Print Page Options
Previous Prev Day Next DayNext

Old/New Testament

Each day includes a passage from both the Old Testament and New Testament.
Duration: 365 days
Kurdi Sorani Standard (KSS)
Version
یەکەم پوختەی مێژوو 7-9

یەساخار

کوڕەکانی یەساخاریش چوار بوون:

تۆلاع، پوڤە، یاشوڤ و شیمرۆن.

کوڕەکانی تۆلاع:

عوزی، ڕفایا، یەریێل، یەحمەی، یەڤسام و ساموئێل، کە گەورەکانی بنەماڵەکانیان بوون. نەوەی تۆلاع بوون و لە ماوەی پاشایەتی داود، ژمارەیان بیست و دوو هەزار و شەش سەد جەنگاوەر بوو، بەپێی ڕەچەڵەکیان کە لە تۆمارەکاندا هاتووە.

کوڕەکەی عوزی:

یزرەحیا بوو،

کوڕەکانی یزرەحیاش:

میکائیل، عۆبەدیا، یۆئێل و یەشیا، ئەمانە هەر پێنجیان سەرکردە بوون. بەپێی ڕەچەڵەک و بنەماڵەکانیان، سی و شەش هەزار جەنگاوەری ئامادەباشیان هەبوو بۆ جەنگ، چونکە ژن و منداڵیان زۆر بوو.

خزمەکانیشیان لە هەموو خێڵەکانی یەساخار، جەنگاوەری ئازا بوون بەپێی ڕەچەڵەکیان کە لە تۆمارەکاندا هاتووە بە هەموویانەوە هەشتا و حەوت هەزار جەنگاوەر بوون.

بنیامین

کوڕەکانی بنیامینیش سێ بوون:

بەلەع، بەکەر و یەدیعێل.

کوڕەکانی بەلەع پێنج بوون:

ئەچبۆن، عوزی، عوزیێل، یەریمۆت و عیری، ئەمانیش گەورەی بنەماڵەکانیان بوون، نەوەکانیان بەپێی ڕەچەڵەکیان بیست و دوو هەزار و سی و چوار جەنگاوەر بوون.

کوڕەکانی بەکەریش:

زەمیرا، یۆعاش، ئەلیعەزەر، ئەلیۆعێنەی، عۆمری، یەرێمۆت، ئەبیا، عەناتۆت و عالەمەت، هەموو ئەمانە کوڕی بەکەر بوون. لەناو ڕەچەڵەکنامەکەیان بیست هەزار و دوو سەد جەنگاوەر تۆمار کران، بەپێی گەورەی بنەماڵەکانیان.

10 کوڕەکەی یەدیعێلیش:

بلهان بوو،

کوڕەکانی بلهانیش:

یەعوش، بنیامین، ئێهود، کەنعەنا، زێتان، تەرشیش و ئەحیشاحەر. 11 هەموو ئەوانە گەورەی بنەماڵەکانی یەدیعێل بوون، حەڤدە هەزار و دوو سەد جەنگاوەری ئامادەباش بۆ جەنگ.

12 شوپیم و حوپیم لە نەوەی عیر بوون، حوشیمیش لە نەوەی ئەحێر بوو.

نەفتالی

13 کوڕەکانی نەفتالی:

یەحزئێل، گۆنی، یێچەر و شلێم کە نەوەی بیلهە[a] بوون.

مەنەشە

14 نەوەکانی مەنەشە:

نەوەی مەنەشە لە کەنیزە ئارامییەکەی: ماکیری باوکی گلعاد. هەروەها ئەسریێل لە نەوەکانیان بوو. 15 ماکیر ژنێکی هێنا ناوی مەعکا بوو، کە خوشکی شوپیم و حوپیم بوو.

هەروەها سەلۆفحاد لە نەوەکانی بوو، کە تەنها کچی هەبوو.

16 مەعکای ژنی ماکیر کوڕێکی بوو ناوی لێنا پەرەش و براکەشی ناوی شەرەش بوو، کوڕەکانیشی ناویان ئولام و ڕەقەم بوون.

17 کوڕەکەی ئولامیش:

بدان بوو.

ئەوانە نەوەی گلعادی کوڕی ماکیری کوڕی مەنەشە بوون. 18 هەمۆلەخەتی خوشکی گلعادیش ئیشهۆد و ئەڤیعەزەر و مەحلەی بوو.

