Revised Common Lectionary (Semicontinuous)
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر ئاوازی گتیت[a].
زەبوورێکی داود.
8 ئەی یەزدانی پەروەردگارمان،
ناوت لە سەراپای زەویدا چەند شکۆدارە!
تۆ شکۆمەندی خۆتت خستووەتە سەرووی ئاسمان.
2 بە ستایشی منداڵان و شیرەخۆران
هێزت بۆ خۆت دامەزراندووە لە دژی ناحەزەکانت،
هەتا دوژمنە تۆڵەسێنەرەکانی پێ دەمکوت بکەیتەوە.
3 کاتێک تەماشای ئاسمانت دەکەم،
کە پەنجەکانی تۆ دروستی کردووە،
مانگ و ئەستێرەکان، کە تۆ لەوێ داتناون،
4 مرۆڤ چییە تاکو بیری لێ بکەیتەوە؟
کوڕی مرۆڤ چییە تاکو بایەخی پێبدەیت؟
5 کەمێک لە فریشتەکانت[b] بە کەمتر دانا و
تاجی شکۆ و ڕێزت خستە سەری.
6 دەسەڵاتت داوەتێ بەسەر هەموو دەستکردی خۆتدا،
تۆ هەموو شتێکت خستووەتە ژێر پێی ئەو:
7 هەموو مەڕ و مانگاکان،
هەروەها ئاژەڵی کێوی،
8 باڵندەی ئاسمان و ماسی دەریا و
هەرچی لەناو دەریادا دەژی.
9 ئەی یەزدانی پەروەردگارمان،
ناوت لە سەراپای زەویدا چەند شکۆدارە!
12 «ئایا لە هیچ ڕۆژێک لە ڕۆژانی ژیانتدا فەرمانت بە بەرەبەیان کردووە،
هەتا زەردەی خۆر هەڵنەیێت،
13 هەتا ڕۆخەکانی زەوی بگرێت و
بەدکارانی لێ بتەکێنێت؟
14 وەکو مۆرێک کە لە قوڕی دەدەیت،
دەوەستێت هەروەکو بەرگی پۆشیبێت.
15 ڕووناکی لە بەدکاران قەدەغە دەکرێت و
دەستی بەرزکراوەیان دەشکێنرێت.
16 «ئایا گەیشتیتە سەرچاوەکانی دەریا و
بەناو کون و کەلەبەرەکانی قووڵاییدا هاتوچۆت کرد؟
17 ئایا دەروازەکانی مردنت بۆ ئاشکرا بوون
یان دەروازەکانی سێبەری مەرگت بینی؟
18 ئایا پانوبەرینی زەوی دەزانیت؟
ئەگەر هەموو ئەم شتانە دەزانیت، پێم بڵێ.
19 «کام ڕێگایە دەچێتە نشینگەی ڕووناکی؟
ئەی شوێنی نیشتەجێبوونی تاریکی لەکوێیە؟
20 ئایا دەتوانیت هەریەکەیان بۆ سنووری خۆی ببەیت و
ڕێگای ماڵەکانیان شارەزابیت؟
21 لەبەر ئەوەی تۆ لەپێش ئەمانەوە لەدایک ببوویت!
بە دڵنیاییەوە تۆ زۆر تەمەن درێژیت!
12 لەبەر ئەم هۆیەش ئەم ئازارانە دەچێژم، بەڵام شەرمی پێوە ناکەم، چونکە دەزانم باوەڕم بە کێ هێناوە، دڵنیام مەسیح دەتوانێ پارێزگاری سپاردەکەم[a] بکات هەتا ئەو ڕۆژە.
سپاردە چاکەکە بپارێزە
13 بەدوای ئەو فێرکردنە دروستە بکەوە کە لە منت بیستووە، بیکە سەرمەشقی ژیانت، لەگەڵ ئەو باوەڕ و خۆشەویستییەی کە لە یەکبوون لەگەڵ عیسای مەسیحدا هەیە. 14 سپاردە[b] چاکەکە بە ڕۆحی پیرۆز بپارێزە کە تیاماندا نیشتەجێیە.
Holy Bible, Kurdi Sorani Standard Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc.® All rights reserved worldwide.