Print Page Options
Previous Prev Day Next DayNext

Revised Common Lectionary (Semicontinuous)

Daily Bible readings that follow the church liturgical year, with sequential stories told across multiple weeks.
Duration: 1245 days
Kurdi Sorani Standard (KSS)
Version
زەبوورەکان 119:105-112

נ (نون)

105 وشەکانی تۆ چران بۆ پێیەکانم،
    ڕووناکییە بۆ ڕێگام.
106 سوێندم خواردووە و بەجێی دەهێنم،
    کە ملکەچی حوکمە ڕاستودروستەکانت دەبم.
107 ئەی یەزدان، زۆر ئازارم چێژتووە،
    جا بەپێی بەڵێنی خۆت بمژیێنەوە.
108 ئەی یەزدان، بە ستایشە خۆویستەکانی دەمم ڕازی بە،
    حوکمەکانی خۆتم فێر بکە.
109 هەمیشە گیانم لەناو دەستمدایە،
    بەڵام فێرکردنی تۆ لەبیرناکەم.
110 بەدکاران تەڵەیان بۆم ناوەتەوە،
    بەڵام من لە ڕێنماییەکانی تۆ گومڕا نابم.
111 یاساکانت هەتاهەتایە گەنجینەن بۆ من،
    چونکە ئەوان شادی دڵمن.
112 دڵم بۆ بەجێهێنانی فەرزەکانت تەرخان دەکەم،
    هەتاهەتایە و هەتا کۆتایی.

دواوتار 32:1-10

32 گوێ شل بکە ئەی ئاسمان، وا قسە دەکەم،
    با زەویش گوێ بگرێت لە وشەی دەمم.
فێرکردنم وەک باران دەبارێت،
    وشەم وەک شەونم دەتکێت،
وەک نمە باران بەسەر سەوزایی
    وەک ڕەهێڵ بەسەر گیا.

ناوی یەزدان ڕادەگەیەنم،
    مەزنایەتی بە خودامان ببەخشن.
خودا تاشەبەردە، کردارەکانی تەواوە،
    چونکە هەموو ڕێگاکانی دادپەروەرییە،
خودایەکی دڵسۆزە، ستەمکاری تێدا نییە،
    ئەو ڕاستودروست و دادپەروەرە.

لە ڕەفتاردا گەندەڵ بوون لە بەرامبەر ئەو
    چونکە لەکەدارن، کچ و کوڕی ئەو نین، کەموکوڕییان ئەوەیە،
    نەوەیەکی چەوت و خوارن.
ئایا بەم شێوەیە پاداشتی یەزدان دەدەنەوە،
    ئەی گەلی گێل و نادانا؟
ئایا ئەو باوک و دروستکەرتان نییە،
    ئەوەی دروستی کردن و پێکی هێنان؟

یادی ڕۆژانی دێرین بکەنەوە،
    لە ساڵانی نەوەکانی پێشوو وردبنەوە،
لە باوکتان بپرسن پێتان ڕادەگەیەنێت،
    لە پیرانتان بپرسن پێتان دەڵێن.
کاتێک خودای هەرەبەرز نەتەوەکانی بەش بەش کرد،
    کاتێک نەوەی ئادەمی دابەش کرد،
سنووری بۆ گەلان دانا،
    بەگوێرەی ژمارەی نەوەی ئیسرائیل.
بەشی یەزدان گەلەکەیەتی،
    یاقوب بەشی میراتەکەیەتی.

10 لە خاکێکی چۆڵ دۆزییەوە،
    لە چۆڵەوانییەکی ترسناک و وێراندا،
دەوری دا و بایەخی پێیدا،
    وەک گلێنەی چاوی پاراستی.

ڕۆما 15:14-21

خزمەتکردنی پۆڵس

14 خوشک و براکانم، خۆم دڵنیام کە ئێوە پڕن لە چاکە، پڕن لە زانیاری، تواناتان هەیە ئامۆژگاری یەکتری بکەن. 15 بەڵام دەربارەی هەندێک خاڵ ئازایانەتر بۆم نووسیون، وەک بەیادهێنانەوەتان، لەبەر ئەو نیعمەتەی خودا پێیداوم، 16 تاکو ببمە خزمەتکاری عیسای مەسیح بۆ نەتەوەکان، وەک کاهین[a] لە ئەرکی ڕاگەیاندنی مزگێنی خودا، تاکو قوربانی نەتەوەکان پەسەندکراو بێت، بە ڕۆحی پیرۆز پیرۆزکراو بێت.

17 لەبەر ئەوە بە هۆی عیسای مەسیحەوە شانازی دەکەم بەو کارانەی کە بۆ خودای دەکەم. 18 ناوێرم باسی شتێک بکەم جگە لەوەی مەسیح بۆ گوێڕایەڵبوونی نەتەوەکان بۆ خودا لە ڕێگەی منەوە ئەنجامی داوە، بە وتە و کردار، 19 بە هێزی نیشانە و پەرجوو، بە هێزی ڕۆحی خودا. تەنانەت لە ئۆرشەلیم و دەوروپشتی تاکو ئیللیریکوم[b]، بە تەواوی مزگێنی مەسیحم ڕاگەیاند. 20 بۆیە ئامانجی بەرزم بوو کە مزگێنی بدەم، نەک لەو شوێنەی ناوی مەسیحی تێدا هێنرابوو، تاکو لەسەر بناغەی یەکێکی دیکە بنیاد نەنێم. 21 بەڵام وەک نووسراوە:

[ئەوانەی باسی ئەویان بۆ نەکرابوو دەبینن،
    ئەوانەی نەیانبیستبوو تێدەگەن.][c]

Kurdi Sorani Standard (KSS)

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard ‪Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®‎‎ ‪All rights reserved worldwide‎.