Print Page Options
Previous Prev Day Next DayNext

Revised Common Lectionary (Semicontinuous)

Daily Bible readings that follow the church liturgical year, with sequential stories told across multiple weeks.
Duration: 1245 days
Kurdi Sorani Standard (KSS)
Version
زەبوورەکان 57

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر ئاوازی «مەفەوتێنە.» پاڕانەوەیەکی داودە کاتێک لەبەردەم شاول هەڵات لە ئەشکەوتەکە.

57 لەگەڵم میهرەبان بە، ئەی خودایە، لەگەڵم میهرەبان بە،
    چونکە گیانم پەنا دەهێنێتە بەر تۆ،
من پەنا دەهێنمە بەر سێبەری باڵەکانی تۆ،
    هەتا ئەم بەڵایە بەسەردەچێت.

بۆ خودای هەرەبەرز هاوار دەکەم،
    بۆ ئەو خودایەی ئەستۆپاکیم دەسەلمێنێت[a].
لە ئاسمانەوە دەنێرێت و ڕزگارم دەکات،
    ئەوانە ڕیسوا دەکات کە ڕاوم دەنێن.[b]
    خودا خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی و دڵسۆزییەکەی دەنێرێت.

گیانم لەناو شێرانە،
    لەنێو ئاژەڵی دڕندە ڕادەکشێم،
ئەو مرۆڤانەی کە ددانەکانیان ڕم و تیرن،
    زمانیشیان شمشێری تیژە.

ئەی خودایە، بەسەر ئاسماندا بەرزببەوە،
    با شکۆی تۆ بەسەر هەموو زەوییەوە بێت.

تۆڕیان ناوەتەوە بۆ پێیەکانم،
    گیانم پەرێشانە.
چاڵێکیان لەپێشم هەڵکەند،
    بەڵام خۆیان تێی کەوتن.

دڵم چەسپاوە، ئەی خودایە،
    دڵم چەسپاوە،
    سروود دەڵێم و مۆسیقا دەژەنم.
ئەی گیانی من، هەستە!
    ئەی ساز و قیسارە، هەستن!
    من بەرەبەیانان هەڵدەستم.

ئەی پەروەردگار، من لەنێو گەلان ستایشت دەکەم،
    لەنێو نەتەوەکان گۆرانیت بۆ دەڵێم،
10 چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەگاتە ئاسمان،
    دڵسۆزیت دەگاتە هەورەکان.

11 ئەی خودایە، بەسەر ئاسماندا بەرزببەوە،
    با شکۆی تۆ بەسەر هەموو زەوییەوە بێت.

دووەم ساموئێل 19:1-18

19 پاشان بە یۆئاب ڕاگەیەنرا: «پاشا دەگریێت و شیوەن بۆ ئەبشالۆم دەگێڕێت.» ئەو ڕۆژە سەرکەوتنەکە لەلای هەموو سوپا بووە شیوەن، چونکە سەربازەکان لەو ڕۆژەدا گوێیان لێبوو گوترا: «پاشا بۆ کوڕەکەی دڵتەنگ بووە.» جا لەو ڕۆژەدا سەربازەکان وەک سوپایەکی شەرمەزاری هەڵاتوو لە جەنگدا بەدزییەوە گەڕانەوە ناو شارەکە. پاشاش ڕووی خۆی داپۆشی و بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: «کوڕەکەم ئەبشالۆم! ئەبشالۆم کوڕەکەم، کوڕەکەم!»

ئینجا یۆئاب لە ماڵی پاشا چووە ژوورەوە و گوتی: «ئەمڕۆ ڕووی هەموو خزمەتکارەکانت شەرمەزار کرد، ئەوانەی لەم ڕۆژەدا دەربازکەری ژیانی خۆت و ژیانی کوڕ و کچ و ژن و کەنیزەکانت بوون. ئەوانەی ڕقیان لێت دەبێتەوە خۆشت دەوێن، ئەوانەش کە تۆیان خۆشدەوێت ڕقت لێیان دەبێتەوە. ئەمڕۆ دەرتخست کە تۆ سەرکردە و خزمەتکارەکانت بەلاوە هیچ نییە، لەبەر ئەوەی ئەمڕۆ زانیم ئەگەر ئەبشالۆم زیندوو بووایە و ئێمە هەموومان بمردبووینایە ئەوسا کارەکەت بە دڵ دەبوو. ئێستاش هەستە و بڕۆ دەرەوە دڵی خزمەتکارەکانت بدەوە، چونکە بە یەزدانی زیندوو، ئەگەر نەچیتە دەرەوە، ئەمشەو کەس لەگەڵت نامێنێتەوە، ئەوەش لە هەموو ئەو خراپانەی لە گەنجییەوە هەتا ئێستا تووشت بوون خراپتر دەبێت لەسەرت.»

