Print Page Options
Previous Prev Day Next DayNext

Revised Common Lectionary (Semicontinuous)

Daily Bible readings that follow the church liturgical year, with sequential stories told across multiple weeks.
Duration: 1245 days
Kurdi Sorani Standard (KSS)
Version
زەبوورەکان 22:1-15

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بەگوێرەی ئاسکی بەرەبەیان. زەبوورێکی داود.

22 خودای من، خودای من، بۆ وازت لێ هێنام؟
    بۆ وا دووری لە ڕزگارکردنم، لە بیستنی ناڵەم؟
ئەی خودای من، بە ڕۆژ لێت دەپاڕێمەوە، وەڵامم نادەیتەوە،
    بە شەویش ئارامیم نییە.

لەگەڵ ئەوەشدا، تۆ خودای پیرۆزیت،
    لەنێو ستایشی ئیسرائیل دانیشتوویت.
باوباپیرانمان پشتیان بە تۆ بەست،
    پشتیان بە تۆ بەست و تۆش ڕزگارت کردن.
هاواریان بۆ تۆ هێنا و تۆش دەربازت کردن،
    پشتیان بە تۆ بەست و شەرمەزار نەبوون.

بەڵام من سەگم[a] نەک مرۆڤ،
    مایەی ڕیسوایی ئادەمیزاد و سووکایەتی خەڵک.
هەموو ئەوانەی دەمبینن گاڵتەم پێ دەکەن،
    توانجم لێ دەگرن و بە بزەوە سەر بادەدەن و دەڵێن:
«پشتی بە یەزدان بەست، با یەزدان ڕزگاری بکات.
    با فریای بکەوێت، ئەگەر یەزدان پێی دڵخۆشە؟»

بەڵام تۆ لەناو سکی دایکم دەرتهێنام،
    کاتێک لەبەر مەمکی دایکم بووم، دڵنیات کردم.
10 من لە کاتی لەدایکبوونمەوە بە تۆ سپێردراوم،
    لە سکی دایکمەوە تۆ خودای منی.

11 لێم دوور مەبە، چونکە تەنگانە نزیک بووەتەوە و
    کەس نییە یارمەتیم بدات.

12 گای زۆر دەوریان داوم،
    گایە بەهێزەکانی باشان[b] ئابڵوقەیان داوم.
13 وەک شێری دڕندەی بە نەڕەنەڕ،
    ددانیان لێ تیژکردوومەتەوە.
14 وەک ئاو ڕژام،
    هەموو ئێسقانەکانم لێک جیا بوونەتەوە.
دڵم بووە بە مۆم،
    لە ناخمدا تواوەتەوە.
15 هێزم وەک پارچە گۆزە وشک بووە،
    زمانم بە مەڵاشوومەوە نووساوە،
    منت خستە ناو خاکی مەرگ.

ئەیوب 17

17 ڕۆحم شکا،
    ڕۆژگارم کوژایەوە،
    گۆڕ چاوەڕێی منە.
بێگومان گاڵتەجاڕان لە دەورمدان و
    ناچار چاودێری کێشمەکێشیان بکەم.

«تکایە لەلای خۆت ببە پشتگیرم،
    بێجگە لە تۆ کێ هەیە ببێتە کەفیلم؟
تێگەیشتنت لە مێشکیان شاردووەتەوە،
    لەبەر ئەوە بەرزیان ناکەیتەوە.
ئەوەی لە پێناوی پارە پەنجەی تاوان بۆ هاوڕێیەکانی ڕادەکێشێت،
    نەبوونی چاوی منداڵەکانی دەپوکێنێتەوە.

«منی کردە پەندی گەلان و
    بووم بەوەی تف لە ڕووم بکرێت.
چاوەکانم لەبەر خەم کز بوون،
    هەموو ئەندامەکانم زۆر لاواز بوون.
ئەوانەی ڕاستن بەمە سەرسام دەبن و
    بێتاوان بەسەر خوانەناسدا ڕادەپەڕێت.
کەسی ڕاستودروست ڕێگای خۆی دەگرێت و
    ئەوەی دەست پاکە هێزی بۆ زیاد دەکرێت.

