Add parallel Print Page Options

گرنگی خۆشەویستی

13 ئەگەر بە زمانەکانی خەڵک و فریشتە بدوێم، بەڵام خۆشەویستیم نەبێت، ئەوا بوومەتە دەهۆڵی بە گرمەگرم و زوڕنای بە زیڕەزیڕ. ئەگەر پەیامی خودا ڕابگەیەنم و هەموو نهێنی و زانیارییەک بزانم و باوەڕێکی تەواویشم هەبێت بۆ هەڵکەندنی چیا، بەڵام خۆشەویستیم نەبێت، ئەوا هیچ نیم. ئەگەر هەموو سامانم دەرخوارد بدەم و هەتا سووتان لەشم دابنێم، بەڵام خۆشەویستیم نەبێت، ئەوا هیچ سوودێکم نابێت.

خۆشەویستی پشوودرێژییە، خۆشەویستی نیانییە. خۆشەویستی ئیرەیی نییە، شانازی نییە، لووتبەرزی نییە. بەدڕەوشتی نییە، بۆ خۆی داوا ناکات، زوو تووڕە نابێت و خراپەکان تۆمار ناکات. بە خراپە دڵخۆش نابێت، بەڵکو بە ڕاستی دڵشاد دەبێت. بەرگەی هەموو شتێک دەگرێت، باوەڕ بە هەموو شتێک[a] دەکات، هیوا بە هەموو شتێک دەخوازێت، بۆ هەموو شتێک ئارام دەگرێت.

خۆشەویستی هەرگیز نافەوتێت، بەڵام ڕاگەیاندنی پەیامی خودا دەوەستێت، قسەکردن بە زمانە ڕۆحییەکانیش کۆتایی پێدێت، زانیاریش نامێنێت، چونکە زانیاریمان سنووردارە، هەروەها توانای ئێمە بۆ ڕاگەیاندنی پەیامی خودا سنووردارە، 10 بەڵام کاتێک تەواوەکە دێت، سنووردارییەکە نامێنێت[b]. 11 کە منداڵ بووم، وەک منداڵێک قسەم دەکرد، وەک منداڵێک بیرم دەکردەوە، وەک منداڵێک لێکم دەدایەوە. کە بوومە پیاو، ئەوەی هی منداڵ بوو وازم لێ هێنا. 12 جا ئێستا لە تەمدا تەماشای ئاوێنە دەکەین، بەڵام دوایی ڕووبەڕووە. ئێستا هەندێک دەزانم، بەڵام دواتر بە تەواوی دەزانم، هەروەک چۆن تەواو ناسراوم.

13 ئێستا ئەم سێیانە دەمێننەوە: باوەڕ و هیوا و خۆشەویستی، بەڵام گەورەترینیان خۆشەویستییە.

Footnotes

  1. 13‏:7 مەبەست هەموو شتێک لە خوداوە.‏
  2. 13‏:10 لەگەڵ هاتنی مەسیح هەموو ئەوەی تەواو نییە لەناودەچێت.‏

The nature and attributes of love.

13 Though I spoke with the tongues of men and angels, and yet had no love, I would be even as sounding brass, or as a ringing cymbal. And though I could prophesy and understand all mysteries and all knowledge – yea if I had all faith, so that I could move mountains out of their places – and yet had no love, I would be nothing. And if I bestowed all my goods to feed the poor, and even if I gave my body to be burned, and yet had no love, it profits me nothing.

Love suffers long, and is kind. Love does not envy. Love is not contrary, does not swell up, does not deal dishonourably, seeks not her own, is not provoked to anger, thinks no evil; does not take pleasure in iniquity, but rejoices in the truth; suffers all things, believes all things, hopes all things, endures in all things. Though prophesying fail, or tongues cease, or knowledge vanish away, yet love never falls away.

For our knowledge is imperfect, and our prophesying is imperfect. 10 But when that which is perfect has come, then that which is imperfect shall be put away. 11 When I was a child, I spoke as a child, I understood as a child, I imagined as a child. But as soon as I was a man, I put away childishness. 12 Now we see as is reflected to us in a mysterious word, but then we shall see face to face. Now I know imperfectly, but then I shall know even as I am known. 13 Now faith, hope, and love, these three things abide, but the chief of these is love.