Print Page Options
Previous Prev Day Next DayNext

Revised Common Lectionary (Semicontinuous)

Daily Bible readings that follow the church liturgical year, with sequential stories told across multiple weeks.
Duration: 1245 days
Kurdi Sorani Standard (KSS)
Version
زەبوورەکان 28

زەبوورێکی داود.

28 ئەی یەزدان، من بۆ تۆ هاوار دەکەم.
    ئەی تاشەبەردەکەم، گوێی خۆتم لێ کەڕ مەکە،
چونکە ئەگەر تۆ خۆتم لێ بێدەنگ بکەیت،
    وەک ئەوانەم لێدێت کە شۆڕ دەبنەوە ناو گۆڕ.
گوێ لە دەنگی پاڕانەوەم بگرە،
    کاتێک کە هاوارت بۆ دەهێنم،
دەستەکانم بەرز دەکەمەوە
    بەرەو شوێنی هەرەپیرۆزی تۆ.

لەگەڵ بەدکارەکان ڕاممەکێشە،
    ئەوانەی ئیشی خراپە دەکەن،
بە ئاشتی قسە لەگەڵ دراوسێکانیان دەکەن،
    بەڵام دڵیان پڕ لە کینەیە.
بەگوێرەی کردەوە و خراپەکارییەکانیان سزایان بدە،
    بەگوێرەی کردەوەکانی دەستیان سزایان بدە و
    ڕەفتارەکانی خۆیان بگەڕێنەوە سەر خۆیان.

لەبەر ئەوەی گوێ نادەن بە کردارەکانی یەزدان و
    بە کارەکانی دەستی،
تێکیان دەشکێنێت و
    جارێکی دیکە بنیادیان نانێتەوە.

ستایش بۆ یەزدان،
    چونکە گوێی لە دەنگی پاڕانەوەم بوو.
یەزدان هێز و قەڵغانی منە،
    دڵم متمانەی بەو کرد و یارمەتیم وەرگرت،
دڵم شاد دەبێت و
    بە گۆرانی خۆم ستایشی دەکەم.

یەزدان هێزی گەلەکەیەتی،
    قەڵای ڕزگاریی دەستنیشانکراوەکەی [a]
گەلەکەت ڕزگار بکە و میراتەکەت بەرەکەتدار بکە،
    ببە بە شوانیان و هەتاهەتایە هەڵیانبگرە.

یەرمیا 31:10-14

10 «ئەی نەتەوەکان، گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن،
    لە کەنارە دوورەکان ڕابگەیەنن:
”ئەوەی ئیسرائیلی پەرتەوازە کرد، کۆیان دەکاتەوە،
    وەک شوان مێگەلی خۆی دەپارێزێت.“
11 چونکە یەزدان نرخی ئازادبوونی یاقوبی دا،
    لە دەست ئەوەی لەو[a] بەهێزتر بوو کڕییەوە.
12 جا دێن و لە بەرزاییەکانی سییۆن هاواری خۆشی دەکەن.
    لەبەر خێروبێری یەزدان دەگەشێنەوە،
بەسەر دانەوێڵە و شەرابی نوێ و زەیتەوە،
    بەسەر بەرخ و گوێرەکەوە.
وەک باخچەیەکی تێر ئاو دەبن،
    جارێکی دیکە سیس نابن.
13 ئەوسا پاکیزەکان سەما دەکەن و دڵشاد دەبن،
    گەنجان و پیران پێکەوە.
شینیان دەگۆڕم بە شادی،
    دڵنەواییان دەکەم و لەدوای پەژارەییان دڵخۆشیان دەکەم.
14 کاهینەکان تێر دەکەم لە چەوری،
    گەلەکەم لە خێروبێرم تێر دەبن.»
            ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