10 «ئێستا وەرنەوە، دووبارە هەوڵ بدەن،
    بەڵام من هیچ دانایەکتان تێدا نادۆزمەوە.
11 ڕۆژگارم بەسەرچوو، مەبەستەکانم هەڵکەنران.
    لەگەڵ ئەوەشدا ئارەزووەکانی دڵم
12 شەو دەکەن بە ڕۆژ،
    لە تاریکیدا ڕووناکی بە نزیک دەبینن.
13 ئەگەر هیوا بخوازم جیهانی مردووان ببێت بە ماڵم و
    لە تاریکیدا نوێنەکەم ڕابخەم،
14 ئەگەر بە گۆڕم گوت: ”تۆ باوکی منیت،“
    بە کرمیش: ”تۆ دایکی منیت“ یان ”خوشکی منیت،“
15 ئیتر ئومێدم کوا؟
    کێ تەماشای ئومێدم دەکات؟
16 ئایا بەرەو قووڵایی جیهانی مردووان دەچێتە خوارەوە؟
    ئایا پێکەوە لەناو خۆڵ شۆڕدەبینەوە؟»

عیبرانییەکان 3:7-19

ئاگادارکردنەوە لە دژی بێباوەڕی

لەبەر ئەوە، وەک ڕۆحی پیرۆز دەفەرموێ:

[ئەمڕۆ، کاتێک گوێتان لە فەرمایشتی ئەو دەبێت،
    دڵی خۆتان ڕەق مەکەن وەک لە یاخیبوونەکە ڕوویدا،
    لە ڕۆژانی تاقیکردنەوە لە بیابان.
لەوێ باوباپیرانتان ئەزموونیان کردم و تاقییان کردمەوە[a]،
    هەرچەندە بۆ ماوەی چل ساڵ کردارەکانی منیان بینی.
10 لەبەر ئەوە لەو نەوەیە تووڕە بووم،
    فەرمووم: «دڵیان هەر بەرەو گومڕایی دەڕوات و
    ڕێگای منیان نەناسی.»
11 بۆیە لە تووڕەییمدا سوێندم خوارد:
    «نایەنە ناو حەسانەوەی من.»][b]

12 خوشکان، برایان، ئاگاداری خۆتان بن، نەوەک یەکێکتان دڵێکی خراپ و بێباوەڕی هەبێت کە لە خودای زیندوو هەڵبگەڕێتەوە. 13 بەڵکو هەموو ڕۆژێک یەکتری هانبدەن، ئەوەندەی پێی دەگوترێ [ئەمڕۆ،][c] تاکو کەستان بە فێڵی گوناه دڵی ڕەق نەبێت. 14 بووینەتە هاوبەشی مەسیح، ئەگەر تاکو کۆتایی دەستبگرین بەو متمانەیەی لە سەرەتاوە هەمانە. 15 وەک چۆن گوتراوە:

[ئەمڕۆ، کاتێک گوێتان لە فەرمایشتی ئەو دەبێت،
    دڵی خۆتان ڕەق مەکەن وەک لە یاخیبوونەکە ڕوویدا.][d]

16 جا کێن ئەوانەی بیستیان و یاخیبوون؟ ئایا هەموو ئەوانە نەبوون کە لە میسر بە ڕابەرایەتی موسا هاتنە دەرەوە؟ 17 خودا بۆ ماوەی چل ساڵ لە کێ تووڕە بوو؟ ئایا لەوانە نەبوو کە گوناهیان کرد و لە بیاباندا تەرمەکانیان کەوت؟ 18 خودا سوێندی لە کێ خوارد کە ناچێتە حەسانەوەکەی؟ ئایا لەوانە نەبوو کە یاخیبوون؟ 19 هەر بۆیە دەبینین لەبەر بێباوەڕی نەیانتوانی بچنە ژوورەوە.

Kurdi Sorani Standard (KSS)

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard ‪Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®‎‎ ‪All rights reserved worldwide‎.