Print Page Options
Previous Prev Day Next DayNext

Revised Common Lectionary (Semicontinuous)

Daily Bible readings that follow the church liturgical year, with sequential stories told across multiple weeks.
Duration: 1245 days
Kurdi Sorani Standard (KSS)
Version
زەبوورەکان 33:12-22

12 خۆزگە دەخوازرێ بەو نەتەوەیەی کە یەزدانی خودایانە،
    بەو گەلەی هەڵیبژاردووە بۆ میراتی خۆی.
13 یەزدان لە ئاسمانەوە دەڕوانێتە خوارێ،
    هەموو ئادەمیزاد دەبینێت.
14 لە نشینگەکەی خۆیەوە
    چاودێری هەموو دانیشتووانی زەوی دەکات.
15 ئەو کە شێوەی دڵی هەمووانی دروستکردووە،
    ئاگاداری هەموو کردەوەکانیانە.

16 هیچ پاشایەک بە گەورەیی سوپاکەی ڕزگاری نابێت،
    هیچ پاڵەوانێک بە هێزی بازووی دەرباز نابێت.
17 ئەسپ ئومێدێکی دۆڕاوە بۆ ڕزگار بوون،
    بە توندی هێزی ناتوانێت کەس دەرباز بکات.
18 بەڵام یەزدان چاوی لەوانەیە کە ترسی ئەویان لە دڵدایە،
    ئەوانەی هیوایان بە خۆشەویستی نەگۆڕی ئەوە.
19 بۆ ئەوەی لە مردندا فریایان بکەوێت و
    لە قاتوقڕیدا ژیانیان دابین بکات.

20 ئێمە بە ئومێدی چاوەڕوانی یەزدانین،
    یەزدان یارمەتیدەر و قەڵغانمانە.
21 دڵمان بەو خۆشە،
    چونکە ئێمە پشت بە ناوی پیرۆزی ئەو دەبەستین.
22 ئەی یەزدان، با خۆشەویستی نەگۆڕت بەسەرمانەوە بێت،
    بەگوێرەی هیوامان بە تۆ.

دەرچوون 15:6-11

دەستی ڕاستت، ئەی یەزدان،
    بەتوانایە بۆ شکۆمەندیت.
دەستی ڕاستت، ئەی یەزدان،
    دوژمن تێکدەشکێنێت.

«بە مەزنی و پایەبەرزیت
    بەرهەڵستەکانت پێشێل دەکەیت،
جۆشی تووڕەییت دەبارێنیت
    وەک پووش دەیانخوات.
بە بای لووتت
    ئاوەکان گرد بوونەوە،
ئاوەڕۆکان وەک گرد وەستان،
    قووڵاییەکان لەناو دەریا بەستیان.
دوژمن گوتی:
    ”دوایان دەکەوم، پێیان دەگەم،
تاڵان دابەش دەکەم،
    گیانم لێیان تێر دەبێت،
شمشێرەکەم ڕادەکێشم،
    دەستم لەناویان دەبات.“
10 بەڵام بە بای خۆت فووت کرد،
    دەریا دایپۆشین،
ڕۆچوون وەک قورقوشم،
    لە ئاوێکی مەزن.
11 ئەی یەزدان، کێ لەنێو خوداوەندەکان وەک تۆیە؟
    کێ وەک تۆ
        پایەبەرزە لە پیرۆزی،
        سامناک لە شکۆمەندی،
        دروستکەری کاری سەرسوڕهێنەر؟

یۆحەنا 7:37-39

ڕووباری زیندوو

37 لە دوایین ڕۆژی گەورەی جەژندا، عیسا ڕاوەستا و هاواری کرد: «ئەگەر یەکێک تینووی بوو با بێتە لام و بخواتەوە. 38 ئەوەی باوەڕم پێ بهێنێت، وەک نووسراوە پیرۆزەکە فەرموویەتی، لە ناخییەوە[a] ڕووبارەکانی ئاوی زیندوو دەڕوات.» 39 لێرەدا مەبەستی لە ڕۆحی پیرۆز بوو، کە ئەوانەی باوەڕی پێدەهێنن دواتر وەریدەگرن، بەڵام هێشتا ڕۆحی پیرۆز نەدرابوو، چونکە عیسا شکۆدار نەببوو.

Kurdi Sorani Standard (KSS)

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard ‪Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®‎‎ ‪All rights reserved worldwide‎.