Print Page Options
Previous Prev Day Next DayNext

Revised Common Lectionary (Semicontinuous)

Daily Bible readings that follow the church liturgical year, with sequential stories told across multiple weeks.
Duration: 1245 days
Kurdi Sorani Standard (KSS)
Version
زەبوورەکان 6

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە قیسارە بە شێوەی شیمینیت[a]. زەبوورێکی داود.

ئەی یەزدان، لە کاتی تووڕەیی خۆت سەرزەنشتم مەکە،
    لە کاتی تووڕەییت تەمبێم مەکە.
ئەی یەزدان، لەگەڵم میهرەبان بە، چونکە داهێزراوم.
    ئەی یەزدان، چاکم بکەرەوە، چونکە ئێسقانەکانم ژان دەکات.
گیانم زۆر دەلەرزێت،
    هەتا کەی، ئەی یەزدان، هەتا کەی؟

ئەی یەزدان، بگەڕێوە و ژیانم ڕزگار بکە،
    بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەربازم بکە.
چونکە یادکردنەوەی تۆ لە مردندا نییە.
    لە جیهانی مردووان[b] کێ ستایشت دەکات؟

ئەوەندەم ناڵاند شەکەت بووم!

هەموو شەوێک نوێنەکەم نوقومی فرمێسک دەکەم،
    جێگاکەم تەڕ دەکەم.
چاوەکانم لە خەفەتان کز بوون،
    بەهۆی دوژمنەکانمەوە بێهێز بوون.

ئەی هەموو بەدکاران، لێم دوور بکەونەوە،
    چونکە یەزدان گوێی لە دەنگی گریانم بووە،
یەزدان گوێی لە پاڕانەوەم بووە،
    یەزدان نوێژم وەردەگرێت.
10 هەموو دوژمنەکانم بە توندی شەرمەزار و ڕیسوا دەبن،
    لەناکاو سەرشۆڕی دایاندەگرێت و شەرمەزار دەبن.

دووەم پاشایان 5:15-19

15 ئینجا نەعمان لەگەڵ هەموو لەشکرەکەی گەڕایەوە بۆ لای پیاوەکەی خودا. لەبەردەمی ڕاوەستا و گوتی: «ئێستا دەزانم کە لە هەموو جیهان هیچ خودایەک نییە بێجگە لە خودای ئیسرائیل. ئێستاش ئەم دیارییە لە خزمەتکارەکەت وەربگرە.»

16 پێغەمبەرەکە وەڵامی دایەوە: «بە یەزدانی زیندوو، ئەوەی دەیپەرستم، وەریناگرم.» ئینجا زۆری لێکرد هەتا وەریبگرێت، بەڵام ڕازی نەبوو.

17 نەعمان گوتی: «ئەگەر وەریناگریت، کەواتە ڕێم پێبدە باری دوو هێستر خۆڵ لەگەڵ خۆم ببەم، لەبەر ئەوەی خزمەتکارەکەت جارێکی دیکە قوربانی سووتاندن و سەربڕاو بۆ هیچ خودایەکی دیکە بێجگە لە یەزدان ناکات. 18 بەڵام با لە شتێک یەزدان لە خزمەتکارەکەت خۆشبێت: کاتێک گەورەکەم دەچێتە پەرستگای ڕیمۆن بۆ ئەوەی کڕنۆش ببات، پشت بە من دەبەستێت، دەبێ منیش لەگەڵ ئەو کڕنۆش ببەم، با یەزدان لەو شتەی خزمەتکارەکەت خۆشبێت.»

19 ئەلیشەعیش گوتی: «بەخێر بچیت.»

دوای ئەوەی نەعمان ڕۆیشت و کەمێک لێی دوورکەوتەوە،

کردار 19:21-27

شڵەژانێکی ترسناک لە ئەفەسۆس

21 لەدوای ئەوەی ئەم شتانە ڕوویاندا، پۆڵس بڕیاری دا بە مەکدۆنیا و ئەخایادا تێبپەڕێت و بچێتە ئۆرشەلیم، گوتی: «پاش ئەوەی لەوێ دەبم، دەبێت ڕۆماش ببینم.» 22 ئینجا پۆڵس دووان لە یاریدەدەرەکانی نارد بۆ مەکدۆنیا کە تیمۆساوس‏ و ئەراستۆس بوون، خۆشی ماوەیەک لە‏ هەرێمی ئاسیا مایەوە.

23 لەو کاتەدا لەبەر ڕێگاکە[a] ئاژاوەیەکی گەورە سەریهەڵدا. 24 زیوگەرێک بە ناوی دیمیتریۆس کە پەرستگای بچووکی زیوینی ئەرتەمیسی دروستدەکرد. ئەمە قازانجێکی باشی هەبوو بۆ پیشەوەران. 25 ئیتر کرێکارەکانی خۆی و هاوپیشەکانی کۆکردەوە و گوتی: «کوڕینە، هەروەک دەزانن لەم پیشەیەوە داهاتێکی باشمان دەستدەکەوێت، 26 بینیوتانە و بیستووتانە کە نەک تەنها لە ئەفەسۆس، بگرە لە هەموو ئاسیا، ئەم پۆڵسە قەناعەتی بە خەڵکێکی زۆر هێناوە و لەڕێ لایداون، دەڵێت ئەوانەی دەستکردن خودا نین. 27 نەک تەنها ئیشەکەمان دەکەوێتە مەترسییەوە بەڵکو پەرستگاکەی ئەرتەمیسی خواژنی گەورەش هیچ بەهایەکی نامێنێت، ئەوەی هەموو ئاسیا و جیهان دەیپەرستن پایەبەرزییەکەی لەدەست بدات.»

Kurdi Sorani Standard (KSS)

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard ‪Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®‎‎ ‪All rights reserved worldwide‎.