یۆحەنا 5:19-40

19 لەبەر ئەوە عیسا وەڵامی دانەوە: «ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: کوڕەکە ناتوانێت لە خۆیەوە هیچ شتێک بکات ئەوە نەبێت کە دەیبینێت باوک دەیکات، چونکە هەرچی باوک دەیکات، کوڕەکەش دەیکات. 20 باوک کوڕی خۆی خۆشدەوێت و هەموو ئەوەی پیشان دەدات کە دەیکات، کاری لەمانەش مەزنتری پیشان دەدات، تاکو سەرسام بن. 21 وەک باوک مردووان هەڵدەستێنێتەوە و زیندوو دەکاتەوە، کوڕەکەش ئەوەی بیەوێت زیندووی دەکاتەوە. 22 هەروەها باوک کەس حوکم نادات، بەڵکو هەموو حوکمدانی داوەتە دەست کوڕەکە، 23 تاکو هەموو ڕێزی کوڕەکە بگرن هەروەک ڕێزی باوک دەگرن. ئەوەی ڕێزی کوڕەکە نەگرێ، ڕێزی باوکیش ناگرێ کە ناردوویەتی.

لە مردنەوە بەرەو ژیان

24 «ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوەی گوێ لە وشەکەم بگرێت و باوەڕ بهێنێت بەوەی ناردوومی ژیانی هەتاهەتایی دەبێت و حوکم نادرێت، بەڵکو لە مردنەوە بۆ ژیان گواستراوەتەوە. 25 ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: کاتێک دێت کە ئێستایە، کاتێک مردووان دەنگی کوڕی خودا دەبیستن، گوێگرانیش زیندوو دەبنەوە، 26 چونکە وەک باوک ژیانی لە خۆیدا هەیە، بە کوڕەکەشی داوە ژیانی لە خۆیدا هەبێت.[a] 27 دەسەڵاتی حوکمدانیشی داوەتێ، چونکە ئەو کوڕی مرۆڤە.

28 «لەمە سەرسام مەبن، چونکە کاتێک دێت هەموو ئەوانەی لەناو گۆڕدان دەنگی دەبیستن و 29 دێنە دەرەوە، ئەوانەی کرداری چاکیان کردووە هەڵدەستنەوە بۆ ئەوەی بژین، بەڵام ئەوانەی کرداری خراپیان کردووە هەڵدەستنەوە بۆ ئەوەی حوکم بدرێن. 30 لە خۆمەوە ناتوانم هیچ بکەم. وەک دەبیستم حوکم دەدەم، حوکمدانەکەشم دادپەروەرانەیە، چونکە داوای خواستی خۆم ناکەم، بەڵکو خواستی ئەوەی ناردوومی.

شایەتی باوک بۆ کوڕی خۆی

31 «ئەگەر شایەتی بۆ خۆم بدەم شایەتییەکەم ڕاست نییە. 32 یەکێکی دیکە شایەتیم بۆ دەدات، منیش دەزانم ئەو شایەتییەی بۆ منی دەدات ڕاستە.

33 «لەدوای یەحیاتان نارد، ئەویش شایەتی بۆ ڕاستی دا. 34 من شایەتی مرۆڤ وەرناگرم، ئەمانەش دەڵێم تاکو ئێوە ڕزگاربن. 35 ئەو چرایەکی هەڵگیرساو و بریسکەدار بوو، دەتانویست ماوەیەک بە ڕووناکییەکەی دڵخۆش بن.

36 «بەڵام من شایەتییەکم هەیە لەوەی یەحیا گرنگترە، چونکە ئەو کارانەی باوکم پێیداوم تەواوی بکەم، ئەم کارانە خۆیان شایەتیم بۆ دەدەن کە باوکم منی ناردووە. 37 باوکیشم کە ناردوومی، خۆی شایەتیم بۆ دەدات. ئێوە هەرگیز دەنگیتان نەبیستووە و ڕواڵەتیتان نەبینیوە، 38 فەرمایشتەکەشی لە دڵی ئێوەدا نامێنێتەوە، چونکە ئەوەی ئەو ناردوویەتی ئێوە باوەڕی پێ ناکەن. 39 نووسراوە پیرۆزەکان[b] دەپشکنن، چونکە وادەزانن ژیانی هەتاهەتایی بۆ ئێوە تێدایە. ئەم نووسراوانەش شایەتیم بۆ دەدەن، 40 بەڵام ناتانەوێ بێنە لام تاکو ژیانتان هەبێت.

Kurdi Sorani Standard (KSS)

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard ‪Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®‎‎ ‪All rights reserved worldwide‎.