Print Page Options
Previous Prev Day Next DayNext

Revised Common Lectionary (Semicontinuous)

Daily Bible readings that follow the church liturgical year, with sequential stories told across multiple weeks.
Duration: 1245 days
Kurdi Sorani Standard (KSS)
Version
زەبوورەکان 86

نوێژێکی داود.

86 ئەی یەزدان، گوێ ڕادێرە و بەدەنگمەوە وەرە،
    من هەژار و نەدارم.
ژیانم بپارێزە، چونکە من خۆشەویستی تۆم،
    تۆ خودای منیت، خزمەتکارەکەی خۆت ڕزگار بکە،
    ئەوەی پشتی پێت بەستووە.
ئەی پەروەردگار، لەگەڵم میهرەبان بە،
    بە درێژایی ڕۆژ هاوار بۆ تۆ دەکەم.
گیانی خزمەتکاری خۆت شاد بکە،
    ئەی پەروەردگار، چونکە گیانی خۆم بۆ تۆ بەرز دەکەمەوە.

ئەی پەروەردگار، تۆ چاک و لێبوردەیت،
    پڕیت لە خۆشەویستی نەگۆڕ بۆ ئەوانەی هاوارت بۆ دەهێنن.
ئەی یەزدان، گوێ لە نوێژم بگرە،
    گوێ لە پاڕانەوەم بگرە.
لە ڕۆژی تەنگانەدا هاوار بۆ تۆ دەهێنم،
    چونکە بە هاوارمەوە دێیت.

ئەی پەروەردگار، کوا هاوشێوەی تۆ لەنێو خوداوەندەکان؟
    کوا هاوشێوەی کردەوەکانت؟
ئەی پەروەردگار، هەموو ئەو نەتەوانەی دروستت کردوون،
    دێن و لەبەردەم تۆدا کڕنۆش دەبەن و
    ناوت شکۆدار دەکەن.
10 چونکە تۆ مەزنیت و کاری سەرسوڕهێنەری گەورەت کردووە،
    هەر تەنها تۆ خودایت.

11 ئەی یەزدان، ڕێگای خۆتم فێر بکە،
    بۆ ئەوەی بە ڕاستی تۆ بڕۆم،
    دڵم یەکبخە بۆ ترسی ناوەکەت.
12 ئەی خودای پەروەردگارم، بە هەموو دڵەوە ستایشت دەکەم،
    هەتاهەتایە ناوت شکۆدار دەکەم،
13 چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت گەورەیە بۆ من،
    گیانی منت لە جیهانی مردووانی ژێرەوە دەرباز کرد.

14 ئەی خودایە، لووتبەرزەکان لێم هەستاون،
    تاقمە زۆردارەکان دەیانەوێت لەناوم ببەن،
    تۆ لەبەرچاو ناگرن.
15 بەڵام ئەی پەروەردگار، تۆ خودایەکی میهرەبان و بەزەییداریت،
    پشوودرێژیت و پڕیت لە خۆشەویستی نەگۆڕ و دڵسۆزی.
16 ئاوڕم لێ بدەوە و لەگەڵم میهرەبان بە،
    هێزی خۆت بە خزمەتکارەکەت ببەخشە و
    کوڕی کارەکەرەکەت ڕزگار بکە.
17 نیشانەی چاکەی خۆتم لەگەڵ بکە،
    بۆ ئەوەی ناحەزانم ببینن و شەرمەزار بن،
    ئەی یەزدان، چونکە تۆ یارمەتیت داوم و دڵنەواییت کردووم.

یەکەم ساموئێل 9:27-10:8

27 کاتێک هەردووکیان بەرەو کەناری شارۆچکەکە دادەبەزین، ساموئێل بە شاولی گوت: «بە خزمەتکارەکەت بڵێ با لەپێشمانەوە بڕوات.» ئەویش لەپێشیانەوە ڕۆیشت. ساموئێل پێی گوت: «بەڵام تۆ ئێستا ڕابوەستە بۆ ئەوەی پەیامی خودات پێ ڕابگەیەنم.»

