Print Page Options
Previous Prev Day Next DayNext

Revised Common Lectionary (Semicontinuous)

Daily Bible readings that follow the church liturgical year, with sequential stories told across multiple weeks.
Duration: 1245 days
Kurdi Sorani Standard (KSS)
Version
زەبوورەکان 121

گۆرانی گەشتیاران.

121 چاوم بەرەو چیاکان[a] هەڵدەبڕم،
    یارمەتی من لەکوێوە دێت؟
یارمەتی من لەلای یەزدانەوەیە،
    دروستکەری ئاسمان و زەوی.

لێ ناگەڕێت پێت بخزێت،
    ئەوەی دەتپارێزێت خەواڵوو نابێت.
بێگومان ئەوەی ئیسرائیل دەپارێزێت
    خەواڵوو نابێت و نانوێت.

یەزدان پارێزگاری تۆیە،
    یەزدان سێبەری تۆیە لەلای دەستە ڕاستت،
نە خۆر بە ڕۆژ ئەزیەتت دەدات،
    نە مانگ بە شەو.

یەزدان لە هەموو خراپەیەک دەتپارێزێت،
    گیانت دەپارێزێت.
یەزدان پارێزگاری هاتوچۆت دەکات،
    لە ئێستاوە و بۆ هەتاهەتایە.

ئیشایا 51:4-8

«ئەی گەلی من، گوێم لێ بگرن،
    ئەی نەتەوەکەم، گوێم بۆ شل بکەن،
چونکە فێرکردن لەلای منەوە دەردەچێت و
    دادپەروەریم بۆ ڕووناکی گەلان دەچەسپێنم.
ڕاستودروستیم نزیکە،
    ڕزگاریم بەڕێوەیە،
    بازووی من دادوەری بۆ گەلان دەکات.
دوورگەکان چاوەڕێی منن،
    هیوایان بە بازووی منە.
چاوتان بۆ ئاسمان هەڵبڕن و
    لە ژێرەوە سەیری زەوی بکەن،
چونکە ئاسمان وەک دووکەڵ دەڕەوێتەوە و
    زەوی وەک جل دادەڕزێت و
    دانیشتووانەکەی وەک مێشوولە دەمرن.
بەڵام ڕزگاریی من بۆ هەتاهەتایە دەبێت،
    ڕاستودروستیشم هەرگیز ناڕووخێت.

«ئەی ئەوانەی ڕاستودروستی دەزانن، گوێم لێ بگرن،
    ئەی ئەو گەلەی فێرکردنەکەم لەناو دڵیانە:
مەترسن لەوەی خەڵکی گاڵتەتان پێ بکەن،
    لە جنێوەکانیان مەتۆقن.
چونکە وەک کراس مۆرانە دەیانخوات و
    وەک خوری کرم لێیان دەدات،
بەڵام ڕاستودروستی من بۆ هەتاهەتایە دەبێت و
    ڕزگاریشم بۆ نەوەی نەوەکان.»

لۆقا 7:1-10

چاککردنەوەی خزمەتکاری سەرپەلێک

لەدوای ئەوەی عیسا لە وتەکانی بووەوە بۆ ئەو خەڵکەی کە گوێیان لێدەگرت، چووە ناو کەفەرناحوم. سەرپەلێک[a] کۆیلەیەکی هەبوو زۆری خۆشدەویست، نەخۆش بوو و لەسەرە مەرگدا بوو. کاتێک هەواڵی عیسای بیست، پیرانی جولەکەی ناردە لای و داوای لێکرد بێت بۆ ئەوەی کۆیلەکەی چاک بکاتەوە. هاتنە لای عیسا و لە ناخی دڵەوە لێی پاڕانەوە و گوتیان: «شایانی ئەوەیە کە ئەمەی بۆ بکەیت، چونکە گەلی ئێمەی خۆشدەوێت و کەنیشتی بۆمان دروستکردووە.» عیساش لەگەڵیان چوو.

بەڵام زۆری نەمابوو بگاتە ماڵەکە کە سەرپەلەکە هاوڕێکانی نارد پێی بڵێن: «گەورەم، ئەزیەت مەکێشە، شایانی ئەوە نیم تۆ خۆت بێیتە ماڵەکەم، لەبەر ئەوە خۆمم بە شایانی ئەوە نازانی کە بێمە لات. بەڵام وشەیەک بفەرموو، خزمەتکارەکەم چاکدەبێتەوە، چونکە منیش مرۆڤێکم لەژێر دەسەڵاتدام، سەربازیشم لەژێر دەستدایە. بەمە دەڵێم: ”بڕۆ،“ دەڕوات؛ بەوی دیکەش دەڵێم: ”وەرە،“ دێت؛ بە کۆیلەکەشم دەڵێم: ”ئەمە بکە،“ دەیکات.»

کاتێک عیسا گوێی لەمە بوو، پێی سەرسام بوو، ئینجا ئاوڕی لەو خەڵکە دایەوە کە دوای کەوتبوون، فەرمووی: «پێتان دەڵێم، لە ئیسرائیلدا باوەڕێکی بەهێزی ئاوام نەدیوە.» 10 ئەوانەی نێردرابوون گەڕانەوە ماڵەکە، بینییان کۆیلەکە چاک بووەتەوە.

Kurdi Sorani Standard (KSS)

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard ‪Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®‎‎ ‪All rights reserved worldwide‎.