Print Page Options
Previous Prev Day Next DayNext

Revised Common Lectionary (Semicontinuous)

Daily Bible readings that follow the church liturgical year, with sequential stories told across multiple weeks.
Duration: 1245 days
Kurdi Sorani Standard (KSS)
Version
زەبوورەکان 42

کۆکراوەی بەشی دووەم

زەبوورەکانی 42‏–72

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، هۆنراوەیەکی کوڕانی قۆرەح

42 چۆن ئاسک بە پەرۆشە بۆ ئاوی ڕووبار،
    ئەی خودایە، گیانی منیش بە پەرۆشە بۆ تۆ.
گیانم تینووی خودایە، خودای زیندوو.
    کەی دێم و بە دیداری خودا شاد دەبم[a]؟
بە شەو و ڕۆژ فرمێسکەکانم بوون بە خۆراکم،
    لە کاتێکدا بە درێژایی ڕۆژ پێم دەڵێن: «کوا خوداکەت؟»
هەناوم دەتوێتەوە ئەو کاتەی دێتەوە یادم:
    چۆن لەگەڵ کۆمەڵانی خەڵکدا دەڕۆیشتین،
بەرەو ماڵی خودا پێشڕەویانم دەکرد،
    بە هەلهەلە و ستایشکردنەوە لەناو کۆمەڵی جەژنگێڕان.

ئەی گیانی من بۆچی خەمباریت؟
    بۆ لە ناخمدا پەرێشانیت؟
ئومێدت بە خودا هەبێت،
    چونکە هەر ستایشی ئەو دەکەم،
    ئەو ڕزگارکەر و خودامە.

گیانم خەمبارە لە ناخم،
    بۆیە یادت دەکەمەوە
لە لای ڕووباری ئوردون،
    لە بەرزاییەکانی حەرمۆنەوە[b]، لە کێوی میچعارەوە.
قووڵایی بانگی قووڵایی دەکات،
    بە دەم خوڕەی تاڤگەکانتەوە،
    هەموو شەپۆلەکانت و تەوژمەکانت بەسەرمدا کەوتوون.

بە ڕۆژ یەزدان خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی ئاراستە دەکات،
    بە شەویش سروودی ئەو لەسەر لێومە،
    نوێژێکە بۆ خودای ژیانم.

خودا، کە تاشەبەردی منە، پێی دەڵێم:
    «بۆچی لە یادت کردووم؟
بۆچی دەبێت بناڵێنم،
    بچەوسێمەوە بە دەست دوژمنانم؟»
10 بە تێکشکانی ئێسقانەکانم
    ناحەزانم توانجم تێدەگرن،
    بە درێژایی ڕۆژ پێم دەڵێن: «کوا خوداکەت؟»

11 ئەی گیانی من بۆچی خەمباریت؟
    بۆ لە ناخمەوە پەرێشانیت؟
ئومێدت بە خودا هەبێت،
    چونکە من هەر ستایشی ئەو دەکەم،
    ئەو ڕزگارکەر و خودامە.

زەبوورەکان 43

43 ئەی خودایە، ئەستۆپاکیم بسەلمێنە،
    پارێزگاریم لێ بکە لە نەتەوەیەکی خوانەناس،
    لە پیاوی فێڵباز و لە زۆردار دەربازم بکە.
تۆ خودا و قەڵای منی.
    بۆ وازت لێ هێنام؟
بۆچی دەبێت بناڵێنم،
    بچەوسێمەوە بە دەست دوژمنانم؟
ڕووناکی و ڕاستی خۆت بنێرە،
    ئەوان ڕابەرایەتیم دەکەن،
ئەوان دەمهێننە کێوی پیرۆزت،
    بۆ نشینگەکەت.
ئەوسا دێم بۆ قوربانگای خودا،
    خودای خۆشی و دڵشادیم،
    خودایە، خودای من، بە قیسارەوە ستایشت دەکەم.

ئەی گیانی من بۆچی خەمباریت؟
    بۆ لە ناخمەوە پەرێشانیت؟
ئومێدت بە خودا هەبێت،
    چونکە هەر ستایشی ئەو دەکەم،
    ئەو ڕزگارکەر و خودامە.

