Print Page Options
Previous Prev Day Next DayNext

Revised Common Lectionary (Semicontinuous)

Daily Bible readings that follow the church liturgical year, with sequential stories told across multiple weeks.
Duration: 1245 days
Kurdi Sorani Standard (KSS)
Version
زەبوورەکان 124

گۆرانی گەشتیاران، بۆ داود.

124 «ئەگەر یەزدان لایەنگرمان نەدەبوو،»
    با ئێستا ئیسرائیل بڵێت،
«ئەگەر یەزدان لایەنگرمان نەدەبوو،
    کاتێک خەڵک لێمان هەستان،
ئەوا بە زیندوویی قووتیان دەداین،
    کاتێک قینیان لە دژمان جۆشا،
ئەوا لافاو ڕایدەماڵین،
    لێشاو بەسەر گیانماندا تێدەپەڕی،
ئەوا ئاوی هەڵچوو
    بەسەر گیانماندا تێدەپەڕی.»

ستایش بۆ یەزدان،
    کە ئێمەی نەکردە نێچیری بەر کەڵبەیان.
گیانمان وەک چۆلەکە لە داوی ڕاوچی دەربازبوو،
    داوەکە پسا و ئێمە دەربازبووین.
هانامان بە ناوی یەزدانەوەیە،
    دروستکەری ئاسمان و زەوی.

پەیدابوون 49

یاقوب داوای بەرەکەت بۆ کوڕەکانی دەکات

49 ئینجا یاقوب کوڕەکانی خۆی بانگکرد و گوتی: «کۆببنەوە هەتا پێتان ڕابگەیەنم کە لە ڕۆژانی داهاتوودا چیتان بەسەردێت.

«ئەی کوڕانی یاقوب، کۆببنەوە و گوێ بگرن،
    گوێ لە ئیسرائیلی باوکتان بگرن.

«ڕەئوبێن، تۆ نۆبەرەکەی منیت،
    هێزی منیت و یەکەم توانامیت،
    سەری شانازی و سەری هێزی.
هەڵچوو وەک ئاو، باڵادەست نابیت،
    چونکە چوویتە سەر پێخەفەکەی باوکت،
    گڵاوت کرد، سەرکەوتیتە سەر نوێنەکەم.

«شیمۆن و لێڤی بران،
    بە چەکی توندوتیژی چەکدارن.[a]
من ناچمە ناو کۆڕی ڕاوێژیان،
    سەنگینی من یەک ناگرێتەوە لەگەڵ کۆمەڵەکەیان،
چونکە لە تووڕەبوونیان مرۆڤیان کوشت و
    لە ئارەزوومەندییان گایان لەپێ خست.
نەفرەت لە تووڕەییان کەوا توندە،
    لە هەڵچوونیان کەوا سەختە.
لەناو یاقوب بەشیان دەکەم و
    لەناو ئیسرائیل بڵاوەیان پێ دەکەم.

«یەهودا[b]، براکانت ستایشی تۆ دەکەن،
    دەستت لەسەر پشتەملی دوژمنانت دەبێت،
    کوڕانی باوکیشت کڕنۆشت بۆ دەبەن.
بەچکە شێرە یەهودا،
    لەسەر نێچیر گەڕایتەوە، کوڕی خۆم.
خۆی نوشتاندەوە، خۆی مات دا، وەک شێر،
    وەک شێرە مێ، کێ هەڵیدەستێنێت؟
10 داردەستەکە لە یەهودا دانابڕێت،
    گۆچانی فەرمانکردنیش لەنێو قاچەکانی،
هەتا ئەو کەسە دێت کە خاوەنیەتی،[c]
    گەلان هەر بۆ ئەو ملکەچ دەبن.
11 نێرەکەرەکەی بە دار مێو دەبەستێتەوە و
    ماکەرەکەی بە باشترین لقە مێوەوە.
جلەکانی لەناو شەراب دەشوات و
    پۆشاکەکەی لەناو خوێنی ترێ.
12 چاوەکانی لە شەراب تۆخترن و
    ددانەکانی لە شیر سپیترن.

13 «زەبولون لە کەناری دەریا نیشتەجێ دەبێت،
    دەبێتە بەندەری کەشتییەکان،
    سنووریشی هەتا سەیدا دەبێت.

14 «یەساخار نێرەکەرێکی زەبەلاحە و
    لەنێوان دوو هەگبە مات بووە.
15 بینی شوێنێکی باشە بۆ پشوودان و
    زەوییەکەی دڵگیرە،
شانی دەچەمێتەوە بۆ بار و
    دەبێتە کۆیلەی کاری زۆرەملێ.

16 «دان دادوەری گەلەکەی خۆی دەکات،
    وەک یەکێک لە هۆزەکانی ئیسرائیل.
17 دان مارێک دەبێت لەسەر ڕێگا،
    مارێکی ژەهراوی لەسەر ڕێڕەو،
بە پاژنەی ئەسپەوە دەدات و
    سوارەکەی بەرەو دواوە بەردەبێتەوە.

18 «ئەی یەزدان، چاوەڕێی ڕزگاریی تۆم.

19 «چەتە پەلاماری گاد دەدەن،
    بەڵام ئەو دەگاتە پاژنەی پێیان و پەلاماریان دەدات.

20 «لە ئاشێر نانی چەور دەبێت،
    ئەو خۆشی دەداتە پاشایان.

21 «نەفتالی ئاسکێکی دەرپەڕیوە و
    بەچکەی جوانی دەبێت.

