Print Page Options
Previous Prev Day Next DayNext

Revised Common Lectionary (Semicontinuous)

Daily Bible readings that follow the church liturgical year, with sequential stories told across multiple weeks.
Duration: 1245 days
Kurdi Sorani Standard (KSS)
Version
ئیشایا 12:2-6

ئەوەتا خودای ڕزگاریی من،
    دڵنیا دەبم و ناترسم،
چونکە یەزدانی پەروەردگار هێز و سروودی منە و
    ئەو بوو بە ڕزگاریم.»
بە شادییەوە ئاو دەکێشنەوە
    لە کانییەکانی ڕزگاری.

لەو ڕۆژەدا دەڵێن:

«ستایشی یەزدان بکەن، ناوی ڕابگەیەنن،
    وا بکەن کردارەکانی لەنێو گەلاندا زانراو بێت،
    باسی ئەوە بکەن کە ناوی بەرز بووەتەوە.
گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن،
    چونکە کاری شکۆمەندانەی کردووە،
    با ئەمە لە هەموو جیهاندا زانراو بێت.
ئەی نیشتەجێی سییۆن دەنگ بەرز بکەرەوە و هاوار بکە!
    چونکە خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل لەنێوتاندا مەزنە.»

ئامۆس 8:4-12

ئەی ئەوانەی هەناسەبڕکێتانە بەدوای نەدارانەوە،
    هەتا کۆتایی بە هەژارانی زەوی بهێنن،
    گوێتان لەمە بێت:

ئێوە دەڵێن،

«کەی جەژنی سەرەمانگ بەسەردەچێت
    تاکو ئێمە دانەوێڵە بفرۆشین،
کەی ڕۆژی شەممە تەواو دەبێت،
    تاکو گەنم بخەینە بازاڕەوە؟»
بۆ ئەوەی پێوانە کەم بکەنەوە و
    نرخ زیاد بکەن و
    فێڵ لە تەرازوو بکەن،
بۆ ئەوەی هەژاران بە زیو بکڕن و
    نەداران بە جووتێک پێڵاو و
    بن بێژنگی گەنم بفرۆشن.

یەزدان سوێندی بە شانازی یاقوب خوارد: «هەتاهەتایە کردەوەکانیان لەیاد ناکەم.»

«ئایا لەبەر ئەمە زەوی نالەرزێت و
    هەموو دانیشتووانەکەی شیوەن ناگێڕن؟
هەموو خاکەکە وەک ڕووباری نیل هەڵدەکشێت،
    وەک ڕووباری میسر هەڵدەکشێت و دادەکشێتەوە.»

یەزدانی باڵادەست دەفەرموێت:

«جا لە نیوەڕۆدا ئەو ڕۆژەدا خۆر ئاوا دەکەم و
    لە ڕۆژی ڕووناکدا زەوی تاریک دەکەم.
10 جەژنەکانتان دەگۆڕم بە شیوەن و
    هەموو گۆرانییەکانتان بە لاوانەوە.
جلوبەرگی گوش[a] دەکەمە بەر هەمووتان و
    قژ بەسەرتانەوە ناهێڵم.
دەیکەم بە شیوەنی تاقانە و
    کۆتاییەکەشی وەک ڕۆژێکی تاڵ.»

11 یەزدانی باڵادەست دەفەرموێت: «سەردەمێک دێت،
    قاتوقڕی دەنێرمە سەر خاکەکە،
نەک قاتوقڕی بۆ نان و تینووێتی بۆ ئاو،
    بەڵکو بۆ گوێگرتن لە وشەکانی یەزدان.
12 جا لە دەریایەکەوە بۆ دەریایەک و
    لە باکوورەوە بۆ ڕۆژهەڵات وێڵ دەبن،
بەدوای پەیامی یەزداندا دەگەڕێن،
    بەڵام نایدۆزنەوە.

