Print Page Options
Previous Prev Day Next DayNext

Revised Common Lectionary (Semicontinuous)

Daily Bible readings that follow the church liturgical year, with sequential stories told across multiple weeks.
Duration: 1245 days
Kurdi Sorani Standard (KSS)
Version
زەبوورەکان 28

زەبوورێکی داود.

28 ئەی یەزدان، من بۆ تۆ هاوار دەکەم.
    ئەی تاشەبەردەکەم، گوێی خۆتم لێ کەڕ مەکە،
چونکە ئەگەر تۆ خۆتم لێ بێدەنگ بکەیت،
    وەک ئەوانەم لێدێت کە شۆڕ دەبنەوە ناو گۆڕ.
گوێ لە دەنگی پاڕانەوەم بگرە،
    کاتێک کە هاوارت بۆ دەهێنم،
دەستەکانم بەرز دەکەمەوە
    بەرەو شوێنی هەرەپیرۆزی تۆ.

لەگەڵ بەدکارەکان ڕاممەکێشە،
    ئەوانەی ئیشی خراپە دەکەن،
بە ئاشتی قسە لەگەڵ دراوسێکانیان دەکەن،
    بەڵام دڵیان پڕ لە کینەیە.
بەگوێرەی کردەوە و خراپەکارییەکانیان سزایان بدە،
    بەگوێرەی کردەوەکانی دەستیان سزایان بدە و
    ڕەفتارەکانی خۆیان بگەڕێنەوە سەر خۆیان.

لەبەر ئەوەی گوێ نادەن بە کردارەکانی یەزدان و
    بە کارەکانی دەستی،
تێکیان دەشکێنێت و
    جارێکی دیکە بنیادیان نانێتەوە.

ستایش بۆ یەزدان،
    چونکە گوێی لە دەنگی پاڕانەوەم بوو.
یەزدان هێز و قەڵغانی منە،
    دڵم متمانەی بەو کرد و یارمەتیم وەرگرت،
دڵم شاد دەبێت و
    بە گۆرانی خۆم ستایشی دەکەم.

یەزدان هێزی گەلەکەیەتی،
    قەڵای ڕزگاریی دەستنیشانکراوەکەی [a]
گەلەکەت ڕزگار بکە و میراتەکەت بەرەکەتدار بکە،
    ببە بە شوانیان و هەتاهەتایە هەڵیانبگرە.

سەرژمێری 27:15-23

15 موسا بە یەزدانی گوت: 16 «ئەی یەزدان، ئەی ئەو خودایەی ژیان بە ئادەمیزاد دەبەخشیت، پیاوێک لەسەر کۆمەڵەکە دابنێ 17 بەڕێوەیان ببات و لە شەڕدا ڕابەرایەتییان بکات، هەتا کۆمەڵی یەزدان وەک مەڕی بێ شوانیان لێ نەیێت.»

18 یەزدانیش بە موسای فەرموو: «یەشوعی کوڕی نون ببە، پیاوێکە ڕۆحی تێدایە و دەستی لەسەر دابنێ. 19 لەبەردەم ئەلعازاری کاهین و هەموو کۆمەڵەکە ڕای بگرە و لەبەرچاویان ئەرکی پێ بسپێرە. 20 هەندێک لە دەسەڵاتی خۆتی بدەرێ هەتا هەموو کۆمەڵی ئیسرائیل گوێڕایەڵی بن. 21 ئەو لەبەردەم ئەلعازاری کاهین ڕادەوەستێت، لەبەردەم یەزدان بەپێی حوکمی ئوریم[a] بۆی دەپرسێت. بە قسەی ئەو دەردەچن و بە قسەی ئەو دێنە ژوورەوە، ئەو و هەموو کۆمەڵی ئیسرائیل لەگەڵی.»

22 موسا هەروەک یەزدان فەرمانی پێ کرد، ئاوای کرد. یەشوعی برد و لەبەردەم ئەلعازاری کاهین و لەبەردەم هەموو کۆمەڵەکە ڕایگرت، 23 دەستی لەسەر دانا و ئەرکی پێ سپارد، هەروەک یەزدان لە ڕێگەی موساوە فەرمانی دا.

دووەم تیمۆساوس 2:8-13

یادی عیسای مەسیح بکە، هەستاوەی نێو مردووان، لە نەوەی داودە، بەگوێرەی پەیامی ئینجیلەکەم، ئەوەی کە لە پێناویدا ئازار دەچێژم تاکو کۆتکردن وەک خراپەکار، بەڵام وشەی خودا کۆت ناکرێت. 10 بۆیە بەرگەی هەموو شتێک دەگرم، لەبەر ئەوانەی خودا هەڵیبژاردن، تاکو ئەوانیش ئەو ڕزگارییە بەدەستبهێنن کە بەهۆی عیسای مەسیحەوەیە، لەگەڵ شکۆی هەتاهەتایی.

11 ئەم وشەیە ڕاستە:

«ئەگەر لەگەڵیدا مردبین،
    لەگەڵیشی دەژین،
12 ئەگەر دانبەخۆدا بگرین،
    لەگەڵیدا پاشایەتی دەکەین.
ئەگەر نکۆڵی لێ بکەین،
    ئەویش نکۆڵیمان لێدەکات.
13 ئەگەر دڵسۆز نەبین،
    ئەو هەر بە دڵسۆزی دەمێنێتەوە،
    چونکە ناتوانێت نکۆڵی لە خۆی بکات.»

Kurdi Sorani Standard (KSS)

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard ‪Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®‎‎ ‪All rights reserved worldwide‎.