەدات؟
37 کێ بە داناییەوە هەورەکان دەژمێرێت
    یان مەشکەکانی ئاسمان دەڕژێنێت،
38 کاتێک تێکەڵ بە خۆڵ دەبێت
    یەکدەگرن و دەبنە قوڕ؟

یۆحەنا 14:15-17

بەڵێنی هاتنی ڕۆحی پیرۆز

15 «ئەگەر منتان خۆشبوێ کار بە ڕاسپاردەکانم دەکەن. 16 منیش داوا لە باوک دەکەم یارمەتیدەرێکی[a] دیکەتان[b] بداتێ کە هەتاهەتایە لەگەڵتان بمێنێتەوە، 17 ڕۆحی ڕاستی، کە جیهان ناتوانێت وەریبگرێت، چونکە نایبینێت و نایناسێت. بەڵام ئێوە دەیناسن، چونکە لەگەڵتان دەمێنێتەوە و لەناو ئێوەدا دەبێت.

Kurdi Sorani Standard (KSS)

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard ‪Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®‎‎ ‪All rights reserved worldwide‎.