19 کوڕەکانی شەمیداعیش:

ئەحیان، شەخەم، لیقحی و ئەنیعام.

ئەفرایم

20 نەوەی ئەفرایمیش بەرەو خوارەوە:

شوتەلەح کوڕی ئەفرایم، بەرەد کوڕی شوتەلەح،

تەحەس کوڕی بەرەد، ئەلیعادا کوڕی تەحەس،

تەحەس کوڕی ئەلیعادا، 21 زاڤاد کوڕی تەحەس و

شوتەلەح کوڕی زاڤاد.

عێزەر و ئەلعاد بوون کە لەلایەن پیاوانی گەت کە خەڵکی خاکەکە بوون کوژران، چونکە چوون بۆ ئەوەی ئاژەڵەکانی گەتییەکان ببەن. 22 جا ئەفرایمی باوکیان ماوەیەکی درێژ ماتەمینی بۆ گرتن و خزمەکانیشی هاتن بۆ ئەوەی سەرەخۆشی لێ بکەن. 23 پاشان لەگەڵ ژنەکەیدا جووت بووەوە و ژنەکەی سکی پڕ بوو و کوڕێکی بوو و ناوی لێنا بەریعە، چونکە بەڵایەک بەسەر ماڵەکەیدا هاتبوو. 24 هەروەها کچەکەی ناوی شەئەرا بوو کە بێت‌حۆرۆنی خواروو و ژووروو و ئوزێن شەئرای بنیاد نا.

25 ڕەفەحیش کوڕی ئەفرایم بوو، ڕەشەف کوڕی ڕەفەح،

تەلەح کوڕی ڕەشەف، تەحەن کوڕی تەلەح،

26 لەعدان کوڕی تەحەن، عەمیهود کوڕی لەعدان،

ئەلیشاماع کوڕی عەمیهود، 27 نون کوڕی ئەلیشاماع و

یەشوع کوڕی نون.

28 زەوی و زار و نشینگەکانیشیان شارۆچکەی بێت‌ئێل و گوندەکانی دەوروبەری بوون، بەرەو ڕۆژهەڵاتیش نەعەران و بەرەو ڕۆژئاواش شارۆچکەی گەزەر و گوندەکانی، هەروەها شارۆچکەی شەخەم و گوندەکانی هەتا عەییا و گوندەکانی. 29 بەلای سنوورەکانی نەوەی مەنەشەشدا، بێت‌شان و تەعنەک و مەگیدۆ و دۆر بوون. لەناو ئەم شارۆچکانە و دەوروبەریاندا نەوەی یوسفی کوڕی ئیسرائیل نیشتەجێ بوون.

ئاشێر

30 کوڕەکانی ئاشێر:

یمنە، یەشڤە، یەشڤی و بەریعە و سەرەح خوشکیان بوو.

31 کوڕەکانی بەریعە:

حەڤەر و مەلکیێل، مەلکیێل باوکی بیرزایت بوو.

32 کوڕەکانی حەڤەر:

یەفلێت، شۆمێر و حۆتام و شوەع خوشکیان بوو.

33 کوڕەکانی یەفلێت:

پاسەک، بیمهال و عەشڤات.

ئەمانە کوڕەکانی یەفلێت بوون.

34 کوڕەکانی شۆمێر:

ئەحی، ڕوهگا، هوبا و ئارام.

35 کوڕەکانی هێلەمی براشی:

چۆفەح، یەمناع، شێلەش و عامال.

36 کوڕەکانی چۆفەح:

سووەح، حەرنەفەر، شوعال، بێری، یەمرا، 37 بەچەر، هۆد، شەما، شیلشا، یەتران و بئێرا.

38 کوڕەکانی یەتەر:

یەفونە، پیسپا و ئەرا.

39 کوڕەکانی عولا:

ئارەح، حەنیێل و ڕیچیا.

40 هەموو ئەوانە لە نەوەی ئاشێر بوون. گەورەی بنەماڵە و پیاوی هەڵبژاردە و جەنگاوەر و سەرکردەی دیار بوون. بەپێی ڕەچەڵەکیان لە تۆمارەکاندا ژمارەی ئەو پیاوانەی ئامادەباش بوون بۆ جەنگ بیست و شەش هەزار بوون.

