Add parallel Print Page Options

هۆزەکانی ئەوبەری ڕووباری ئوردون

32 بەڵام نەوەی ڕەئوبێن و نەوەی گاد گاوگۆتاڵی زۆریان هەبوو، کاتێک بینییان خاکی یەعزێر و خاکی گلعاد شوێنی مەڕوماڵاتە، ئیتر نەوەی گاد و نەوەی ڕەئوبێن هاتن، لەگەڵ موسا و ئەلعازاری کاهین و ڕابەرەکانی کۆمەڵدا دوان و گوتیان: «عەتەرۆت و دیڤۆن و یەعزێر و نیمرا و حەشبۆن و ئەلعالێ و سەڤام و نەبۆ و بەعۆن، ئەو خاکەی یەزدان لەبەردەم کۆمەڵی ئیسرائیل بەزاندی، ئەوە خاکی مەڕوماڵاتە و خزمەتکارەکانیشت مەڕوماڵاتیان هەیە.» هەروەها گوتیان: «ئەگەر لەبەرچاوت پەسەندین، با ئەو خاکە بدرێت بە خزمەتکارەکانت و ببێت بە موڵکمان و لە ڕووباری ئوردون مەمانپەڕێنەوە.»

موساش بە نەوەی گاد و ڕەئوبێنی گوت: «ئایا دەبێت براکانتان بۆ جەنگ بڕۆن و ئێوەش لێرە دانیشن؟ بۆچی دڵی نەوەی ئیسرائیل سارد دەکەنەوە لە پەڕینەوەیان بۆ ئەو خاکەی یەزدان پێیداون؟ باوکانتان ئاوایان کرد کاتێک لە قادێش بەرنێعەوە ئەوانم نارد هەتا تەماشای خاکەکە بکەن، بە دۆڵی ئەشکۆلدا سەرکەوتن و تەماشای خاکەکەیان کرد و دڵی نەوەی ئیسرائیلیان سارد کردەوە لە چوونە ناو ئەو خاکەی یەزدان پێیداون. 10 لەو ڕۆژەدا تووڕەیی یەزدان جۆشا و سوێندی خوارد و فەرمووی: 11 ”ئەو خەڵکەی کە لە میسر هاتنە دەرەوە، لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، ناچنە ناو ئەو خاکەی سوێندم لەسەری خوارد بۆ ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوب، چونکە بە هەموو دڵیانەوە دوام نەکەوتن، 12 تەنها کالێبی کوڕی یەفونەی قەنیزی و یەشوعی کوڕی نون نەبێت، چونکە بە هەموو دڵیانەوە دوای یەزدان کەوتن.“ 13 تووڕەیی یەزدان بەسەر ئیسرائیلدا جۆشا و چل ساڵ لە چۆڵەوانی وێڵی کردن، هەتا هەموو ئەو نەوەیە لەناوچوون کە لەبەرچاوی یەزدان خراپەیان کرد.

14 «ئەوەتا ئێوەش لە جیاتی باوکانتان هەستاون، کۆمەڵە خەڵکێکی گوناهبارن، هەتا کوڵی تووڕەیی یەزدان لەسەر ئیسرائیل زیاتر بکەن. 15 ئەگەر لێی هەڵگەڕێنەوە، ئەوا دیسان لەم چۆڵەوانییە وازیان لێ دەهێنێت، ئیتر دەبنە هۆی لەناوچوونی هەموو ئەم گەلە.»

16 ئەوانیش لێی هاتنە پێش و گوتیان: «لێرە پشتیر[a] بۆ ماڵاتەکانمان و چەند شارێک بۆ ژن و منداڵەکانمان بنیاد دەنێین، 17 بەڵام خۆمان چەک هەڵدەگرین و بە خێرایی پێش نەوەی ئیسرائیل دەکەوین هەتا دەیانبەینە شوێنەکەیان. هەروەها ژن و منداڵەکانیشمان لەبەر دانیشتووانی ئەم خاکە لە شاری قەڵابەند دەبن. 18 ناگەڕێینەوە ماڵەکانمان هەتا نەوەی ئیسرائیل هەریەکە میراتگری میراتەکەی خۆی نەبێت، 19 ئێمە لە پشتی ڕووباری ئوردون و بەو لاوە میراتمان لەگەڵیان نابێت، چونکە میراتی خۆمان لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون وەرگرت.»

20 موساش پێی گوتن: «ئەگەر ئەمەتان کرد، ئەگەر لەبەردەم یەزدان چەکتان بۆ جەنگ هەڵگرت و 21 هەموو چەکدارەکانتان لە ڕووباری ئوردون پەڕینەوە، هەتا هەموو دوژمنەکانی لەبەردەمی خۆی دەرکرد و 22 خاکەکە لەبەردەم یەزدان ژێردەستە کرا و لەدوای ئەمە گەڕانەوە، ئەوا سەبارەت بە یەزدان و بە ئیسرائیل ئازاد دەبن لە پابەندییەکەتان و لەبەردەم یەزدان ئەم خاکە دەبێتە موڵکتان.

