Print Page Options
Previous Prev Day Next DayNext

Revised Common Lectionary (Semicontinuous)

Daily Bible readings that follow the church liturgical year, with sequential stories told across multiple weeks.
Duration: 1245 days
Kurdi Sorani Standard (KSS)
Version
زەبوورەکان 6

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە قیسارە بە شێوەی شیمینیت[a]. زەبوورێکی داود.

ئەی یەزدان، لە کاتی تووڕەیی خۆت سەرزەنشتم مەکە،
    لە کاتی تووڕەییت تەمبێم مەکە.
ئەی یەزدان، لەگەڵم میهرەبان بە، چونکە داهێزراوم.
    ئەی یەزدان، چاکم بکەرەوە، چونکە ئێسقانەکانم ژان دەکات.
گیانم زۆر دەلەرزێت،
    هەتا کەی، ئەی یەزدان، هەتا کەی؟

ئەی یەزدان، بگەڕێوە و ژیانم ڕزگار بکە،
    بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەربازم بکە.
چونکە یادکردنەوەی تۆ لە مردندا نییە.
    لە جیهانی مردووان[b] کێ ستایشت دەکات؟

ئەوەندەم ناڵاند شەکەت بووم!

هەموو شەوێک نوێنەکەم نوقومی فرمێسک دەکەم،
    جێگاکەم تەڕ دەکەم.
چاوەکانم لە خەفەتان کز بوون،
    بەهۆی دوژمنەکانمەوە بێهێز بوون.

ئەی هەموو بەدکاران، لێم دوور بکەونەوە،
    چونکە یەزدان گوێی لە دەنگی گریانم بووە،
یەزدان گوێی لە پاڕانەوەم بووە،
    یەزدان نوێژم وەردەگرێت.
10 هەموو دوژمنەکانم بە توندی شەرمەزار و ڕیسوا دەبن،
    لەناکاو سەرشۆڕی دایاندەگرێت و شەرمەزار دەبن.

دووەم پاشایان 6:1-7

سەرئاوخستنی تەورێک

ئەندامانی کۆمەڵی پێغەمبەران بە ئەلیشەعیان گوت: «ببینە، ئەو شوێنەی تێیدا لەگەڵ تۆ کۆبووینەتەوە بۆ ئێمە تەنگە. ڕێبدە با بچینە ڕووباری ئوردون، با هەریەکە و کاریتەیەک بهێنین. هەروەها با شوێنێک دروستبکەین تێیدا کۆببینەوە.»

ئەویش گوتی: «بڕۆن.»

یەکێکیان گوتی: «ڕازی بە و لەگەڵ خزمەتکارەکانت وەرە.» ئەلیشەعیش گوتی: «دێم.» ئینجا لەگەڵیان ڕۆیشت.

گەیشتنە ڕووباری ئوردون دەستیان بە داربڕینەوە کرد. ئەوە بوو کاتێک یەکێکیان کاریتەی دەبڕییەوە، سەری تەورەکەی کەوتە ناو ئاوەکە، هاواری کرد: «ئای گەورەم، ئەوە ئەمانەتە!»

پیاوەکەی خوداش گوتی: «کەوتە کوێ؟» ئەویش شوێنەکەی پیشان دا، ئەلیشەع چڵە دارێکی لێکردەوە و فڕێیدایە ئەوێ، سەری تەورەکەی سەر ئاو خست. ئینجا گوتی: «هەڵیگرەوە.» ئەویش دەستی درێژکرد و هەڵیگرتەوە.

لۆقا 10:13-16

13 «قوڕبەسەرت، ئەی شاری خورازین! قوڕبەسەرت، ئەی بێت‌سەیدا! چونکە ئەو پەرجووانەی[a] لەنێو ئێوەدا کران، ئەگەر لە سور و سەیدا بکرایە، هەر زوو بە جلوبەرگی گوش[b] و لەناو خۆڵەمێش دادەنیشتن و تۆبەیان دەکرد. 14 بەڵام لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا، سور و سەیدا سزای سووکتریان دەبێت لەوەی بۆ ئێوەیە. 15 تۆش ئەی کەفەرناحوم، ئایا بۆ ئاسمان بەرز دەکرێیتەوە؟ نەخێر، تۆ بۆ جیهانی مردووان[c] دەچیتە خوارەوە.

16 «ئەوەی گوێتان لێ بگرێت، گوێ لە من دەگرێت، ئەوەی ڕەتتان دەکاتەوە من ڕەت دەکاتەوە. ئەوەش من ڕەت دەکاتەوە، ئەوە ڕەت دەکاتەوە کە منی ناردووە.»

Kurdi Sorani Standard (KSS)

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard ‪Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®‎‎ ‪All rights reserved worldwide‎.