Print Page Options
Previous Prev Day Next DayNext

Revised Common Lectionary (Semicontinuous)

Daily Bible readings that follow the church liturgical year, with sequential stories told across multiple weeks.
Duration: 1245 days
Kurdi Sorani Standard (KSS)
Version
زەبوورەکان 1

کۆکراوەی بەشی یەکەم

زەبوورەکانی 1‏–41

خۆزگە دەخوازرێت بەو کەسەی
    بەپێی ڕاوێژی بەدکاران ناڕوات و
لە ڕێگای گوناهباران ڕاناوەستێت و
    لە کۆڕی گاڵتەجاڕان دانانیشێت.
بەڵکو ئارەزووی ئەو لە فێرکردنی[a] یەزدانە،
    شەو و ڕۆژ لە فێرکردنەکەی ورد دەبێتەوە.
وەک دارێک وایە کە لەدەم جۆگەی ئاو ڕوابێت و
    لە وەرزی خۆیدا بەرهەم بدات و
گەڵاکانی هەرگیز وشک نەبن،
    لە هەموو کارێک سەرکەوتوو دەبێت.

بێگومان بەدکاران وانین،
    بەڵکو وەک کا وان کاتێک با پەرشوبڵاوی دەکاتەوە.
بۆیە نە بەدکاران لەبەردەم دادوەری بێتاوانن،
    نە گوناهبارانیش لە کۆڕی ڕاستودروستان دادەنیشن.

چونکە یەزدان چاودێری ڕێگای ڕاستودروستان دەکات،
    بەڵام ڕێگای بەدکاران لەناودەچێت.

پەندەکانی سلێمان 30:18-33

18 «سێ شت هەن زۆر سەیرن بۆ من،
    چوارەمیش تێناگەم:
19 ڕێگای هەڵۆ لە ئاسمان،
    ڕێگای مار لەسەر بەرد،
ڕێگای کەشتی لەناو جەرگەی دەریا و
    ڕێگای پیاویش لەگەڵ کچ.

20 «ئەمە هەڵسوکەوتی ژنی داوێنپیسە:
    دەخوات[a] و دەمی دەسڕێتەوە و
    دەڵێت: ”خراپەم نەکردووە!“

21 «زەوی لەژێر سێ شتدا دەلەرزێت و
    لەژێر چوارەمیش ناتوانێت بەرگە بگرێت،
22 خزمەتکارێک کە بووبێتە پاشا،
    گێلێک کە تێر نان بێت،
23 ئافرەتێک بێ ناز بێت و مێرد بکات،
    کەنیزەیەک ببێت بە میراتگری خاتوونەکەی.

24 «چوار شت هەن لەسەر زەوی بچووکن
    بەڵام لە دانایان داناترن:
25 مێروولە کۆمەڵێکی بێهێزن،
    بەڵام لە هاویندا خواردنی خۆیان ئەمبار دەکەن.
26 گۆڕهەڵکەنە کۆمەڵێکی بێ توانان،
    بەڵام لەناو بەرد لانەکانیان دروستدەکەن.
27 کوللە پاشایان نییە،
    بەڵام هەموویان پۆل پۆل دەجوڵێن.
28 مارمێلکە بەدەست دەگیرێن،
    بەڵام لە کۆشکی پاشادان.

29 «سێ شت هەن هەنگاویان سەنگینە و
    چوارەمیش ڕۆیشتنی سەنگینە:
30 شێر کە پاڵەوانی هەموو گیاندارەکانە،
    لە ڕووی هیچ شتێک ناگەڕێتەوە،
31 کەڵەشێری بە فیز، تەگە،
    پاشایەکیش لە سەرکردایەتی لەشکرەکەی.

32 «ئەگەر گێلایەتیت کرد بە خۆهەڵکێشانت،
    یان پیلانی خراپت نایەوە،
    دەستت بخەرە سەر دەمت!
33 چونکە شیر بهەژێنیت کەرەی لێ دەردەچێت،
    لووت بهەژێنیت خوێنی لێ دێت،
    تووڕەییش بهەژێنیت ناکۆکی لێ پێدا دەبێت.»

ڕۆما 11:25-32

بەزەیی خودا بۆ هەمووانە

25 ئەی خوشک و برایان، نامەوێت ئەم نهێنییە نەزانن، نەوەک خۆتان بە دانا بزانن: کەللەڕەقی بەشێک لە ئیسرائیلی گرتەوە هەتا تەواوی نەتەوەکان بێنە ناوەوە. 26 بەم شێوەیە هەموو ئیسرائیل ڕزگاری دەبێت، وەک نووسراوە:

[ڕزگارکەر لە سییۆنەوە دێت،
    خوانەناسی لە یاقوب دووردەخاتەوە.
27 ئەمەش پەیمانی منە لەگەڵ ئەوان
    کاتێک گوناهەکانیان دادەماڵم.][a]

28 بەگوێرەی پەیامی ئینجیل لە پێناوی ئێوەدا دوژمنن[b]، بەڵام بەگوێرەی هەڵبژاردن لە پێناوی باوکاندا خۆشەویستن، 29 چونکە بەخشینەکانی خودا و بانگکردنەکەی بێ پەشیمانییە. 30 هەروەک چۆن ئێوە پێشتر گوێڕایەڵی خودا نەبوون، بەڵام ئێستا بەهۆی گوێڕایەڵ نەبوونی ئەوان ئێوە بەر بەزەیی کەوتن، 31 ئەوانیش ئێستا گوێڕایەڵ نین، تاکو بەو بەزەییەی بۆ ئێوە بوو ئەوانیش بەر بەزەیی بکەون. 32 خودا هەمووانی لە گوێڕایەڵنەبووندا بەندکرد، تاکو بەزەیی بە هەموواندا بێتەوە.

Kurdi Sorani Standard (KSS)

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard ‪Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®‎‎ ‪All rights reserved worldwide‎.