23 «بەڵام ئەگەر وا نەکەن، ئەوا گوناه لە دژی یەزدان دەکەن و دەزانن خۆتان تووشی چ گوناهێک دەکەن. 24 بۆ خۆتان چەند شارێک بۆ ژن و منداڵەکانتان و پشتیر بۆ ماڵاتەکانتان بنیاد بنێن، ئەوەی بەڵێنتان دا بیکەن.»

25 نەوەی گاد و نەوەی ڕەئوبێن لەگەڵ موسادا دوان و گوتیان: «خزمەتکارەکانت ئاوا دەکەن، وەک گەورەم فەرمانی دا، 26 ژن و منداڵ و گاوگۆتاڵەکانمان لەوێ لە شارەکانی گلعاد دەبن. 27 بەڵام خزمەتکارەکانت، هەموو چەک هەڵگرەکان لەبەردەم یەزدان بۆ جەنگ دەپەڕنەوە، وەک گەورەمان گوتی.»

28 موساش لەبارەی ئەوانەوە فەرمانی بە ئەلعازاری کاهین و یەشوعی کوڕی نون و گەورەی بنەماڵەکانی هۆزەکانی نەوەی ئیسرائیل کرد و 29 پێی گوتن: «ئەگەر نەوەی گاد و نەوەی ڕەئوبێن، هەموو چەک هەڵگرەکان بۆ جەنگ، لەبەردەم یەزدان لەگەڵتان لە ڕووباری ئوردون پەڕینەوە. کاتێک خاکەکە کەوتە ژێر دەستتان، ئەوا خاکی گلعادیان وەک موڵک پێدەدەن. 30 بەڵام ئەگەر بە چەکەوە لەگەڵتان نەپەڕینەوە، ئەوا لەنێوتان لە خاکی کەنعان موڵکیان دەبێت.»

31 نەوەی گاد و نەوەی ڕەئوبێن وەڵامیان دایەوە و گوتیان: «ئەوەی یەزدان سەبارەت بە خزمەتکارەکانت فەرمووی، ئاوا دەکەین. 32 ئێمە بە چەکەوە لەبەردەم یەزدان بۆ خاکی کەنعان دەپەڕینەوە، بەڵام لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون بەشە میراتمان دەدرێتێ.»

33 ئینجا موسا پاشایەتییەکەی سیحۆنی پاشای ئەمورییەکان و پاشایەتییەکەی عۆگی پاشای باشان، تەواوی خاکەکە لەگەڵ شارەکانی و بە سنوورەکانی دەوروبەریەوە دایە نەوەی گاد و نەوەی ڕەئوبێن و نیوەی هۆزی مەنەشەی[b] کوڕی یوسف.

34 نەوەی گاد دیڤۆن و عەتەرۆت، عەرۆعێر، 35 عەترۆت شۆفان، یەعزێر، یۆگبەها، 36 بێت‌نیمرا و بێت‌هارانیان کردە شاری قەڵابەند، پشتیری مەڕیشیان بنیاد نا، 37 نەوەی ڕەئوبێنیش حەشبۆن و ئەلعالێ و قیریاتەیم و 38 نەبۆ و بەعل‌مەعۆن کە ناوەکەیان گۆڕیوە و هەروەها سیڤما، ناویشیان لەو شارانە نا کە بنیادیان ناوە.

39 نەوەی ماکیری کوڕی مەنەشەش چوونە گلعاد و گرتیان، ئەو ئەمورییانەیان دەرکرد کە تێیدا بوون. 40 ئینجا موساش گلعادی دا بە ماکیرییەکان، کە نەوەی مەنەشەن، ئەوانیش تێیدا نیشتەجێ بوون. 41 یائیری نەوەی مەنەشەش چوو و دەستی بەسەر ئاوەدانییەکانیاندا گرت و ناوی لێنان حەڤۆت یائیر. 42 نۆڤەحیش چوو و دەستی بەسەر قەنات و ئاوەدانییەکانیدا گرت و بە ناوی خۆیەوە ناوی لێنا نۆڤەح.

Footnotes

  1. 32‏:16 پشتیر: گەوڕ، شوێنێکی تایبەت بووە بە پەروەردەکردنی ئاژەڵ. ‏
  2. 32‏:33 هۆزی مەنەشە دابەش ببوون بۆ سەر دوو بەش، هەریەکەیان کەوتبووە لایەکی ڕووباری ئوردون.‏

The Transjordan Tribes

32 The Reubenites and Gadites, who had very large herds and flocks,(A) saw that the lands of Jazer(B) and Gilead(C) were suitable for livestock.(D) So they came to Moses and Eleazar the priest and to the leaders of the community,(E) and said, “Ataroth,(F) Dibon,(G) Jazer,(H) Nimrah,(I) Heshbon,(J) Elealeh,(K) Sebam,(L) Nebo(M) and Beon(N) the land the Lord subdued(O) before the people of Israel—are suitable for livestock,(P) and your servants have livestock. If we have found favor in your eyes,” they said, “let this land be given to your servants as our possession. Do not make us cross the Jordan.(Q)

