Print Page Options
Previous Prev Day Next DayNext

Revised Common Lectionary (Semicontinuous)

Daily Bible readings that follow the church liturgical year, with sequential stories told across multiple weeks.
Duration: 1245 days
Kurdi Sorani Standard (KSS)
Version
گۆرانی گۆرانییەکان 2:8-13

گوێ بگرە! ئەوە دەنگی دڵدارەکەمە!
    تەماشا بکە! وا دێت،
لەسەر چیاکان هەڵدەبەزێتەوە،
    بەسەر گردەکاندا باز دەدات.
دڵدارەکەم وەک ئاسک یان وەک کارمامزە،
    وا لە پشت دیوارەکەمان ڕاوەستاوە،
لە دەلاقەوە سەیر دەکات،
    لە کڵاوڕۆژنەوە[a] تەماشا دەکات.
10 دڵدارەکەم قسەی کرد، پێی گوتم:
    «یارەکەم، هەستە،
    شیرینەکەم، وەرە.
11 تەماشا بکە، زستان تێپەڕی،
    باران بەسەرچوو و نەما.
12 گوڵ لەسەر زەوی دەرکەوت،
    ئێستا کاتی گۆرانییە؛
خوێندنی کوکوختی
    لە خاکی ئێمە دەبیسترێت.
13 هەنجیر بەری گرتووە،
    بۆنی پەسیرەی[b] مێو بڵاو بووەتەوە.
یارەکەم، هەستە،
    شیرینەکەم، وەرە.»

زەبوورەکان 45:1-2

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ئاوازی گوڵی سەوسەن. هۆنراوەیەکی کوڕانی قۆرەح. گۆرانی زەماوەند.

45 دڵم بە قسەی باش دەجۆشێت،
    کاتێک هۆنراوەکانم بۆ پاشا دەخوێنمەوە،
    زمانم پێنووسی نووسەرێکی کارامەیە.

تۆ جوانترینی لەناو ئادەمیزاد و
    نیعمەت بەسەر لێوتدا باریوە،
    چونکە خودا بۆ هەتاهەتایە بەرەکەتداری کردوویت.

زەبوورەکان 45:6-9

ئەی خودایە، تەختی تۆ بۆ هەتاهەتاییە،
    گۆچانی شانشینیت گۆچانی دادپەروەرییە.
تۆ حەزت لە ڕاستودروستییە و ڕقت لە خراپەیە،
    بۆیە خودا، خودای خۆت، لە سەرووی هاوەڵەکانتەوە داینای،
    بە ڕۆنی شادی دەستنیشانی کردیت[a].
جلوبەرگت هەمووی بە بۆنی موڕ و ئەلوا[b] و کاسیا[c] بۆندار بووە،
    لە کۆشکی بە عاج[d] ڕازاوەوە دەنگی مۆسیقا دڵخۆشت دەکات.
لەناو ژنە خانەدانەکانت شازادە هەن
    شاژنیش بە بەرگی زێڕی ئۆفیرەوە[e] لەلای دەستە ڕاستتە.

یاقوب 1:17-27

17 هەموو بەخشینێکی چاک و بەهرەیەکی تەواو لەلایەن سەرەوەیە، لەلای باوکی ڕووناکییەکانەوە دێتە خوارەوە، ئەوەی ناگۆڕێت و سێبەری خولانەوەی نییە. 18 خواستی لەسەر بوو کە بە وشەی ڕاستی لەدایک ببین[a]، تاکو ببینە نۆبەرەی بەدیهێنراوانی.

گوێ بگرن و کاری پێ بکەن

19 برا خۆشەویستەکانم، ئەمەتان بیر نەچێت: با هەر مرۆڤێک لە گوێگرتندا خێرا بێت، لە قسەکردندا لەسەرخۆ بێت، لە تووڕەبووندا خاو بێت، 20 چونکە تووڕەیی مرۆڤ ڕاستودروستی خودا نایەنێتە کایەوە. 21 کەواتە هەموو گڵاوی و گەشەکردنێکی بەدکاری دابکەنن، ئەو وشەیەی کە لە ئێوەدا چانراوە بە دڵنەرمییەوە وەریبگرن، ئەوەی دەتوانێت گیانتان ڕزگار بکات.

