Print Page Options
Previous Prev Day Next DayNext

Revised Common Lectionary (Semicontinuous)

Daily Bible readings that follow the church liturgical year, with sequential stories told across multiple weeks.
Duration: 1245 days
Kurdi Sorani Standard (KSS)
Version
زەبوورەکان 98

زەبوورێک

98 گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن، گۆرانییەکی نوێ،
    چونکە کاری سەرسوڕهێنەری کردووە.
دەستە ڕاست و بازووی پیرۆزی،
    سەرکەوتنیان بۆ بەدەستهێناوە.
یەزدان ڕزگاریی خۆی ڕاگەیاند،
    ڕاستودروستییەکەی بۆ گەلان دەرخست.
خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی و دڵسۆزییەکەی،
    بەیادهێنایەوە بۆ بنەماڵەی ئیسرائیل.
هەموو زەوی هەتا ئەوپەڕی دنیا،
    ڕزگاریی خودای ئێمەیان بینی.

ئەی سەراپای زەوی هاواری شادی بکەن بۆ یەزدان،
    بە دەنگی بەرز گۆرانی بڵێن و هەلهەلە لێ بدەن.
بە قیسارە مۆسیقای بۆ یەزدان بژەنن،
    بە قیسارە و دەنگی گۆرانی.
بە زوڕنا و دەنگی کەڕەنا،
    هاواری شادی بکەن بەرامبەر بە یەزدانی پاشا.

با دەریا و هەرچی تێیدایە،
    با جیهان و دانیشتووانی بخرۆشێن.
با ڕووبارەکان چەپڵە لێبدەن و
هەموو چیاکان هەلهەلە لێبدەن،     لەبەردەم یەزدان،
چونکە دێت بۆ ئەوەی دادوەری زەوی بکات،
    بە ڕاستودروستی دادوەری جیهان دەکات،
    گەلانیش بە دادپەروەری.

ئیشایا 49:5-6

ئێستاش یەزدان ئەمە دەفەرموێت،
    یەزدان کە لە سکی دایکمەوە شێوەی منی کێشا،
بۆ ئەوەی ببم بە بەندەی خۆی،
    تاوەکو یاقوب بگەڕێنەوە بۆ لای ئەو،
    ئیسرائیلیش بچنە پاڵ ئەو،
جا لەبەرچاوی یەزدان شکۆمەند دەبم و
    خوداشم دەبێتە هێزم،
ئەو دەفەرموێت:
«کەمە کە بەندەی من بیت
    بۆ هەستانەوەی هۆزەکانی یاقوب و
    بۆ گەڕانەوەی ئەوانەی کە لە ئیسرائیل ئەوانم پاراست،
بەڵکو دەتکەمە ڕووناکی بۆ نەتەوەکان
    تاکو ڕزگاریم بەوپەڕی زەوی بگەیەنیت[a]

کردار 10:1-34

پەترۆس و کۆرنیلیۆس

10 لە شاری قەیسەرییە پیاوێک بە ناوی کۆرنیلیۆس هەبوو، سەرپەل[a] بوو لەو لیوایەی پێی دەگوترا ئیتالی. خۆی و هەموو ماڵەکەی خواپەرست و لەخواترس بوون، زۆر هاوکاری خەڵکی هەژاری دەکرد و هەموو کاتێک نوێژی بۆ خودا دەکرد. نزیکەی کاتژمێر سێی[b] دوای نیوەڕۆ، بە ڕوونی فریشتەیەکی خودا لە بینینێکدا هاتە لای و پێی گوت: «کۆرنیلیۆس!»

بە ترسەوە سەیری کرد و گوتی: «بەڵێ گەورەم؟»

پێی گوت: «نوێژەکانت و چاکەکانت وەک یادەوەری بەرز بوونەتەوە بەردەم خودا. ئێستا چەند پیاوێک بۆ یافا بنێرە، ئەو شیمۆنەی پێی دەگوترێ پەترۆس بیهێنن. لە ماڵی شیمۆنی پێستەخۆشکەرە، ماڵەکەی لەسەر دەریایە.»

کاتێک فریشتەکە قسەی لەگەڵی کرد، ڕۆیشت، دووان لە خزمەتکارەکانی و سەربازێکی خواپەرست بانگکرد کە یەکێک بوو لە دارودەستە تایبەتەکەی، هەموو شتێکی بۆ گێڕانەوە و ناردیانی بۆ یافا.

بینینی پەترۆس

بۆ بەیانی، کاتێک بە ڕێگاوە بوون و لە شارەکە نزیک دەبوونەوە، نزیکەی کاتژمێر دوازدە[c]، پەترۆس بۆ نوێژکردن چووە سەربان. 10 ئەوە بوو برسی بوو، ئارەزووی نانخواردنی دەکرد، کاتێک ئامادەیان دەکرد، لەهۆش خۆی چوو. 11 ئاسمانی بە کراوەیی بینی، شتێک لە شێوەی چەرچەفێکی گەورە دەهاتە خوارەوە بۆ سەر زەوی کە لە هەر چوار لاوە گرێدرا بوو. 12 هەموو جۆرە ئاژەڵی چوارپێ و خشۆکی سەر زەوی و باڵندەی ئاسمانی تێدابوو. 13 ئینجا دەنگێک بانگی کرد: «پەترۆس هەستە، سەربڕە و بخۆ!»

