Revised Common Lectionary (Semicontinuous)
هۆنراوەیەکی ئێیتانی ئەزراحی[a].
89 هەتاهەتایە گۆرانی بەسەر خۆشەویستی نەگۆڕی یەزداندا دەڵێم،
نەوە دوای نەوە بە دەمم دڵسۆزیت ڕادەگەیەنم.
2 هەروەک گوتم، هەتاهەتایە خۆشەویستی نەگۆڕ بنیاد دەنرێت،
لەناو ئاسمان دڵسۆزیت دەچەسپێت.
3 فەرمووت: «پەیمانم لەگەڵ هەڵبژاردەی خۆم بەستووە،
سوێندم بۆ داودی بەندەم خواردووە،
4 ”هەتاهەتایە وەچەت دەچەسپێنم،
نەوە دوای نەوە تەختت بنیاد دەنێم.“»[b]
19 جارێکیان لە بینینێکدا[a] قسەت کرد،
بە خۆشەویستانی خۆتت فەرموو:
«هێزم بە پاڵەوان بەخشی،
لەنێو گەل هەڵبژاردەم بەرزکردەوە.
20 داودی بەندەی خۆمم دۆزییەوە،
بە ڕۆنی پیرۆزم دەستنیشانم کرد[b].
21 ئەوەی دەستم پێوەی دەچەسپێت،
هەروەها بازووم بەهێزی دەکات.
22 دوژمن بەسەریدا زاڵ نابێت،
نابێتە ژێر دەستەی کوڕی زۆردار.
23 لەبەردەمی خۆی دوژمنانی تێکدەشکێنم،
ناحەزانی تووشی بەڵا دەکەم.
24 دڵسۆزی و خۆشەویستی نەگۆڕی منی لەگەڵدایە،
بە ناوی منەوە بەهێز دەبێت.
25 وا دەکەم دەستی بەسەر دەریاوە بێت،
دەستە ڕاستی بەسەر ڕووبارەکان.
26 هاوارم بۆ دەکات: ”تۆ باوکمی،
خودای منی، تاشەبەردی ڕزگاریی منیت.“
12 ئەوە بوو بە داودی پاشا ڕاگەیەنرا و گوترا: «بەهۆی سندوقی خوداوە یەزدان ماڵی عوبێد ئەدۆم و هەرچی هەیەتی بەرەکەتداری کردووە.» لەبەر ئەوە داود چوو بە خۆشییەوە سندوقی خودای لە ماڵی عوبێد ئەدۆمەوە هێنا بۆ شاری داود. 13 لەدوای ئەوەی هەڵگرانی سندوقی یەزدان شەش هەنگاویان هەڵهێنا، گایەک و گوێرەکەیەکی قەڵەوی سەربڕی. 14 داودیش ئێفۆدێکی کەتانی لەبەردا بوو، بە هەموو هێزییەوە لەبەردەم یەزداندا سەمای دەکرد. 15 هەروەها داود و هەموو بنەماڵەی ئیسرائیل بە هوتاف و بە دەنگی کەڕەناوە سندوقی یەزدانیان سەرخست.
16 کاتێک سندوقی یەزدان هاتە ناو شاری داود، میخەلی کچی شاول لە پەنجەرەکەوە سەیری کرد و بینی داودی پاشا لەبەردەم یەزدان هەڵدەبەزێتەوە و سەما دەکات، لە دڵی خۆیدا بە سووکی زانی.
17 ئیتر سندوقی یەزدانیان هێنایە ژوورەوە، لەناوەڕاستی ئەو چادرەی داود بۆی دامەزراندبوو لە شوێنی خۆی دایاننا، داود قوربانی سووتاندن و قوربانی هاوبەشی[a] لەبەردەم یەزداندا سەرخست. 18 پاش ئەوەی داود لە پێشکەشکردنی قوربانی سووتاندنەکان و قوربانییەکانی هاوبەشی بووەوە، بە ناوی یەزدانی سوپاسالارەوە داوای بەرەکەتی بۆ گەل کرد. 19 هەر یەکێک لە هەموو گەل، واتە تەواوی ئامادەبووانی کۆمەڵی ئیسرائیل، بە پیاو و بە ئافرەتەوە، کولێرەیەک و نانە خورمایەک و نانە کشمیشێکی بەسەریاندا دابەش کرد. ئینجا هەموو گەل هەریەکە و بۆ ماڵی خۆی گەڕایەوە.
5 ئایا خودا چ جارێک بە کام لە فریشتەکانی فەرمووە:
[تۆ کوڕی منی،
من ئەمڕۆ بوومە باوکت][a]؟
هەروەها:
[من دەبمە باوکی ئەو و
ئەویش دەبێتە کوڕی من][b]؟
6 دیسان کاتێک خودا نۆبەرەکەی دەهێنێتە جیهانەوە، دەفەرموێت:
[با هەموو فریشتەی خودا کڕنۆشی بۆ ببەن.][c]
7 لەبارەی فریشتەش دەفەرموێ:
[خودا وا لە فریشتەکانی دەکات وەک با بن،
خزمەتکارەکانیشی وەک بڵێسەی ئاگر.][d]
8 بەڵام لەبارەی کوڕەکە:
[ئەی خودایە، تەختی تۆ بۆ هەتاهەتاییە،
گۆچانی شانشینیت گۆچانی دادپەروەرییە.
9 تۆ حەزت لە ڕاستودروستییە و ڕقت لە خراپە بووەوە،
بۆیە خودا، خودای خۆت لە سەرووی هاوەڵەکانتەوە داینای،
بە ڕۆنی شادی دەستنیشانی[e] کردیت.][f]
10 هەروەها:
[تۆ یەزدان، لە سەرەتاوە بناغەی زەویت دانا،
ئاسمانیش دەستکردی تۆیە.
11 ئەوان لەناودەچن، بەڵام تۆ دەمێنیت،
هەموو وەک کراس کۆن دەبن.
12 وەک کەوا دەیپێچیتەوە، وەک بەرگی کۆن دەگۆڕدرێن،
بەڵام تۆ هەروەک خۆتی، ساڵانی تۆ کۆتایی نایەت.][g]
13 ئایا خودا چ جارێک بە کام لە فریشتەکانی فەرمووە:
14 ئایا هەموویان ڕۆحی خزمەتکارانە نین کە نێردراون بۆ خزمەتی ئەوانەی لە داهاتوو ڕزگاری بە میرات دەگرن؟
Holy Bible, Kurdi Sorani Standard Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc.® All rights reserved worldwide.