22 تەنها گوێگری وشەی خودا مەبن، بەڵکو کاری پێ بکەن، ئەگینا خۆتان هەڵدەخەڵەتێنن، 23 چونکە ئەگەر یەکێک گوێگری وشەی خودا بێت و کاری پێ نەکات، وەک یەکێک وایە لە ئاوێنەدا سەیری ڕوخساری خۆی بکات، 24 ئینجا دوای ئەوەی سەیری خۆی دەکات و دەڕوات، یەکسەر لەبیری دەچێت چۆن بووە. 25 بەڵام هەرکەسێک بە وردی سەرنجی ئەو شەریعەتە تەواوە بدات کە ئازادی دەبەخشێت، هەروەها بەردەوام کاری پێ بکات و ئەوەی دەبیستێت لەیادی نەکات بەڵکو کاری پێ بکات، ئەوا ئەمە لە کرداریدا بەرەکەتدارە.

26 ئەوەی خۆی بە دیندار دابنێت و زمانی خۆی نەپارێزێت، ئەوا خۆی هەڵدەخەڵەتێنێت و دیندارییەکەی پووچە. 27 ئایینی پاک و بێگەرد[b] لەلای خودای باوک ئەمەیە: بەسەرکردنەوەی هەتیوان و بێوەژنان لە تەنگانەیاندا، هەروەها خۆی لە گڵاوی جیهان بپارێزێت.

مەرقۆس 7:1-8

سەرپێچیکردنی ڕاسپاردەی خودا

فەریسی و هەندێک لە مامۆستایانی تەورات کە لە ئۆرشەلیمەوە هاتبوون لەلای عیسا کۆبوونەوە. بینییان هەندێک لە قوتابییەکانی بە دەستی پیس نان دەخۆن، واتە بێ دەست شوشتن، چونکە فەریسی و هەموو جولەکە نان ناخۆن ئەگەر بە باشی دەستیان نەشۆن، پەیوەست بوون بە نەریتی پیران، هەروەها کاتێک لە بازاڕ دێنەوە نان ناخۆن هەتا خۆیان نەشۆن. زۆر دابونەریتی دیکەش هەیە کە جێبەجێی دەکەن، وەکو شوشتنی کاسە و چاپەست و دۆلکەی مس.

فەریسی و مامۆستایانی تەوراتیش لێیان پرسی: «بۆچی قوتابییەکانت لەسەر نەریتی پیران ناڕۆن و بە دەستی پیس نان دەخۆن؟»

ئەویش پێی فەرموون: «دووڕووەکان، سەبارەت بە ئێوە ئیشایای پێغەمبەر پێشبینی باشی کردووە، وەک نووسراوە:

«[ئەم گەلە بەسەر لێوان ڕێزم لێ دەگرێت،
    بەڵام دڵی لێم دوورە.
بەخۆڕایی دەمپەرستن،
    تەنها ڕاسپاردەی مرۆڤانە فێری خەڵک دەکەن.][a]

ئێوە ڕاسپاردەی خوداتان پشتگوێ خستووە و دەستتان بە نەریتی مرۆڤەوە گرتووە.»

مەرقۆس 7:14-15

ئەوەی مرۆڤ گڵاو دەکات

14 دیسان خەڵکەکەی بانگکرد و پێی فەرموون: «هەموو گوێم لێ بگرن و تێبگەن. 15 شت نییە لە دەرەوەی مرۆڤەوە بێتە ناوی و گڵاوی بکات. بەڵام ئەوەی لە مرۆڤەوە دێتە دەرەوە، ئەوە مرۆڤ گڵاو دەکات. ⌟

مەرقۆس 7:21-23

21 چونکە لە ناوەوە، لە دڵی مرۆڤەوە، بیری خراپ دەردەچێت: بەدڕەوشتی، دزی، کوشتن، 22 داوێنپیسی، چاوچنۆکی، خراپەکاری، هەڵخەڵەتاندن، بەڕەڵایی، چاوپیسی، کفر، لووتبەرزی، گێلی. 23 هەموو ئەم خراپانە لە ناخی مرۆڤەوە دەردەچن و گڵاوی دەکەن.»

Kurdi Sorani Standard (KSS)

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard ‪Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®‎‎ ‪All rights reserved worldwide‎.