Print Page Options
Previous Prev Day Next DayNext

Revised Common Lectionary (Semicontinuous)

Daily Bible readings that follow the church liturgical year, with sequential stories told across multiple weeks.
Duration: 1245 days
Kurdi Sorani Standard (KSS)
Version
زەبوورەکان 125

گۆرانی گەشتیاران.

125 ئەوانەی پشتیان بە یەزدان بەستووە وەک کێوی سییۆن وان،
    کە نالەقێت، بەڵکو هەتاهەتایە هەر چەسپاوە.
وەک چۆن چیاکان دەوری ئۆرشەلیمیان داوە،
    یەزدانیش دەوری گەلی خۆی داوە،
    لە ئێستاوە و هەتاهەتایە.

چونکە گۆچانی خراپەکاران
    لەسەر میراتی ڕاستودروستان جێگیر نابێت،
نەوەک ڕاستودروستان
    دەستیان درێژ بکەن بۆ خراپەکاری.

ئەی یەزدان، چاکە بکە لەگەڵ پیاوچاکان،
    لەگەڵ ئەوانەی بە دڵ ڕاستودروستن.
بەڵام ئەوانەی بادەدەنەوە و ڕێگای خوار دەگرن،
    یەزدان لەگەڵ بەدکاران دەیانبات.

ئاشتی بۆ ئیسرائیل!

پەندەکانی سلێمان 4:10-27

10 ڕۆڵە، گوێ بگرە و قسەکانم وەربگرە،
    جا تەمەنت درێژ دەبێت.
11 ڕێگای داناییم پیشاندایت،
    بۆ ڕێڕەوە ڕاستەکان ڕێنماییم کردیت.
12 لە ڕۆیشتندا هەنگاوت کورت نابێت،
    لە ڕاکردنیشدا پێت هەڵناکەوێت.
13 دەست بە تەمبێکردنەوە بگرە[a] و دەست شل مەکە،
    بیپارێزە، چونکە ژیانتە.
14 مەچووە سەر ڕێگەی بەدکاران،
    بە ڕێگای خراپەکاراندا مەڕۆ.
15 خۆتی لێ لابدە و پێیدا مەڕۆ،
    لێی دووربکەوە و تێپەڕە.
16 چونکە خەویان لێ ناکەوێت ئەگەر خراپە نەکەن،
    خەویان دەزڕێت ئەگەر یەکێک نەخەن.
17 چونکە نانی خراپە دەخۆن و
    شەرابی ستەمکاری دەخۆنەوە.

18 ڕێچکەی ڕاستودروستان وەک ڕووناکی بەرەبەیانە،
    ڕووناکتر و ڕووناکتر دەبێت هەتا دەبێتە ڕۆژی تەواو.
19 بەڵام ڕێگای بەدکاران وەک تاریکستانە،
    نازانن پێیان لە چی هەڵدەکەوێت.

20 ڕۆڵە، سەرنج بدە وشەکانم،
    گوێ بۆ قسەکانم شل بکە.
21 لەبەرچاوت دوورنەکەونەوە،
    لە ناخی دڵت بیانپارێزە،
22 چونکە ژیانن بۆ ئەو کەسەی دەیاندۆزێتەوە،
    دەرمانە بۆ هەموو لەشی.
23 لە سەرووی هەموو چاودێرییەکەوە دڵت بپارێزە،
    چونکە دڵ سەرچاوەی ژیانە.
24 خواری لە دەمت داماڵە و
    چەوتی لە لێوانت دووربخەوە.
25 با چاوەکانت تەماشای پێشت بکەن و
    پێڵووەکانت ڕێک بۆ بەردەمت بێت.
26 ڕێڕەوی بەرپێت خۆش بکە،
    هەموو ڕێگاکانت دەچەسپێن.
27 بەلای ڕاست یان چەپدا لامەدە،
    پێت لە خراپە دووربخەوە.

ڕۆما 2:12-16

12 هەموو ئەوانەی کە شەریعەتیان نییە و گوناه دەکەن، بێ شەریعەت لەناودەچن، هەموو ئەوانەش کە لەژێر دەسەڵاتی شەریعەتدا گوناه دەکەن، بە شەریعەت حوکم دەدرێن، 13 چونکە ئەوانە لەلای خودا بێتاوان نین کە شەریعەت دەبیستن، بەڵکو ئەوانە بێتاوان دەکرێن کە کار بە شەریعەت دەکەن. 14 بێگومان ئەو نەتەوانەی شەریعەتیان نییە، کاتێک بە سروشت شەریعەتیان پەیڕەو کرد، ئەوانە بۆ خۆیان شەریعەتن، لەگەڵ ئەوەی شەریعەتیان نییە. 15 ئەوانە بەڵگەی وا نیشان دەدەن کە فەرزەکانی تەورات لە دڵیاندا نووسراوە، ویژدانیان لەناویاندا شایەتی دەدات، جار هەیە بیریان تاوانباریان دەکات و جاریش هەیە بەرگرییان لێ دەکات، 16 لەو ڕۆژەدا کاتێک خودا نهێنییەکانی خەڵک لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە حوکم دەدات، بەپێی ئەو مزگێنییەی[a] کە من ڕایدەگەیەنم.

Kurdi Sorani Standard (KSS)

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard ‪Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®‎‎ ‪All rights reserved worldwide‎.