Print Page Options
Previous Prev Day Next DayNext

Revised Common Lectionary (Semicontinuous)

Daily Bible readings that follow the church liturgical year, with sequential stories told across multiple weeks.
Duration: 1245 days
Kurdi Sorani Standard (KSS)
Version
زەبوورەکان 146

146 هەلیلویا!

ئەی گیانی من ستایشی یەزدان بکە.

هەتا لە ژیاندام ستایشی یەزدان دەکەم،
    هەتا ماوم مۆسیقا بۆ خودای خۆم دەژەنم.
نە پشت بە میرەکان ببەستن،
    نە بە ئادەمیزاد کە ڕزگارییان لەلا نییە.
کە ڕۆحی دەرچوو بۆ خۆڵەکەی خۆی دەگەڕێتەوە،
    لە هەمان ڕۆژدا نەخشەکانی دەسڕێتەوە.
خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی کە خودای یاقوب یارمەتیدەری بێت و
    هیوای بە یەزدانی پەروەردگاری خۆی بێت،
دروستکەری ئاسمان و زەوی و
    دەریا و هەموو ئەوەی کە تێیاندایە،
    ئەوەی هەتاهەتایە دڵسۆز دەمێنێتەوە.
دادپەروەری بۆ زۆرلێکراوان بەڕێوە دەبات،
    نان دەداتە برسییەکان.
یەزدان گیراوەکان ئازاد دەکات،
    یەزدان چاوی کوێرەکان دەکاتەوە،
یەزدان کەسە چەماوەکان ڕاست دەکاتەوە،
    یەزدان ڕاستودروستانی خۆشدەوێت.
یەزدان نامۆکان دەپارێزێت،
یارمەتی هەتیو و بێوەژنان دەدات،
    بەڵام ڕێگای بەدکاران خوار دەکات.

10 یەزدان هەتاهەتایە پاشایەتی دەکات،
    ئەی سییۆن، ئەو خودای تۆیە بۆ هەموو نەوەکانت.

هەلیلویا.

ئیشایا 42:14-21

14 «زۆر دەمێکە کپ بووم،
    بێدەنگ بووم و دانم بە خۆمدا گرت.
بەڵام ئێستا وەک ژنێک کە منداڵی ببێت دەقیژێنم،
    هەناسە دەدەم و هەناسە هەڵدەکێشم پێکەوە.
15 چیا و گردەکان تێکدەدەم،
    هەموو گیاوگوڵیان وشک دەکەم.
ڕووبار دەکەمە دوورگە و
    گۆلاوەکان وشک دەکەم.
16 نابیناکان بە ڕێگایەکدا دەبەم شارەزای نەبن،
    بە ڕێچکەیەکدا هاتوچۆیان پێ دەکەم کە نایزانن،
تاریکی لەبەردەمیاندا دەکەم بە ڕووناکی،
    ڕێگا خوارەکانیش بە ڕاستە ڕێ.
ئەم شتانە دەکەم و
    بەجێیان ناهێڵم.
17 بەڵام ئەوانەی پشت بە بتی داڕێژراو دەبەستن،
    ئەوانەی بە پەیکەری داتاشراو دەڵێن، ”ئێوە خوداوەندی ئێمەن،“
    بەرەو دواوە دەگەڕێنەوە و بە تەواوی شەرمەزار دەبن.

ئیسرائیلی کوێر و کەڕ

18 «ئەی کەڕەکان گوێ بگرن!
    ئەی کوێرەکان سەیر بکەن بۆ ئەوەی ببینن!
19 کێ کوێرە تەنها بەندەکەم[a] نەبێت،
    یان کەڕە وەک نێردراوەکەم کە دەینێرم؟
کێ کوێرە وەک ئەوەی تەواوە و
    کوێرە وەک بەندەی یەزدان؟
20 زۆرت بینیوە و سەرنجت نەداوە،
    گوێیەکانت کراونەتەوە و نەتبیستووە.»
21 یەزدان دڵخۆشە لە پێناوی ڕاستودروستی خۆی،
    فێرکردنەکانی خۆی بە گەورە دادەنێت و ڕێزی لێ دەگرێت.

کۆلۆسی 1:9-14

لەبەر ئەم هۆیە ئێمەش لەو ڕۆژەی بیستمان بێ وەستان لە پێناوی ئێوە نوێژ دەکەین و داواکارین، تاکو پڕبن لە زانینی خواستی ئەو، بەوپەڕی دانایی و تێگەیشتنی ڕۆحی، 10 تاکو بە شێوەیەک بژین کە شیاوی مەسیحی خاوەن شکۆ بێت و بە تەواوی جێگای ڕەزامەندی ئەو بێت، لە هەموو چاکەکارییەک بەرهەمدار بن و لە ناسینی خودا گەشە بکەن. 11 با مەسیح بەگوێرەی توانای شکۆی خۆی بە هەموو هێزێک بەهێزتان بکات، بۆ هەموو دانبەخۆداگرتن و ئارامگرتنێک، بە خۆشییەوە 12 سوپاسی خودای باوک بکەن ئەوەی کە وای کرد ئێوە شایستەی هاوبەش بن لە میراتی گەلی پیرۆزی خۆی لە پاشایەتی ڕووناکیدا. 13 خودای باوک لە دەسەڵاتی تاریکی دەربازی کردین و ئێمەی بۆ شانشینی کوڕە خۆشەویستەکەی گواستەوە، 14 بەهۆی ئەویشەوە کڕدراینەوە[a]، واتە لێخۆشبوونی گوناهمان وەرگرت.

Kurdi Sorani Standard (KSS)

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard ‪Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®‎‎ ‪All rights reserved worldwide‎.