Print Page Options
Previous Prev Day Next DayNext

Revised Common Lectionary (Semicontinuous)

Daily Bible readings that follow the church liturgical year, with sequential stories told across multiple weeks.
Duration: 1245 days
Kurdi Sorani Standard (KSS)
Version
ئیشایا 11:1-10

لقەکە لە بنەماڵەی یەسا

11 چڵێک لە بنەداری یەسا دەردەچێت،
    لقێکی نوێ لە ڕەگەکەیەوە دەڕوێت.
ڕۆحی یەزدان لەسەری دەنیشێتەوە،
    ڕۆحی دانایی و تێگەیشتن،
ڕۆحی ڕاوێژ و ئازایەتی،
    ڕۆحی زانین و لەخواترسی،
بە لەخواترسی شادمان دەبێت.

بەگوێرەی بینینی چاوی خۆی دادوەری ناکات،
    بەگوێرەی بیستنی گوێی خۆی بڕیار نادات،
بەڵکو بە ڕاستودروستی دادوەری بۆ هەژاران دەکات و
    بە ڕاستی بڕیار بۆ نەدارانی جیهان دەدات.
بە داردەستی دەمی لە زەوی دەدات،
    بە بای لێوەکانی بەدکاران دەکوژێت.
ڕاستودروستی دەبێتە پشتێن و
    دڵسۆزیش دەبێتە کەمەربەند بە ناوقەدیەوە.

گورگ لەگەڵ بەرخ نیشتەجێ دەبێت،
    پڵنگ لەگەڵ کارەبزن پاڵ دەداتەوە،
گوێرەکە و بەچکە شێر و دابەستە پێکەوەن و
    منداڵێکی بچووک بەڕێوەیان دەبات.
مانگا و ورچ پێکەوە دەلەوەڕێن،
    بێچووەکانیان پێکەوە پاڵ دەدەنەوە،
    شێر وەکو گا کا دەخوات.
کۆرپەی شیرەخۆرە لەسەر کونی ماری کۆبرا یاری دەکات،
    لەشیربڕاوە دەست دەباتە ناو کونی مارەوە.
خراپە و گەندەڵی ناکەن لە هەموو کێوی پیرۆزم،
    چونکە زەوی پڕ دەبێت لە ناسینی یەزدان
    هەروەک ئاو دەریا دادەپۆشێت.

10 لەو ڕۆژەدا ڕەگەکەی یەسا کە چەقاوە وەک ئاڵای گەلان، نەتەوەکان داوای ئەو دەکەن و شوێنی حەوانەوەی شکۆدار دەبێت.

زەبوورەکان 72:1-7

بۆ سلێمان.

72 ئەی خودایە، دادپەروەری خۆت بدە بە پاشا،
    ڕاستودروستیت بە کوڕی پاشا.
با بە ڕاستودروستی حوکمی گەلەکەت بکات،
    بە دادپەروەریش هەژارەکانت.

با چیاکان ئاشتی بۆ گەل دابین بکەن،
    گردەکان ڕاستودروستی.
با دادوەری کڵۆڵانی گەل بکات،
    کوڕی نەداران ڕزگار بکات،
    زۆرداران وردوخاش بکات.
با وەک خۆر بمێنێت،
    وەک مانگ بە درێژایی نەوەکان.
وەک باران بەسەر گیادا ببارێت،
    وەک هەور زەوی ئاو بدات،
ڕاستودروستان لە سەردەمی ئەو شکۆفە دەکەن،
    ئاشتییەکی زۆر دەبێت هەتا فەوتانی مانگ.

زەبوورەکان 72:18-19

18 ستایش بۆ یەزدانی پەروەردگار، خودای ئیسرائیل،
    بە تەنها ئەوە کاری سەرسوڕهێنەر دەکات.
19 هەتاهەتایە ستایش بۆ ناوی شکۆداری،
    با شکۆمەندییەکەی هەموو جیهان پڕ بکات.
            ئامین و ئامین.

ڕۆما 15:4-13

چونکە هەرچی لەپێشدا نووسراوە، بۆ فێربوونی ئێمە نووسراوە، تاکو بە دانبەخۆداگرتن و هاندانی نووسراوە پیرۆزەکان هیوامان هەبێت.

با خودای دانبەخۆداگرتن و هاندان لەنێو خۆتان ڕێککەوتنی بیروڕاتان بداتێ بەگوێرەی بیری عیسای مەسیح، تاکو بە یەک دڵ و بە یەک دەنگ ستایشی خودا بکەن کە باوکی عیسای مەسیحی گەورەمانە.