14 پەترۆس گوتی: «نەخێر، ئەی خاوەن شکۆ، چونکە هەرگیز شتی گڵاو یان حەرامم نەخواردووە.»

15 دیسان دەنگەکە لەگەڵی دوا: «ئەوەی خودا پاکی کردووەتەوە تۆ بە گڵاوی دامەنێ.»

16 ئەمەش سێبارە بووەوە و دەستبەجێ چەرچەفەکە بۆ ئاسمان بەرزکرایەوە.

17 کە پەترۆس سەرسام بوو ئاخۆ دەبێت ئەو بینینە چی بێت، ئەو پیاوانەی کە کۆرنیلیۆس ناردبوونی، بە پرسیار ماڵی شیمۆنیان دۆزییەوە و لە بەردەرگا وەستان. 18 بانگیان کرد و پرسییان، ئاخۆ ئەو شیمۆنەی نازناوی پەترۆسە لێرەیە.

19 لە کاتێکدا پەترۆس هەر بیری لە بینینەکە دەکردەوە، ڕۆحی پیرۆز پێی فەرموو: «سێ پیاو لە بەردەرگا لێت دەپرسن. 20 هەستە بڕۆ خوارەوە و بێ دوودڵی لەگەڵیان بڕۆ، چونکە من ئەوانم ناردووە.»

21 پەترۆسیش بۆ لای پیاوەکان هاتە خوارەوە و گوتی: «ئەوەی دەتانەوێ منم. بۆچی هاتوون؟»

22 گوتیان: «کۆرنیلیۆسی سەرپەل، پیاوێکی ڕاستودروست و لەخواترسە، هەموو گەلی جولەکەش شایەتی بۆ دەدەن. بەهۆی فریشتەیەکی پیرۆز ڕێنمایی کرا کە بۆ ماڵەکەی خۆی بانگت بکات و گوێ لە قسەکانت بگرێت.» 23 جا پەترۆس بۆ ژوورەوە بانگهێشتی کردن و میوانداری کردن.

پەترۆس لە ماڵی کۆرنیلیۆس

بۆ بەیانی پەترۆس هەستا و لەگەڵیان ڕۆیشت، هەروەها هەندێک لە باوەڕدارانی خەڵکی یافاش یاوەری بوون. 24 بۆ ڕۆژی دووەم چوو بۆ قەیسەرییە. کۆرنیلیۆس چاوەڕێی دەکردن، خزم و دۆستانی نزیکی خۆی کۆکردبووەوە. 25 کاتێک پەترۆس هاتە ژوورەوە، کۆرنیلیۆس پێشوازی لێکرد و لەبەرپێی کەوت و کڕنۆشی برد. 26 پەترۆس هەڵیستاندەوە و گوتی: «هەستە! منیش مرۆڤم!»

27 کاتێک پەترۆس قسەی لەگەڵ دەکرد چووە ژوورەوە و خەڵکێکی زۆری بینی کۆبوونەتەوە، 28 پێی گوتن: «دەزانن بۆ جولەکە ڕێپێنەدراوە تێکەڵاوی ناجولەکە بێت یان بچێتە لای. بەڵام خودا پیشانی دام بە کەس نەڵێم گڵاو یان پیس[d]. 29 بۆیە کە بانگکرام بێ ناڕەزایی دەربڕین هاتم. پرسیاریش دەکەم، بۆچی منتان بانگکرد؟»

30 کۆرنیلیۆس گوتی: «چوار ڕۆژ لەمەوبەر، لەم کاتەدا کە کاتژمێر سێی[e] پاش نیوەڕۆ بوو، لە ماڵی خۆم نوێژم دەکرد. لەپڕ پیاوێک بە جلی بریسکەدارەوە لەبەردەمم ڕاوەستا، 31 گوتی: ”کۆرنیلیۆس نوێژەکانت بیستران و خێرەکانت لەبەردەم خودا یادکرانەوە. 32 بۆیە بۆ یافا بەدوای شیمۆندا بنێرە کە نازناوی پەترۆسە. لە ماڵی شیمۆنی پێستەخۆشکەرە، لەسەر دەریا.“ 33 منیش دەستبەجێ بەدوای تۆدا ناردم، تۆش چاکت کرد کە هاتی. ئێستا هەموو لەبەردەم خودا ئامادەین، تاکو گوێ بگرین لە هەموو ئەوەی پەروەردگار فەرمانی پێکردووی.»

وتاری پەترۆس

34 پەترۆس دەمی کردەوە و گوتی: «لەڕاستیدا تێگەیشتم خودا لایەنگری کەس ناکات،

Kurdi Sorani Standard (KSS)

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard ‪Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®‎‎ ‪All rights reserved worldwide‎.