دووەم کۆرنسۆس 9

بەخشین بە دڵشادییەوە

سەبارەت بە خزمەتکردنی گەلی پیرۆزی خودا، پێویست نییە بۆتان بنووسم، چونکە پەرۆشیتان دەزانم و لەلای مەکدۆنییەکان شانازیم پێوە کردووە، کەوا ئێوە لە ئەخایا لە پارەوە ئامادەبوون و دڵگەرمیتان زۆربەیانی جۆشدا. بەڵام برایان دەنێرم، نەوەک شانازیکردنمان پێتانەوە بەفیڕۆ بڕوات، تاکو ئامادەبن هەروەک گوتم، چونکە ئەگەر هەندێک لە مەکدۆنییەکان لەگەڵم بێن و بینین کە ئێوە هێشتا ئامادە نین، ئەوا شەرمەزار دەبین بەهۆی ئەو متمانەیەی بە ئێوەمان هەبوو، ئێوەش شەرمەزار دەبن. با باسی ئەوەش نەکەم کە ئێوە چەندە شەرمەزار دەبن. بۆیە بە پێویستم زانی لە برایان بپاڕێمەوە، تاکو پێشڕەوی بکەن بۆ لاتان و زوو ئەو بەخشینەتان ڕێکبخەن کە پێشتر بەڵێنتان دابوو، تاکو وەک بەخشینێکی لە دڵفراوانییەوە بێت، نەک لە ناچارییەوە بێت.

ئەمەش بزانن: «ئەوەی کەم بچێنێت کەم دەدروێتەوە، ئەوەی بە دڵفراوانی بچێنێ بە دڵفراوانی دەدروێتەوە.» با هەریەکە ئەوەندەی لەسەر دڵیەتی بیدات، نەک بە دڵتەنگی و ناچاری، چونکە ئەوەی بە دڵخۆشییەوە ببەخشێت خودا خۆشی دەوێت. خوداش دەتوانێت هەموو نیعمەتێکتان بەسەردا بڕژێنێت، تاوەکو ئێوە هەمیشە هەموو ئەو شتانەتان هەبێت کە پێویستتانە، بۆ ئەوەی لە هەموو کارێکی باشدا سەرڕێژ بن. وەک نووسراوە:

[بە دڵفراوانییەوە بە هەژارانی بەخشیوە،
    ڕاستودروستییەکەی هەتاهەتایە چەسپاوە.][a]

10 جا ئەو خودایەی تۆو بۆ جوتیار و نان بۆ خۆراک دابین دەکات، تۆوتان بۆ دابین دەکات و چەند هێندەی دەکات و بەرهەمی ڕاستودروستیتان زیاد دەکات. 11 لە هەموو شتێکدا دەوڵەمەند دەبن تاکو هەموو کاتێک دڵفراوان بن، دڵفراوانییەکەتان لە ڕێگەی ئێمەوە سوپاسی خودای لێدەکەوێتەوە.

12 ئەم خزمەتەی ئێوە دەیکەن، تەنها پێداویستییەکانی گەلی پیرۆزی خودا پڕ ناکاتەوە، بەڵکو وا دەکات کە زۆر کەس سوپاسی خودا بکەن. 13 لە ڕێگەی ئەو خزمەتەوە کە دەیکەن ئێوە خۆتان سەلماندووە، شکۆمەندی خودا دەردەخەن بە گوێڕایەڵی و دانپێدانانتان بە پەیامی ئینجیلی مەسیح، هەروەها دڵفراوانیتان لە بەشداریتان لەگەڵ ئەوان و هەموو لایەک. 14 هەروەها لە پاڕانەوەیان بۆ ئێوە، تامەزرۆی بینینی ئێوەن لەبەر ئەو نیعمەتە لە ڕادەبەدەرەی خودا کە پێتان دراوە. 15 سوپاس بۆ خودا لە پێناوی ئەم بەخشینەی کە بە دەم باس ناکرێت.

Kurdi Sorani Standard (KSS)

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard ‪Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®‎‎ ‪All rights reserved worldwide‎.