بۆیە پێشوازی لە یەکتری بکەن، هەر وەک مەسیح پێشوازی لێکردین، بۆ شکۆمەندی خودا. من پێتان دەڵێم، مەسیح لەبەر ڕاستی خودا بوو بە خزمەتکاری جولەکەکان[a]، تاکو ئەو بەڵێنانەی بۆ باوکانە بیانچەسپێنێت، لەبەر ئەوەی خودا بە بەزەییە نەتەوەکانیش ستایشی خودا دەکەن، وەک نووسراوە:

[لەبەر ئەوە لەنێو نەتەوەکاندا ستایشت دەکەم،
    گۆرانی ستایش بۆ ناوت دەڵێم.][b]

10 دیسان دەفەرموێ:

[ئەی نەتەوەکان، لەگەڵ گەلی خودا دڵخۆش بن.][c]

11 هەروەها:

[ئەی هەموو نەتەوەکان، ستایشی یەزدان بکەن!
    ئەی هەموو گەلان، ستایشی بکەن!][d]

12 دیسان ئیشایا دەڵێت:

[ڕەگی یەسا دەردەکەوێت،
    ئەوەی بۆ فەرمانڕەوایەتی نەتەوەکان هەڵدەستێتەوە،
    ئومێدی نەتەوەکان بەو دەبێت.][e]

13 با خودای هیوا بە هەموو خۆشی و ئاشتییەک لە باوەڕدا پڕتان بکات، تاکو بە هێزی ڕۆحی پیرۆز سەرڕێژ بن لە هیوا.

مەتا 3:1-12

حەزرەتی یەحیا

هەر لەو ڕۆژانەدا، یەحیای لەئاوهەڵکێش[a] لە دەشتی یەهودیا دەرکەوت و پەیامی خودای ڕادەگەیاند، دەیگوت: «تۆبە بکەن، چونکە پاشایەتی ئاسمان نزیک بووەتەوە.» ئەمەش ئەوەیە کە لە ڕێگەی پێغەمبەر ئیشایاوە دەربارەی گوتراوە:

[کەسێک لە چۆڵەوانی هاوار دەکات و دەڵێت:
    «ڕێگا بۆ هاتنی یەزدان ئامادە بکەن،
    ڕێچکەکانی بۆ ڕێکبخەن.»][b]

جلوبەرگی یەحیا لە مووی وشتر بوو، پشتێنێکی چەرمیشی لە کەمەری دەبەست، خواردنیشی کوللە و هەنگوینی کێوی بوو. ئیتر خەڵکی ئۆرشەلیم و تەواوی یەهودیا و هەموو ناوچەکانی دەوروبەری ڕووباری ئوردون هاتنە لای، لەسەر دەستی ئەو لە ڕووباری ئوردون لە ئاو هەڵدەکێشران و دانیان بە گوناهەکانیاندا دەنا.

کە بینی زۆر لە فەریسی[c] و سەدوقی[d] بۆ لەئاوهەڵکێشانەکەی[e] دێن، پێی گوتن: «ئەی بێچووە ماران، کێ ئاگاداری کردوونەتەوە لە دەست تووڕەیی داهاتوو هەڵبێن؟ با بەرهەمێکتان هەبێت لە تۆبەکردن بوەشێتەوە. پێتان وا نەبێت دەتوانن بەخۆتان بڵێن: ”ئیبراهیم باوکمانە.“ پێتان دەڵێم، خودا دەتوانێت لەم بەردانە نەوە بۆ ئیبراهیم دروستبکات. 10 ئەوەتا تەور خراوەتە سەر ڕەگی دار، هەر دارێک بەرهەمی باش نەدات، دەبڕدرێتەوە و فڕێدەدرێتە ناو ئاگرەوە.

11 «من بۆ تۆبەکردن لە ئاوتان هەڵدەکێشم، بەڵام ئەوەی لەدوای من دێت، لە من بەتواناترە، شایانی ئەوە نیم پێڵاوەکانی بۆ هەڵبگرم. ئەو لە ڕۆحی پیرۆز و لە ئاگرتان هەڵدەکێشێت[f]. 12 شەنی بەدەستەوەیە بۆ پاککردنەوەی جۆخینەکەی[g]، گەنمەکە لە ئەمباردا کۆدەکاتەوە و قەسەڵەکەش[h] بە ئاگرێکی نەکوژاوە دەسووتێنێت.»

Kurdi Sorani Standard (KSS)

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard ‪Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®‎‎ ‪All rights reserved worldwide‎.