Print Page Options
Previous Prev Day Next DayNext

Revised Common Lectionary (Semicontinuous)

Daily Bible readings that follow the church liturgical year, with sequential stories told across multiple weeks.
Duration: 1245 days
Kurdi Sorani Standard (KSS)
Version
زەبوورەکان 114

114 کاتێک ئیسرائیل لە میسر هاتنە دەرەوە،
    بنەماڵەی یاقوب لەنێو گەلێکی نامۆ زمان دەرچوون،
یەهودا بووە پیرۆزگای خودا،
    ئیسرائیل بووە جێی فەرمانڕەوایەتی.

دەریا بینی و هەڵات،
    ڕووباری ئوردون بەرەو پاش کشایەوە.
چیاکان وەک بەران بازیان دا،
    گردەکان وەک بەرخۆلە.

چیتە ئەی دەریا، بۆ وا هەڵدێیت؟
    ئەی ئوردون، بۆ بەرەو پاش دەکشێیتەوە؟
ئەی چیاکان، بۆ وەک بەران باز دەدەن؟
    ئەی گردەکان، بۆ وەک بەرخۆلە باز دەدەن؟

ئەی زەوی لەبەردەم پەروەردگار بلەرزە،
    لەبەردەم خودای یاقوب،
ئەوەی بەردی کرد بە گۆمی ئاو،
    بەردەئەستێی کردە کانیاو.

دەرچوون 15:19-21

19 کاتێک ئەسپی فیرعەون بە گالیسکە و سوارەکانیەوە بۆ ناو دەریا هات، یەزدانیش ئاوی دەریای هێنایەوە سەریان، بەڵام نەوەی ئیسرائیل بەسەر وشکانیدا بە ناوەندی دەریادا ڕۆیشتن. 20 ئینجا مریەمی پێغەمبەر کە خوشکی هارون بوو، دەستی دایە دەف و هەموو ئافرەتەکانیش بە دەف و سەماوە بەدوایەوە ڕۆیشتن. 21 مریەمیش سروودی بۆ گوتن:

«سروود بۆ یەزدان بڵێ،
    چونکە شکۆمەندانە سەرکەوت،
ئەسپ و سوارەکانی
    فڕێدایە ناو دەریا.»

مەتا 6:7-15

کاتێک نوێژ دەکەن، وەک بتپەرستان ئەوەندە وشەکان دووبارە مەکەنەوە، چونکە وادەزانن بە زۆر گوتنیان گوێیان لێ دەگیرێت. لەبەر ئەوە وەک ئەوان مەبن، چونکە باوکتان دەزانێت پێویستیتان بە چییە، پێش ئەوەی داوای لێ بکەن.

«بەڵام ئێوە بەم شێوەیە نوێژ بکەن و بڵێن:

«”ئەی باوکمان لە ئاسمان،
با ناوت پیرۆز بێت،[a]
10 با پاشایەتییەکەت بێ[b]،
با خواستت لەسەر زەوی پەیڕەو بکرێت وەک لە ئاسمان.
11 نانی ڕۆژانەمان ئەمڕۆش بدەرێ.
12 لە گوناهەکانمان[c] خۆشبە،
    هەروەک ئێمەش لەوانە خۆشدەبین کە خراپەمان بەرامبەر دەکەن.
13 مەمانخەرە تاقیکردنەوە،
بەڵکو لە شەیتان[d] ڕزگارمان بکە.“

14 ئەگەر گەردنی خەڵکی لەبەر خراپەکانیان ئازاد بکەن، ئەوا باوکی ئاسمانیشتان لێتان خۆشدەبێت. 15 بەڵام ئەگەر گەردنی خەڵکی ئازاد نەکەن، ئەوا باوکیشتان لە گوناهەکانتان خۆش نابێت.

Kurdi Sorani Standard (KSS)

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard ‪Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®‎‎ ‪All rights reserved worldwide‎.