Print Page Options
Previous Prev Day Next DayNext

Revised Common Lectionary (Semicontinuous)

Daily Bible readings that follow the church liturgical year, with sequential stories told across multiple weeks.
Duration: 1245 days
Kurdi Sorani Standard (KSS)
Version
زەبوورەکان 40:1-11

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان زەبوورێکی داود.

40 بە پشوودرێژییەوە چاوەڕێی یەزدانم کرد،
    ئاوڕی لێ دامەوە و گوێی لە هاوارم بوو.
لەناو چاڵی لەناوچوون هەڵیکێشامە دەرەوە،
    لەناو قوڕ و زەلکاو دەریهێنام.
پێیەکانمی لەسەر تاشەبەرد دانا و
    هەنگاوەکانی منی توندوتۆڵ کرد.
گۆرانییەکی نوێی خستە ناو دەمم،
    سروودێکی ستایش بۆ خودامان.
زۆر کەس ئەمە دەبینن و دەترسن و
    پشت بە یەزدان دەبەستن.

خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی
    پشت بە یەزدان دەبەستێت،
ڕوو لە لووتبەرزان ناکات،
    لەوانەی ڕوویان وەرگێڕاوە بەرەو درۆ.
ئەی یەزدان، خودای من،
    زۆرن ئەو کارە سەرسوڕهێنەرانەی کە کردووتە.
ئەو شتانەی بۆ ئێمە نەخشەت کێشاوە
    کەس ناتوانێت بیانژمێرێت بۆت،
ئەگەر باسیان بکەم و بیانگێڕمەوە،
    ئەوەندە زۆرن نایەنە ژماردن.

بە قوربانی و پێشکەشکراو ڕازی نەبوویت،
    بەڵکو گوێی منت کردەوە،
    داوای قوربانی سووتاندن و قوربانی گوناهت نەکرد.
ئینجا گوتم: «ئەوەتا هاتم،
    هەروەک لە تۆمارەکەدا لەسەرم نووسراوە.[a]
ئەی خودای من، شادمانیم لەوەدایە کە خواستی تۆ بەجێبهێنم،
    فێرکردنی تۆ لە ناخی دڵمدایە.»

لەناو کۆمەڵی گەورە ڕاستودروستی ڕادەگەیەنم،
    ئەی یەزدان، تۆ خۆت دەزانیت،
    دەمی خۆم ناگرم.
10 ڕاستودروستیت لەناو دڵم کپ ناکەمەوە،
    باسی دڵسۆزیت و ڕزگاریت دەکەم.
خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت و ڕاستییەکەت لەناو کۆمەڵی گەورە ناشارمەوە.

11 ئەی یەزدان، بەزەیی خۆتم لەسەر لامەبە،
    با خۆشەویستییە نەگۆڕ و ڕاستییەکەت هەمیشە بمپارێزێت.

ئیشایا 22:15-25

15 یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:

«بڕۆ بۆ لای ئەو کارگێڕە،
    شەڤنا ئەوەی سەرپەرشتیاری کۆشکەکەیە:
16 چیت هەیە لێرە و کێ ڕوخسەتی پێداویت،
    هەتا گۆڕێک بۆ خۆت هەڵبکەنیت،
ئەی ئەوەی لە بەرزایی گۆڕی خۆتت هەڵکەندووە و
    بۆ خۆت لەناو تاشەبەرد ماڵت تاشیوە؟

17 «ئەی پاڵەوان، ئەوەتا یەزدان خەریکە بە توندی تووڕت دەدات و
    بە هێزەوە لوولت دەکات،
18 وەک تۆپ پێچانەوەی پێچ دەتپێچێتەوە و
    بەرەو خاکێکی بەرفراوان تووڕت دەدات.
لەوێ دەمریت و
    گالیسکەکانی شکۆمەندیت لەوێ دەبێت،
    ئەی مایەی سووکایەتی ماڵی گەورەکەت!
19 لە پلەکەت دەرتدەکەم و
    لە پایەکەت فڕێدەدرێیتە خوارەوە.

20 «لەو ڕۆژەدا بانگی بەندەکەی خۆم، بانگی ئەلیاقیمی کوڕی حیلقیا دەکەم و 21 جلەکەی تۆی لەبەر دەکەم و بە کەمەربەندەکەی تۆ کەمەری توند دەکەم و دەسەڵاتی تۆ دەدەمە دەست ئەو و دەبێت بە باوک بۆ ئۆرشەلیم و بۆ بنەماڵەی یەهودا. 22 کلیلی ماڵی داود دەخەمە سەر شانی و ئەوەی دەیکاتەوە کەس دایناخات و ئەوەی دایدەخات کەس نایکاتەوە. 23 وەک سنگ دەیچەقێنم لە شوێنێکی چەسپاو و دەبێت بە تەختی شکۆمەندی بۆ بنەماڵەکەی. 24 هەموو شکۆمەندی بنەماڵەکەی بەوەوە هەڵدەواسن، چڵەکان و لقەکان، هەموو دەفرە بچووکەکان، لە دەفرە پەلەکانەوە هەتا دەفرە قووڵەکان.»

25 یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: «بەڵام سەردەمێک دێت سنگە چەقاوەکە لە شوێنە چەسپاوەکە نامێنێت و دەشکێت و دەکەوێت، ئەو بارگرانییەی لەسەری بوو دەبڕدرێتەوە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

گەلاتیا 1:6-12

مژدەیەکی دیکە نییە

پێم سەیرە چۆن وا بە خێرایی، لەوەی بە نیعمەتی مەسیح بانگی کردوون، بۆ ئینجیلێکی دیکە[a] وەردەگەڕێن! ئینجیلێکی دیکە بوونی نییە، بەڵکو هەندێک کەس دەیانەوێت سەرتان لێ بشێوێنن و پەیامی ئینجیلی مەسیح بگۆڕن. بەڵام تەنانەت ئەگەر ئێمە یان فریشتەی ئاسمان ئینجیلێکمان پێدان، جگە لەو ئینجیلەی ئێمە پێمان دان، با نەفرەت لێکراو بێت. وەک پێشتر پێمان گوتوون ئێستاش پێتان دەڵێمەوە: ئەگەر یەکێک ئینجیلێکی پێدان جگە لەوەی پەسەندتان کرد، با نەفرەت لێکراو بێت.

10 ئایا ئێستا بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خەڵک هەوڵ دەدەم، یاخود ڕەزامەندی خودا؟ یان ئایا داوای ئەوە دەکەم خەڵک ڕازی بکەم؟ ئەگەر هەتا ئێستا خەریکی ڕازیکردنی خەڵک بوومایە، ئەوا نەدەبوومە بەندەی مەسیح.

چۆن پۆڵس بوو بە نێردراو؟

11 پێتان دەڵێم، خوشکان، برایان، ئەو پەیامەی ئینجیل کە جاڕم بۆی داوە، لە مرۆڤەوە نییە. 12 لە کەسیشم وەرنەگرتووە و فێریش نەکراوم، بەڵکو بە ئاشکراکردنی عیسای مەسیح وەرمگرتووە.

Kurdi Sorani Standard (KSS)

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard ‪Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®‎‎ ‪All rights reserved worldwide‎.