Revised Common Lectionary (Semicontinuous)
147 هەلیلویا!
چەندە باشە مۆسیقا ژەنین بۆ خودامان!
ستایشکردن چەندە خۆشە و شیاوە!
2 یەزدان ئۆرشەلیم بنیاد دەنێتەوە،
ڕاپێچکراوەکانی[a] ئیسرائیل کۆدەکاتەوە.
3 دڵشکاوان چاک دەکاتەوە و
برینیان ساڕێژ دەکات.
4 ژمارەی ئەستێرەکان دیاری دەکات و
هەریەکەیان بە ناوێک بانگ دەکات.
5 پەروەردگارمان گەورەیە و هێزی زۆرە،
تێگەیشتنی بێ سنوورە.
6 یەزدان یارمەتی بێفیزەکان دەدات و
بەدکاران بەرەو زەوی نزم دەکاتەوە.
7 بە سوپاسەوە گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن،
بە قیسارە مۆسیقا بۆ خودامان بژەنن.
8 ئەوەی ئاسمان بە هەور دادەپۆشێت،
باران بۆ زەوی ئامادە دەکات،
گیا لەسەر چیاکان دەڕوێنێت،
9 خۆراکی ئاژەڵ و
بێچووە قەلەڕەشی دەم بە قیڕە دەدات.
10 یەزدان بە هێزی ئەسپ خۆشحاڵ نابێت،
بە قاچی مرۆڤ دڵشاد نییە،
11 بەڵام یەزدان بەوانە دڵشادە کە ترسی ئەویان لە دڵدایە،
ئەوانەی هیوایان بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەیە.
20 ئەمەی لەگەڵ هیچ نەتەوەیەکی دیکە نەکردووە،
حوکمەکانی ئەویان نەزانیوە.
هەلیلویا!
10 کەسی ڕاستودروست بایەخ بە ئاژەڵەکەی دەدات،
بەڵام بەزەیی بەدکاران دڵڕەقییە.
11 ئەوەی خزمەتی زەوی خۆی بکات تێر نان دەبێت،
بەڵام ئەوەی دوای هیچوپووچی بکەوێت تێنەگەیشتووە.
12 بەدکار حەز لە قازانجی خراپەکاران دەکات،
ڕیشەی ڕاستودروستان بەروبووم دەدات.
13 خراپەکار دەکەوێتە تەڵەی زمانە یاخییەکەی،
بەڵام کەسی ڕاستودروست لە تەنگانە دەرباز دەبێت.
14 مرۆڤ لە بەروبوومی دەمی تێر چاکە دەبێت،
پاداشتی دەستی مرۆڤیش بۆی دەگەڕێتەوە.
15 ڕێگای گێل لەبەرچاوی خۆی ڕاستە،
بەڵام دانا گوێگری ئامۆژگارییە.
16 گێل دەستبەجێ تووڕەیی دەردەبڕێت،
بەڵام داپۆشەری سووکایەتی ژیرە.
17 ئەوەی بە ڕاستگۆیی دەدوێت ڕاستودروستی ڕادەگەیەنێت،
بەڵام شایەتی ساختە درۆ دەکات.
18 هەیە هەڵەشەییەکەی وەک زەبری شمشێرە،
بەڵام زمانی دانایان چاکبوونەوەیە[a].
19 لێوی ڕاستگۆ هەتاهەتایە دەچەسپێت،
بەڵام زمانی درۆ هەتا چاوتروکانێکە.
20 ساختە لە دڵی ئەوانەیە کە پیلانی خراپە دەنێنەوە،
بەڵام دڵخۆشی بۆ ڕاوێژکارانی ئاشتییە.
21 کەسی ڕاستودروست تووشی هیچ ناخۆشییەک نابێت،
بەڵام بەدکاران پڕ دەبن لە خراپە.
2 ئاگاداربن، من پۆڵسم پێتان دەڵێم: ئەگەر ڕێبدەن خەتەنە بکرێن ئەوا مەسیح هیچ سوودێکی بۆتان نابێت! 3 دیسان شایەتی دەدەم، هەر مرۆڤێک ڕێ بدات خەتەنە بکرێت، دەبێت کار بە هەموو شەریعەت بکات. 4 ئەی ئەوانەی دەتانەوێت بە شەریعەت بێتاوان بکرێن، ئەوا لە مەسیح جیا بوونەوە، لە نیعمەتی خودا کەوتن. 5 بەڵام ئێمە لە ڕێگەی ڕۆحی پیرۆزەوە، بە باوەڕ، چاوەڕێی هیوای ڕاستودروستین. 6 بە یەکبوون لەگەڵ عیسای مەسیحدا خەتەنەکردن یان خەتەنە نەکردن هیچ سوودێکی نییە، بەڵکو ئەو باوەڕە گرنگە کە بە خۆشەویستی کار دەکات.
7 باش ڕاتاندەکرد. کێ ڕێی لێ گرتن تاکو گوێڕایەڵی ڕاستی نەبن؟ 8 ئەم بیروباوەڕە لەلایەن ئەوەوە نییە کە بانگتان دەکات. 9 «هەویرترشێکی بچووک، هەموو هەویرەکە هەڵدێنێت.» 10 لەبەر ئەوەی ئێمە لەگەڵ مەسیح یەکین، دڵنیام کە بە شێوەیەکی دیکە بیرناکەنەوە. جا ئەوەی بتانشێوێنێ سزای خۆی وەردەگرێت، هەر چ کەسێک بێت. 11 بەڵام خوشکان، برایان، ئەگەر هەتا ئێستا من خەتەنەکردن ڕادەگەیەنم، ئیتر بۆچی هەتا ئێستا دەچەوسێمەوە؟ کەواتە کۆسپی خاچ لادراوە. 12 خۆزگە ئەو کەسانەی دەتانشێوێنن، بخەسێنرێن.
13 ئەی خوشک و برایانم، ئێوە بۆ ئازادی بانگکراون، بەڵام ئازادی مەقۆزنەوە بۆ ڕازیکردنی سروشتی دنیایی، بەڵکو بە خۆشەویستی خزمەتی یەکتری بکەن، 14 چونکە تەورات هەمووی لە یەک ڕاسپاردەدا دێتە دی: [نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت.][a] 15 ئەگەر پەلاماری یەکتری بدەن و یەکتری بخۆن، ئاگاداربن یەکتری لەناونەبەن.
Holy Bible, Kurdi Sorani Standard Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc.® All rights reserved worldwide.