Print Page Options
Previous Prev Day Next DayNext

Revised Common Lectionary (Semicontinuous)

Daily Bible readings that follow the church liturgical year, with sequential stories told across multiple weeks.
Duration: 1245 days
Kurdi Sorani Standard (KSS)
Version
زەبوورەکان 138

بۆ داود.

138 بە هەموو دڵەوە ستایشت دەکەم،
    لەبەردەم خوداوەندەکان گۆرانیت بۆ دەڵێم.
بەرامبەر پەرستگای پیرۆزت کڕنۆش دەبەم،
    ستایشی ناوت دەکەم،
لەبەر خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت و دڵسۆزییەکەت،
    چونکە فەرمایشتی خۆتت لە ناوبانگەکەت بەرزتر کردووەتەوە.
ئەو ڕۆژەی هاوارم بۆ تۆ کرد بەدەنگمەوە هاتیت،
    ئازا و بوێرت کردم.

ئەی یەزدان، هەموو پاشاکانی سەر زەوی ستایشت دەکەن،
    کاتێک فەرمایشتی دەمی تۆیان بیست.
گۆرانی بەسەر ڕێگاکانی یەزداندا دەڵێن،
    چونکە شکۆمەندی یەزدان مەزنە.

چونکە یەزدان بەرزە و دەڕوانێتە کەسی بێفیز،
    بەڵام لووتبەرزان لە دوورەوە دەناسێت.
ئەگەر بەناو تەنگانەشدا بڕۆم ژیانم دەپارێزیت،
    دەست درێژ دەکەیت بەسەر تووڕەیی دوژمنانم،
    بە دەستی ڕاستت ڕزگارم دەکەیت.
یەزدان ئەستۆپاکیم دەسەلمێنێت؛
    ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت هەتاهەتاییە،
    واز لە کارەکانی دەستت مەهێنە.

ڕابەران 3:7-11

عۆسنیێل

جا نەوەی ئیسرائیل لەبەرچاوی یەزدان خراپەکارییان کرد و یەزدانی پەروەردگاری خۆیان لەبیر چووەوە و بەعلەکان و ئەشێراکانیان پەرست. تووڕەیی یەزدان بەسەر نەوەی ئیسرائیلدا جۆشا، لەبەر ئەوە ڕادەستی کوشەن ڕیشعاتەیمی[a] پاشای میسۆپۆتامیای[b] کردن. ئیتر نەوەی ئیسرائیل هەشت ساڵ ژێردەستەی کوشەن ڕیشعاتەیم بوون. ئینجا نەوەی ئیسرائیل هاواریان بۆ یەزدان کرد و یەزدانیش ڕزگارکەرێکی بۆیان هەستاندەوە و ڕزگاری کردن، ئەویش عۆسنیێلی کوڕی قەنەزی برای کالێب ئەوەی لەو بچووکتر بوو. 10 ڕۆحی یەزدان هاتە سەری و ڕابەرایەتی ئیسرائیلی کرد. چوو بۆ جەنگ و یەزدانیش کوشەن ڕیشعاتەیمی پاشای ئارامی خستە ژێر دەستیەوە و بەسەر کوشەن ڕیشعاتەیمدا باڵادەست بوو. 11 چل ساڵ خاکەکە لە ئاشتیدا بوو، ئینجا عۆسنیێلی کوڕی قەنەز مرد.

لۆقا 4:42-44

42 کاتێک ڕۆژ هەڵات، هەستا و چووە جێگایەکی چۆڵ، خەڵکەکەش بەدوایدا دەگەڕان و هاتنە لای، ڕایانگرت تاکو لەلایان نەڕوات. 43 بەڵام پێی فەرموون: «لەسەرمە مزگێنی پاشایەتی خودا بدەمە شارەکانی دیکەش، چونکە بۆ ئەمە نێردراوم.» 44 ئیتر بەردەوام لە کەنیشتەکانی یەهودیا پەیامی خودای ڕادەگەیاند.

Kurdi Sorani Standard (KSS)

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard ‪Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®‎‎ ‪All rights reserved worldwide‎.