Print Page Options
Previous Prev Day Next DayNext

Revised Common Lectionary (Semicontinuous)

Daily Bible readings that follow the church liturgical year, with sequential stories told across multiple weeks.
Duration: 1245 days
Kurdi Sorani Standard (KSS)
Version
زەبوورەکان 84

بۆ گەورەی گۆرانیبێژان، لەسەر ئاوازی گتیت[a]، زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح.

84 ئەی یەزدانی سوپاسالار،
    ماڵەکەت چەند خۆشە!
گیانم شەیدایە، تەنانەت تامەزرۆی چوونە ناو حەوشەی ماڵی یەزدانە.
    لەش و دڵم هەلهەلە لێدەدەن بۆ خودای زیندوو.
پاساری ماڵی دەست دەکەوێت و
    پەڕەسێلکەش هێلانە، تەنانەت لە قوربانگای تۆدا،
    بۆ ئەوەی بێچووەکانی تێدا دابنێت،
ئەی یەزدانی سوپاسالار، پاشا و خودام.
خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە لە ماڵی تۆدا نیشتەجێن،
    هەمیشە ستایشی تۆ دەکەن.[b]

خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە هێزیان لە تۆوەیە،
    ڕێگاکانت لەناو دڵیاندایە[c]،
کە بە دۆڵی فرمێسک[d] تێدەپەڕن،
    دەیکەنە کانیاو،
    پاییزە بارانیش پڕ بەرەکەتی دەکات.
لە هێزێکەوە دەچنە هێزێکی دیکە،
    تاکو هەریەک لەبەردەم خودا لە سییۆن دەربکەوێت.

ئەی یەزدان، خودای سوپاسالار، گوێت لە نوێژم بێت،
    خودای یاقوب، گوێ شل بکە.
ئەی خودایە، بڕوانە قەڵغانەکەمان،
    سەیری ڕوخساری دەستنیشانکراوەکەت[e] بکە.

10 یەک ڕۆژ لە حەوشەی ماڵی تۆ
    لە هەزار ڕۆژ لە شوێنێکی دیکە باشترە.
ڕاوەستان لە بەردەرگای ماڵی خودای خۆمم هەڵبژارد،
    نەک نیشتەجێی نێو ڕەشماڵی بەدکاران.
11 چونکە یەزدانی پەروەردگار خۆر و قەڵغانە،
    یەزدان میهرەبانی و شکۆ دەبەخشێت،
    ڕێ لە چاکە ناگرێت بۆ ئەوانەی ڕێگایان تەواوە.

12 ئەی یەزدانی سوپاسالار،
    خۆزگە بەوە دەخوازرێ کە پشت بە تۆ دەبەستێت.

یەکەم پاشایان 6:1-4

بنیادنانی پەرستگا

لە چوار سەد و هەشتایەمین ساڵی هاتنە دەرەوەی نەوەی ئیسرائیل لە خاکی میسر، کە دەکاتە ساڵی چوارەمی پاشایەتی سلێمان لە ئیسرائیل، لە مانگی زیڤ کە مانگی دووە، سلێمان دەستی بە بنیادنانی پەرستگاکەی یەزدان کرد.

ئەو پیرۆزگایەی سلێمانی پاشا بۆ یەزدان بنیادی نا، درێژییەکەی شەست باڵ[a] و پانییەکەی بیست باڵ[b] و بەرزاییەکەشی سی باڵ[c] بوو. هەیوانی بەردەم هۆڵی سەرەکی پیرۆزگاکەش درێژییەکەی بەرامبەر بوو بە پانی پیرۆزگاکە، واتە بیست باڵ بوو، پانییەکەشی لەبەردەم پیرۆزگاکەوە دە باڵ بوو[d]. هەروەها کڵاوڕۆژنەی[e] کەتیبەداری بۆ پیرۆزگاکە دروستکرد.

یەکەم پاشایان 6:21-22

21 سلێمان دیوی ناوەوەی پیرۆزگاکەی بە زێڕی بێگەرد ڕووپۆش کرد، زنجیری زێڕیشی لەبەردەم شوێنی هەرەپیرۆز ڕاکێشا، بە زێڕ ڕووپۆشی کرد. 22 تەواوی قوربانگای شوێنی هەرەپیرۆز و تەواوی دیوی ناوەوەی پیرۆزگاکەشی بە زێڕ ڕووپۆش کرد.

یەکەم کۆرنسۆس 3:10-23

10 بەگوێرەی ئەو نیعمەتەی خودا پێیداوم، وەک ئەندازیارێکی دانا بناغەم داڕشت و یەکێکی دیکە لەسەری بنیاد دەنێت. بەڵام با هەریەکە ئاگاداربێت چۆن لەسەری بنیاد دەنێت. 11 کەس ناتوانێت بناغەیەکی دیکە دابنێت لە پاڵ ئەوەی دانراوە، کە عیسای مەسیحە. 12 بەڵام ئەگەر یەکێک لەسەر ئەو بناغەیە زێڕ، زیو، بەردی گرانبەها، دار، پووش یان کا، بنیاد بنێت، 13 کاری هەر یەکێک دەردەکەوێت، چونکە ڕۆژی لێپرسینەوە ئاشکرای دەکات، لەبەر ئەوەی بە ئاگر ئاشکرا دەکرێت و ئاگر چۆنیەتی کاری هەرکەسێک دەردەخات. 14 ئەگەر کاری یەکێک بمێنێتەوە کە لەسەری بنیادی ناوە، ئەوا پاداشت وەردەگرێت. 15 ئەگەر کاری یەکێک سووتا ئەوا زیانی پێ دەگات، خۆی ڕزگاری دەبێت، بەڵام وەک یەکێک لەناو ئاگر هەڵات.

16 ئایا نازانن ئێوە پەرستگای خودان و ڕۆحی خوداتان تێدا نیشتەجێیە؟ 17 ئەگەر یەکێک پەرستگای خودا وێران بکات، خودا وێرانی دەکات، چونکە پەرستگای خودا پیرۆزە، ئێوە ئەو پەرستگایەن.

18 با کەس خۆی هەڵنەخەڵەتێنێت. ئەگەر یەکێک لەنێوتان خۆی بە دانای ئەم دنیایە دەزانێت، با ببێتە گێل تاکو بەڕاستی ببێتە دانا. 19 دانایی ئەم جیهانە لەلای خودا گێلایەتییە، لەبەر ئەوەی نووسراوە: [ئەوەی داناکان بە فێڵبازی خۆیانەوە دەگرێت.][a] 20 هەروەها: [یەزدان بیرکردنەوەی داناکان دەزانێت کە پووچە.][b] 21 کەواتە، با کەس شانازی بە مرۆڤ نەکات! چونکە هەموو شتێک هی ئێوەیە، 22 پۆڵس یان ئەپۆلۆس یاخود پەترۆس[c]، جیهان یان ژیان یانیش مردن، شتەکانی ئێستا یاخود داهاتوو، هەموو شتێک هی ئێوەیە، 23 ئێوەش هی مەسیحن، مەسیحیش هی خودایە.

Kurdi Sorani Standard (KSS)

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard ‪Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®‎‎ ‪All rights reserved worldwide‎.