22 «یوسف مێوێکی بەردارە،
    مێوێکی بەردارە لەسەر کانیاو،
    چڵەکانی بەسەر دیوارێکدا هەڵگەڕاون.
23 تیرئەندازان بە جۆش پەلاماریان دا و
    ڕمیان تێگرت و هەراسانیان کرد.
24 بەڵام کەوانەکەی بە توندوتۆڵی مایەوە،
    بازووەکانی دەستی لێزان بوون،
بە دەستی توانادارەکەی یاقوب،
    بە ناوی شوانی بەردەکەی ئیسرائیل[d]،
25 بەهۆی خوداکەی باوکتەوە کە یارمەتیت دەدات،
    بەهۆی هەرە بە تواناوە کە بەرەکەتدارت دەکات،
بە بەرەکەتەکانی ئاسمان لە سەرەوە و
    بەرەکەتەکانی ئەو قووڵاییەی ماتە لە ژێرەوە،
    بەرەکەتەکانی هەردوو مەمک و منداڵدان.
26 بەرەکەتەکانی باوکت مەزنترن
    لە بەرەکەتەکانی چیای هەتاهەتایی،
    لە بەخشندەیی گردە دێرینەکان.
با بەسەر سەری یوسفەوە بن،
    بەسەر تەپڵی سەری جیاکراوە لە براکانی.

27 «بنیامین گورگێکی دڕندەیە،
    بەیانییان نێچیر دەخوات و
    ئێوارانیش دەستکەوت دابەش دەکات.»

28 هەموو ئەمانە دوازدە هۆزەکەی ئیسرائیلن. ئەمەش ئەوە بوو کە باوکیان پێی گوتن و داوای بەرەکەتی بۆ کردن، هەریەکەیان بەپێی بەرەکەتەکەی خۆی داوای بەرەکەتی بۆ کردن.

مردنی یاقوب

29 ئینجا فەرمانی پێدان و پێی گوتن: «من دەچمە پاڵ گەلەکەی خۆم. لەلای باوباپیرانم بمنێژن، لەو ئەشکەوتەی لەناو کێڵگەکەی عەفرۆنی حیتییە، 30 لەو ئەشکەوتەی لە کێڵگەکەی مەخپێلەیە کە ڕووەو مەمرێیە لە خاکی کەنعان، ئەوەی ئیبراهیم لەگەڵ کێڵگەکە لە عەفرۆنی حیتی کڕی هەتا بۆ گۆڕ ببێتە موڵکی. 31 ئیبراهیم و سارای ژنی لەوێ نێژراون، ئیسحاق و ڕڤقەی ژنیشی لەوێ نێژراون، هەر لەوێش لێئەم ناشت. 32 کێڵگەکە و ئەشکەوتەکەی لەناوی بوو لە حیتییەکان کڕدرا بوون.»

33 کاتێک یاقوب لە ڕاسپاردنی کوڕەکانی تەواو بوو، هەردوو پێی خۆی خستەوە سەر قەرەوێڵەکە و دواهەناسەی دا، چووەوە پاڵ گەلەکەی خۆی.

یەکەم کۆرنسۆس 6:1-11

سکاڵای نێوان باوەڕداران

کە یەکێکتان سکاڵایەکی لە یەکێکی دیکە هەبوو، چۆن دەوێرێ کێشەکەی بباتە لای بێباوەڕان بۆ ئەوەی ئەوان حوکمی بۆ بدەن و لای گەلی پیرۆزی خودا نەبێت؟ ئایا نازانن گەلی خودا جیهان حوکم دەدەن؟ ئەگەر ئێوە حوکم بەسەر جیهاندا بدەن، ئایا شایستە نین حوکم بەسەر بچووکترین شتدا بدەن؟ ئایا نازانن ئێمە حوکم بەسەر فریشتەکاندا دەدەین؟ چەندە زیاتر حوکم بەسەر شتەکانی ئەم ژیانە دەدەین؟ جا ئەگەر لە ژیانی ڕۆژانەدا کێشەتان هەبێت، ئایا دەیبەنە لای دادوەری بێباوەڕ کە کڵێسا پەسەندیان ناکەن؟ تاکو شەرم بکەن ئاوا دەڵێم. ئایا یەکێکی داناتان تێدا نییە بتوانێت دادوەری لەنێو برایانی بکات؟ بەڵام برا برای خۆی بۆ دادگا دەبات، لەبەردەم بێباوەڕان ئەمە دەکات!

لە ڕاستیدا شورەییە بۆتان لەنێوتاندا سکاڵا لە یەکتر بکەن. باشتر نەبوو زۆرلێکراو بن؟ باشتر نەبوو فێڵلێکراو بن؟ بەڵام ئێوە زۆرداری و فێڵ دەکەن، تەنانەت لە خوشک و برایانیشتان!

ئایا نازانن کە زۆردار نابنە میراتگری شانشینی خودا؟ هەڵمەخەڵەتێن. نە بەڕەڵا و نە بتپەرست، نە داوێنپیس و نە هاوڕەگەزباز، 10 نە دز و نە چاوچنۆک، نە سەرخۆش و نە جنێوفرۆش و نە تاڵانکەر، نابنە میراتگری شانشینی خودا. 11 جا هەندێکتان بەم شێوەیە بوون. بەڵام شۆرانەوە و پیرۆزکران و بێتاوان کراون بە ناوی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ و ڕۆحی خودامان.

Kurdi Sorani Standard (KSS)

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard ‪Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®‎‎ ‪All rights reserved worldwide‎.