Print Page Options
Previous Prev Day Next DayNext

Revised Common Lectionary (Semicontinuous)

Daily Bible readings that follow the church liturgical year, with sequential stories told across multiple weeks.
Duration: 1245 days
Kurdi Sorani Standard (KSS)
Version
زەبوورەکان 47

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان،

زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح.

47 ئەی هەموو نەتەوەکان، چەپڵە لێبدەن،
    بە هاواری شادییەوە هوتاف بۆ خودا بکێشن.

چونکە یەزدانی هەرەبەرز بە سامە،
    پاشایەکی گەورەیە بەسەر هەموو زەوییەوە.
نەتەوەکانی خستە ژێر دەستمان،
    گەلانی خستە ژێر پێمان.
میراتی بۆ هەڵبژاردین،
    کە شانازی یاقوبە[a]، ئەوانەی خۆشویست.[b]

لەناو هوتافی شادی خودا بەرزبووەوە[c]،
    یەزدان بەرزبووەوە، لەگەڵ دەنگی کەڕەنا.
گۆرانی ستایش بۆ خودا بڵێن، گۆرانی ستایش،
    گۆرانی ستایش بۆ پاشامان بڵێن، گۆرانی ستایش.
چونکە خودا پاشای هەموو زەوییە،
    هۆنراوەی ستایشی بە گۆرانی بۆ بڵێن.

خودا پاشایەتی نەتەوەکان دەکات،
    خودا لەسەر تەختی پیرۆزی خۆی دادەنیشێت.
سەروەرانی گەلان وەک گەلی خودای ئیبراهیم کۆبوونەوە،
    چونکە پاشاکانی[d] زەوی هی خودان،
    ئەو پایەی زۆر بەرزبووەوە.

ئیشایا 51:1-3

ڕزگاریی هەتاهەتایی بۆ ئیسرائیل

51 «ئەی ئەوانەی دوای ڕاستودروستی کەوتوون، گوێم لێ بگرن،
    ئەی ئەوانەی ڕوو لە یەزدان دەکەن:
تەماشای ئەو تاشەبەردە بکەن کە لێوەی بڕاون و
    کونی ئەو چاڵەی لێوەی هەڵکەنراون،
تەماشای ئیبراهیمی باوکتان بکەن و
    سارا ئەوەی ئێوەی بووە،
چونکە کە بانگم کرد تەنها یەک کەس بوو،
    بەرەکەتدارم کرد و زۆرم کرد.
بێگومان یەزدان دڵنەوایی سییۆن دەکات،
    دڵنەوایی هەموو کاولبووەکانی دەکات.
چۆڵەوانییەکانی وەک عەدەن لێ دەکات و
    شیوە وشکەکانی وەک باخچەی یەزدان.
شادی و خۆشی تێدا دەبینرێتەوە،
    سوپاس و دەنگی مۆسیقا.

مەتا 11:20-24

شارە گوناهبارەکان

20 ئینجا عیسا دەستی بە سەرزەنشتکردنی ئەو شارانە کرد کە زۆربەی پەرجووەکانی تێیاندا ئەنجام دابوو، چونکە تۆبەیان نەکردبوو. 21 «قوڕبەسەرت، ئەی شاری خورازین! قوڕبەسەرت، ئەی بێت‌سەیدا! چونکە ئەو پەرجووانەی لەنێو ئێوەدا کران، ئەگەر لە سور و سەیدا بکرایە، هەر زوو بە جلوبەرگی گوش[a] و لەناو خۆڵەمێش تۆبەیان دەکرد. 22 بەڵام پێتان دەڵێم: لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا سزای سور و سەیدا سووکتر دەبێت لەوەی بۆ ئێوەیە. 23 تۆش ئەی کەفەرناحوم، ئایا بۆ ئاسمان بەرز دەکرێیتەوە؟ نەخێر، تۆ بۆ جیهانی مردووان[b] دەچیتە خوارەوە، چونکە ئەگەر ئەو پەرجووانەی کە لەنێو تۆدا کرا لە سەدۆمدا بکرابووایە، ئەوا تاکو ئەمڕۆ دەمایەوە. 24 بەڵام پێتان دەڵێم: لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا سزای خاکی سەدۆم لە هی تۆ سووکتر دەبێت.»

Kurdi Sorani Standard (KSS)

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard ‪Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®‎‎ ‪All rights reserved worldwide‎.