10 ئینجا ساموئێل گۆزە زەیتەکەی هەڵگرت و بەسەر سەری شاولدا ڕشتی و ماچی کرد و گوتی: «ئایا یەزدان دەستنیشانی نەکردوویت ببیتە فەرمانڕەوای میراتەکەی[a]؟ ئەمڕۆ کە لای من دەڕۆیت، لەلای گۆڕی ڕاحێل لە سنووری بنیامین لە چەلچەح دوو پیاو دەبینیت و پێت دەڵێن: ”ماکەرەکان دۆزرانەوە کە بۆ دۆزینەوەیان ڕۆیشتن، ئەوەتا باوکت وازی لە بابەتی ماکەرەکان هێناوە و دڵی لای ئێوەیە، دەڵێت، ’چی بکەم سەبارەت بە کوڕەکەم؟‘“

«ئینجا ئەوێ بەجێدەهێڵیت و دەڕۆیت، هەتا دەگەیتە دار بەڕووەکەی تاڤۆر، لەوێدا سێ پیاو دەبینیت بۆ لای خودا سەردەکەون بۆ بێت‌ئێل، یەکێکیان سێ کارەبزن و ئەوی دیکەیان سێ کولێرە و ئەوی دیکەشیان مەشکەیەک شەرابی هەڵگرتووە. ئەوان سڵاوت لێ دەکەن و دوو نانت دەدەنێ و تۆش لە دەستیان وەردەگریت.

«پاشان بۆ گیڤعای خودا دەڕۆیت کە سەربازگەی فەلەستییەکانی لێیە. لەوێ کاتێک دەگەیتە شارۆچکەکە، دەستەیەک لە پێغەمبەران دەبینیت کە لە نزرگەی سەر بەرزاییەکەوە دابەزیون و لەبەردەمیانەوە ساز و دەف و شمشاڵ و قیسارە لێدەدرێت و ئەوانیش حاڵ دەگرن. ئینجا ڕۆحی یەزدان بە تواناوە دێتە سەرت و لەگەڵ ئەوان حاڵ دەگریت و دەگۆڕدرێیت بۆ پیاوێکی دیکە. کاتێک ئەم نیشانانە هاتن، ئەوەی لە دەستت دێ بیکە، چونکە خودات لەگەڵدایە.

«لەپێشمەوە دابەزە بۆ گلگال و منیش وا بۆ لای تۆ دادەبەزم هەتا قوربانی سووتاندن پێشکەش بکەم و قوربانی هاوبەشی[b] سەرببڕم، حەوت ڕۆژ چاوەڕوان دەبیت هەتا دێمە لات و نیشانت دەدەم چی بکەیت.»

دووەم کۆرنسۆس 6:14-7:1

پەرستگای خودای زیندوو

14 لەگەڵ بێباوەڕان لەژێر یەک نیردا[a] مەبن، چونکە چ هەماهەنگییەک لەنێوان ڕاستودروستی و خراپەدا هەیە؟ یاخود چ هاوبەشییەکە لەنێوان تاریکی و ڕووناکیدا؟ 15 چ ڕێککەوتنێک لەنێوان مەسیح و بەلیعالدا[b] هەیە؟ یان باوەڕدار چ پشکێکی لەگەڵ بێباوەڕدا هەیە؟ 16 پەرستگای خوداش چ ڕێککەوتنێکی لەگەڵ بت هەیە؟ چونکە ئێمە پەرستگای خودای زیندووین، وەک خودا فەرموویەتی:

[تێیاندا نیشتەجێ دەبم و لەگەڵیان دەڕۆم،
    دەبم بە خودای ئەوان و ئەوانیش دەبن بە گەلی من.][c]
17 [یەزدان دەفەرموێ:
    لەبەر ئەوە لەناوەڕاستیان بڕۆنە دەرەوە و
    بەجێیان بهێڵن.
دەست مەدەنە هیچ گڵاوێک،
    ئینجا وەرتاندەگرمەوە.][d]
18 [یەزدانی هەرە بە توانا ئەمە دەفەرموێت:
من دەبمە باوکی ئێوە و
    ئێوەش دەبنە کوڕ و کچی من.][e]

خۆشەویستان، لەبەر ئەوەی ئەم بەڵێنانەمان هەیە، با خۆمان لە هەموو گڵاوییەکی جەستە و ڕۆح پاک بکەینەوە، لە ترسی خودا پیرۆزی تەواو بکەین[f].

Kurdi Sorani Standard (KSS)

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard ‪Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®‎‎ ‪All rights reserved worldwide‎.