Print Page Options
Previous Prev Day Next DayNext

Revised Common Lectionary (Semicontinuous)

Daily Bible readings that follow the church liturgical year, with sequential stories told across multiple weeks.
Duration: 1245 days
Kurdi Sorani Standard (KSS)
Version
زەبوورەکان 106:1-6

106 هەلیلویا!

ستایشی یەزدان بکەن، لەبەر ئەوەی چاکە،
    خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.

کێ باسی پاڵەوانیێتی یەزدان دەکات؟
    کێ بە تەواوی ستایشی ئەو دەکات؟
خۆزگە دەخوازرێ بەوانەی دادپەروەری پەیڕەو دەکەن،
    ئەوانەی هەموو کاتێک بە ڕاستودروستی کار دەکەن.

ئەی یەزدان، لە کاتی ڕەزامەندیت لە گەلەکەت یادم بکەرەوە،
    لە ڕزگارییەکەت بەسەرم بکەرەوە،
بۆ ئەوەی خۆشگوزەرانی هەڵبژێردراوانت ببینم،
    بۆ ئەوەی بە دڵخۆشی نەتەوەکەت دڵخۆشبم،
    بۆ ئەوەی لەگەڵ میراتەکەت شانازی بکەم.

ئێمە وەک باوباپیران گوناهمان کرد،
    خراپەمان کرد و بەدکاریمان کرد.

زەبوورەکان 106:19-23

19 لە حۆرێڤ گوێرەکەیەکیان دروستکرد،
    کڕنۆشیان بۆ پەیکەرێکی داڕێژراو برد.
20 شکۆیان[a] گۆڕییەوە
    بە پەیکەری گای گیاخۆر.
21 خودای ڕزگارکەری خۆیان لەبیر کرد،
    کە لە میسر کاری مەزنی کردبوو،
22 پەرجووەکان لە وڵاتی حام،
    کارە سامناکەکان لەلای دەریای سوور.
23 ئینجا فەرمووی لەناودەچن،
    ئەگەر موسای هەڵبژاردەی خۆی،
لە کەلێنی شووراکە لە بەرامبەری ڕانەوەستابایە،
    بۆ ئەوەی نەهێڵێ تووڕەیی ئەو دایانبڕزێنێ.

دەرچوون 24:9-11

دواتر موسا و هارون و ناداب و ئەبیهو و حەفتا لە پیرانی ئیسرائیل سەرکەوتن و 10 خودای ئیسرائیلیان بینی، لەژێر پێیەکانی شتێکی وەک بەردڕێژکراویان بینی بە بەردی یاقووتی شین[a] و وەک ئاسمانی ساماڵ لە بێگەردی. 11 بەڵام دەستی بۆ پیاوماقوڵانی نەوەی ئیسرائیل درێژ نەکرد. خودایان بینی، ئینجا خواردیان و خواردیانەوە.

یاقوب 4:4-10

ئەی داوێنپیسان، نازانن دۆستایەتی جیهان دوژمنایەتی خودایە؟ بۆیە ئەوەی بیەوێت ببێتە دۆستی جیهان، ئەوا بووەتە دوژمنی خودا. یاخود وادەزانن نووسراوە پیرۆزەکە لەخۆڕا دەفەرموێ، خودا بە دڵگەرمی پەرۆشە بەو ڕۆحەی کە تیاماندا نیشتەجێی کردووە؟ بەڵام نیعمەتی[a] زیاتر دەدات، بۆیە نووسراوە پیرۆزەکە دەفەرموێت:

[خودا بەرهەڵستی لووتبەرزەکان دەکات،
    بەڵام نیعمەت دەداتە بێفیزەکان.][b]

بۆیە ملکەچی خودا بن. بەرهەڵستی شەیتان بکەن، لێتان هەڵدێت. لە خودا نزیک بنەوە، لێتان نزیک دەبێتەوە. دەستتان خاوێن بکەنەوە ئەی گوناهباران، دڵتان پاک بکەنەوە ئەی ڕاڕایەکان. خەفەت بخۆن و بگریێن و شیوەن بکەن. پێکەنینتان بگۆڕن بۆ گریان و خۆشی بۆ خەفەت. 10 لەبەردەم پەروەردگاردا بێفیز بن، ئەویش بەرزتان دەکاتەوە.

Kurdi Sorani Standard (KSS)

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard ‪Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®‎‎ ‪All rights reserved worldwide‎.