ئیتر پاشا هەستا و لە دەروازەکەدا دانیشت، بە هەموو گەل ڕاگەیەنرا: «ئەوەتا پاشا لە دەروازەکەدا دانیشتووە.» جا هەموو گەل هاتنە بەردەم پاشا.

گەڕانەوەی داود بۆ ئۆرشەلیم

ئیسرائیلییەکانیش هەریەکە و بۆ چادرەکەی خۆی هەڵاتبوون. لەناو هەموو هۆزەکانی ئیسرائیلدا گەل مشتومڕیان بوو و دەیانگوت: «پاشا لە دەست دوژمنەکانمان فریامان کەوت، ئەو بوو کە لە دەست فەلەستییەکان دەربازی کردین، ئێستاش ئەو بەهۆی ئەبشالۆمەوە لە خاکەکەوە هەڵاتووە. 10 ئەبشالۆمیش ئەوەی بەسەر خۆمانەوە دەستنیشانمان کرد لە جەنگدا مرد، بۆچی سەبارەت بە هێنانەوەی پاشا بێدەنگن؟»

11 داودی پاشا پەیامی بۆ هەردوو کاهینەکە نارد، سادۆق و ئەبیاتار، گوتی: «لەگەڵ پیرانی یەهودا بدوێن و بڵێن: ”بۆچی دواهەمین کەس دەبن لە گەڕاندنەوەی پاشا بۆ کۆشکەکەی، پاشا لە شوێنی خۆی بوو لە کاتێکدا هەموو ئەوەی ئیسرائیل گوتیان پێی گەیشت؟ 12 ئێوە برای منن و لە گۆشت و خوێنی منن، ئیتر بۆچی لە گەڕاندنەوەی پاشا دواهەمین کەس دەبن؟“ 13 هەروەها بە عەماسا بڵێن: ”ئایا تۆ لە گۆشت و خوێنی من نیت؟ با خودا توندترین سزام بدات، ئەگەر لەمەودوا لەلای من لە جێی یۆئاب نەبیتە فەرماندەی گشتی سوپا.“»

14 جا دڵی هەموو پیاوانی یەهودای وەک یەک پیاو بەلای خۆیدا ڕاکێشا، ئەوانیش بەدوای پاشادا ناردیان و گوتیان: «خۆت و هەموو خزمەتکارەکانت بگەڕێنەوە.» 15 لەبەر ئەوە پاشا گەڕایەوە و هاتە ڕووباری ئوردون.

پیاوانی یەهوداش هاتنە گلگال و چوونە پێشوازی پاشا، بۆ ئەوەی لە ڕووباری ئوردون بپەڕێتەوە. 16 شیمعی کوڕی گێرای بنیامینی کە خەڵکی بەحوریمە، دەستپێشخەری کرد و لەگەڵ پیاوانی یەهودا بۆ پێشوازی داودی پاشا دابەزین، 17 هەزار پیاویش لە بنیامین لەگەڵیدا بوون، لەگەڵ چیڤای خزمەتکاری ماڵی شاول، هەر پازدە کوڕەکەی و بیست خزمەتکارەکەی لەگەڵیدا بوون، هەموویان بە پەلە چوونە سەر ڕووباری ئوردون، بۆ لای پاشا. 18 ئینجا لە تەنکاییەکە پەڕینەوە بۆ ئەوەی ماڵی پاشا بپەڕێننەوە و هەرچییەک پاشا بەلایەوە پەسەند بوو ئەنجامی بدەن.

شیمعی کوڕی گێراش کاتێک لە ڕووباری ئوردون پەڕییەوە لەبەردەم پاشادا بە ڕوودا کەوت،

یۆحەنا 6:35-40

35 عیساش پێی فەرموون: «منم نانی ژیان. ئەوەی بێتە لام هەرگیز برسی نابێت، ئەوەش باوەڕم پێ بهێنێت هەرگیز تینووی نابێت. 36 بەڵام پێم گوتن، منتان بینیوە و باوەڕیش ناهێنن. 37 هەرکەسێک باوکم دەیداتە من دێتە لام، ئەوەش بێتە لام، هەرگیز دەریناکەم. 38 من لە ئاسمانەوە دابەزیوم، نەک تاکو بە خواستی خۆم بکەم، بەڵکو خواستی ئەوەی ناردوومی. 39 ئەمەش خواستی ئەوەیە کە ناردوومی، هەرکەسێکی پێداوم لەدەستی نەدەم، بەڵکو لە ڕۆژی دواییدا زیندووی دەکەمەوە. 40 خواستی باوکم ئەمەیە: هەرکەسێک تەماشای کوڕەکە بکات و باوەڕی پێ بهێنێت ژیانی هەتاهەتایی دەبێت، منیش لە ڕۆژی دواییدا زیندووی دەکەمەوە.»

Kurdi Sorani Standard (KSS)

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard ‪Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®‎‎ ‪All rights reserved worldwide‎.