ئەیوب 6:14-30

14 «ئەگەر کەسێک خۆشەویستی بۆ هاوڕێکەی دەرنەبڕێت،
    ئەوا ڕێزی خودای هەرە بە تواناشی نەگرتووە.
15 بەڵام براکانم وەک جۆگەی ئاو پشتیان لێکردم،
    وەک جۆگەی ناو دۆڵەکان پڕن و بەسەر کەنارەکانیاندا دەڕژێن.
16 کاتێک لێڵن لەبەر شەختە
    بەفر تێیاندا دەتوێتەوە،
17 بەڵام کە دەڕۆن کۆتاییان پێ دێت،
    کە گەرما داهات لە شوێنی خۆیان وشک دەبن.
18 کاروانەکان لە ڕێگای خۆیان لا دەدەن،
    دەچنە ناو چۆڵەوانی و لەناودەچن.
19 کاروانەکانی تێما بۆی دەگەڕێن،
    بازرگانەکانی شەبا هیوادارن کە بیدۆزنەوە،
20 کە هاتنە لای بێ ئومێد بوون،
    بێزار بوون چونکە متمانەیان پێی کردبوو.
21 ئێستا ئێوەش وەک ئەوتان لێهاتووە، سوودتان نییە،
    بینیتان کە چیم بەسەرهاتووە ئێوە تۆقین.
22 ئایا هیچ کاتێک پێم گوتن: ”شتێکم لە پێناوی من بدەن،
    بە سامانی خۆتان بمکڕنەوە،
23 لە دەستی دوژمن دەربازم بکەن،
    لە دەستی ستەمکار بمکڕنەوە؟“

24 «فێرم بکەن، من بێدەنگ دەبم،
    تێمبگەیەنن لە چ شتێک گومڕا بووم!
25 ئای، قسەی ڕاست چەند بریندارکەرە!
    بەڵام ئەو بەڵگانەی کە دەیانهێننەوە چی دەسەلمێنن؟
26 ئایا لەسەر قسەکانم سەرزەنشتم دەکەن،
    ئەوەی دەیڵێم بە با دەڕوات؟
27 بەڵکو ئێوە هەتیو دەفرۆشن و
    چاڵ بۆ هاوڕێی خۆتان هەڵدەکەنن.

28 «ئێستا باش تێم بڕوانن،
    چونکە من لە ڕووی ئێوەدا درۆ ناکەم.
29 تکایە پاشگەز بنەوە! ستەمم لێ مەکەن،
    ئەگینا ڕاستودروستییەکەم دەخەنە گومانەوە.
30 ئایا بەدکاری لەسەر زاری منە،
    یان زمانم تامی خراپەکاری جیا ناکاتەوە؟»

گەلاتیا 3:15-22

پەیمانی خودا و شەریعەت

15 خوشکان، برایان، با نموونەیەکی مرۆڤانەتان بۆ بهێنمەوە: ئەگەر یەکێک پەیمانێکی مۆرکراوی پێ بێت، کەس ناتوانێت بەتاڵی بکاتەوە یاخود شتێکی بخاتە سەر. 16 هەروەک بەڵێنەکان بۆ ئیبراهیم و نەوەکەی گوتراوە. نووسراوە پیرۆزەکە نافەرموێت: «بە نەوەکان» وەک ئەوەی زۆر بن، بەڵام [بە نەوەی تۆ،][a] واتە یەک، ئەوەی مەسیحە. 17 مەبەستم ئەوەیە: ئەو شەریعەتەی پاش چوار سەد و سی ساڵ هات، پەیمانی چەسپاوی پێشووی خودا هەڵناوەشێنێتەوە، تاکو بەڵێنەکە بشکێنێت، 18 چونکە ئەگەر میرات بەهۆی شەریعەتەوە هەبێت، ئیتر بەهۆی بەڵێنەوە نییە. بەڵام خودا بە نیعمەتی خۆی بەڵێنی بە ئیبراهیم دا.

مەبەستی شەریعەت

19 کەواتە شەریعەت بۆ چییە؟ بەهۆی پێشێلکردنەکانەوە زیادکراوە، هەتا ئەو کاتەی نەوەی بەڵێنپێدراو[b] دێت، لە ڕێگەی فریشتەکان بە دەستی پەیوەندی ڕێکخەرێک[c] ڕێکخرا. 20 پەیوەندی ڕێکخەر تەنها نوێنەری یەک لایەن نییە، بەڵام خودا یەکە.

21 ئایا تەورات لە دژی بەڵێنەکانی خودایە؟ نەخێر! چونکە هیچ شەریعەتێک نەدەبوو بتوانێت ژیان ببەخشێت، ئەگینا ڕاستودروستی بە تەورات دەبوو. 22 بەڵام نووسراوە پیرۆزەکە هەمووی کردووەتە بەندی گوناه،[d] تاکو ئەو بەڵێنەی لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە و بەهۆی باوەڕەوە دراوە، بۆ ئەوانە بێتە دی کە باوەڕ دەهێنن.

Kurdi Sorani Standard (KSS)

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard ‪Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®‎‎ ‪All rights reserved worldwide‎.