Moses said to the Gadites and Reubenites, “Should your fellow Israelites go to war while you sit here? Why do you discourage the Israelites from crossing over into the land the Lord has given them?(R) This is what your fathers did when I sent them from Kadesh Barnea to look over the land.(S) After they went up to the Valley of Eshkol(T) and viewed the land, they discouraged the Israelites from entering the land the Lord had given them. 10 The Lord’s anger was aroused(U) that day and he swore this oath:(V) 11 ‘Because they have not followed me wholeheartedly, not one of those who were twenty years old or more(W) when they came up out of Egypt(X) will see the land I promised on oath(Y) to Abraham, Isaac and Jacob(Z) 12 not one except Caleb son of Jephunneh the Kenizzite and Joshua son of Nun, for they followed the Lord wholeheartedly.’(AA) 13 The Lord’s anger burned against Israel(AB) and he made them wander in the wilderness forty years, until the whole generation of those who had done evil in his sight was gone.(AC)

14 “And here you are, a brood of sinners, standing in the place of your fathers and making the Lord even more angry with Israel.(AD) 15 If you turn away from following him, he will again leave all this people in the wilderness, and you will be the cause of their destruction.(AE)

16 Then they came up to him and said, “We would like to build pens(AF) here for our livestock(AG) and cities for our women and children. 17 But we will arm ourselves for battle[a] and go ahead of the Israelites(AH) until we have brought them to their place.(AI) Meanwhile our women and children will live in fortified cities, for protection from the inhabitants of the land. 18 We will not return to our homes until each of the Israelites has received their inheritance.(AJ) 19 We will not receive any inheritance with them on the other side of the Jordan, because our inheritance(AK) has come to us on the east side of the Jordan.”(AL)

20 Then Moses said to them, “If you will do this—if you will arm yourselves before the Lord for battle(AM) 21 and if all of you who are armed cross over the Jordan before the Lord until he has driven his enemies out before him(AN) 22 then when the land is subdued before the Lord, you may return(AO) and be free from your obligation to the Lord and to Israel. And this land will be your possession(AP) before the Lord.(AQ)

23 “But if you fail to do this, you will be sinning against the Lord; and you may be sure that your sin will find you out.(AR) 24 Build cities for your women and children, and pens for your flocks,(AS) but do what you have promised.(AT)

25 The Gadites and Reubenites said to Moses, “We your servants will do as our lord commands.(AU) 26 Our children and wives, our flocks and herds will remain here in the cities of Gilead.(AV) 27 But your servants, every man who is armed for battle, will cross over to fight(AW) before the Lord, just as our lord says.”

28 Then Moses gave orders about them(AX) to Eleazar the priest and Joshua son of Nun(AY) and to the family heads of the Israelite tribes.(AZ) 29 He said to them, “If the Gadites and Reubenites, every man armed for battle, cross over the Jordan with you before the Lord, then when the land is subdued before you,(BA) you must give them the land of Gilead as their possession.(BB) 30 But if they do not cross over(BC) with you armed, they must accept their possession with you in Canaan.(BD)

31 The Gadites and Reubenites answered, “Your servants will do what the Lord has said.(BE) 32 We will cross over before the Lord into Canaan armed,(BF) but the property we inherit will be on this side of the Jordan.(BG)

33 Then Moses gave to the Gadites,(BH) the Reubenites and the half-tribe of Manasseh(BI) son of Joseph the kingdom of Sihon king of the Amorites(BJ) and the kingdom of Og king of Bashan(BK)—the whole land with its cities and the territory around them.(BL)

34 The Gadites built up Dibon, Ataroth, Aroer,(BM) 35 Atroth Shophan, Jazer,(BN) Jogbehah,(BO) 36 Beth Nimrah(BP) and Beth Haran as fortified cities, and built pens for their flocks.(BQ) 37 And the Reubenites rebuilt Heshbon,(BR) Elealeh(BS) and Kiriathaim,(BT) 38 as well as Nebo(BU) and Baal Meon (these names were changed) and Sibmah.(BV) They gave names to the cities they rebuilt.

39 The descendants of Makir(BW) son of Manasseh went to Gilead,(BX) captured it and drove out the Amorites(BY) who were there. 40 So Moses gave Gilead to the Makirites,(BZ) the descendants of Manasseh, and they settled there. 41 Jair,(CA) a descendant of Manasseh, captured their settlements and called them Havvoth Jair.[b](CB) 42 And Nobah captured Kenath(CC) and its surrounding settlements and called it Nobah(CD) after himself.(CE)

Footnotes

  1. Numbers 32:17 Septuagint; Hebrew will be quick to arm ourselves
  2. Numbers 32:41 Or them the settlements of Jair