بنەچەی شاولی بنیامینی

بنیامین بەلەعی بوو کە کوڕە نۆبەرەکەی بوو،

ئەشبێل دووەم، ئەحەرەح سێیەم،

نۆحا چوارەم و ڕافا پێنجەم بوو.

کوڕانی بەلەع:

ئەدار، گێرا، ئەبیهود، ئەبیشوەع، نەعمان، ئەحۆحا، گێرا، شەفوفان و حورام.

ئەمانەش نەوەکانی ئیحودن، کە گەورەی بنەماڵەکانی دانیشتووانی گەڤەع بوون و بۆ مەناحەت ڕاگوێزران:

نەعمان، ئاحییا و گێرا. گێراش سەرپەرشتیاری کۆچکردنیان بوو، هەروەها باوکی عوزە و ئەحیحود بوو.

شەحەرەیم لە وڵاتی مۆئاب چەند کوڕێکی بوو، پاش ئەوەی حوشیم و بەعرای ژنی تەڵاق دا، لە حۆدەشی ژنی، یۆڤاڤ، چیبیا، مێشا، مەلکام، 10 یەعوچ، ساخیا و میرمای بوو، ئەوانە کوڕەکانی بوون و گەورەی بنەماڵەکانیان بوون. 11 لە حوشیمی ژنیشی ئەبیتوڤ و ئەلپەعەلی بوو.

12 کوڕەکانی ئەلپەعەل:

عێبەر، میشعام و شەمەد، شەمەد ئەوەی کە شارۆچکەی ئۆنۆ و شارۆچکەی لۆد و دەوروبەری بنیاد نا. 13 هەروەها بەریعە و شەمەع، ئەوان گەورەی بنەماڵەکانی دانیشتووانی ئەیالۆن بوون و ئەوان دانیشتووانی گەتیان وەدەرنا.

14 هەروەها ئەحیۆ، شاشاق، یەرێمۆت، 15 زەڤەدیا، عەراد، عەدەر، 16 میکائیل، یەشپا و یۆحا، کوڕی بەریعە بوون.

17 زەڤەدیا، مەشولام، حیزقی، حەڤەر، 18 یەشمەری، یزلیا و یۆڤاڤ کوڕی ئەلپەعەل بوون.

19 یاقیم، زکری، زەبدی، 20 ئەلیعێنەی، چیلەتەی، ئەلیێل، 21 عەدایا، بەرایا و شیمرات کوڕی شیمعی بوون.

22 یەشپەن، عێبەر، ئەلیێل، 23 عەڤدۆن، زکری، حانان، 24 حەنەنیا، ئیلام، عەنتۆتیا، 25 یەفدەیا و پەنوئێل کوڕی شاشاق بوون.

26 شەمشەرەی، شەحەریا، عەتەلیا، 27 یەعەرەشیا، ئەلیاس و زکری کوڕی یەرۆحام بوون.

28 ئەمانە گەورەی بنەماڵەکانیان و بەپێی ڕەچەڵەکیان کە لە تۆمارەکاندا هاتووە سەرکردە بوون و لە ئۆرشەلیمدا نیشتەجێ بوون.

29 یەعیێلی باوکی گبعۆنیش لە گبعۆندا نیشتەجێ بوو.

ژنەکەی ناوی مەعکا بوو، 30 عەڤدۆن کوڕە نۆبەرەکەی بوو، پاشان چوور، قیش، بەعل، نێر، ناداب، 31 گەدۆر، ئەحیۆ، زەکەریا و 32 میقلۆت بوو، میقلۆتیش شیمەعای بوو. ئەوانیش لەگەڵ خزمەکانیان، لە نزیکی یەکتر لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوون.

33 نێر قیشی بوو، قیش شاولی بوو، شاولیش ئەم کوڕانەی بوو: یۆناتان، مەلکی‌شوەع، ئەبیناداب و ئەشبەعل[b].

34 یۆناتان مەریڤ‌بەعلی بوو،

مەریڤ‌بەعلیش[c] میخای بوو.

35 ئەمانە کوڕەکانی میخا بوون:

پیتۆن، مەلەخ، تەرێیەع و ئاحاز.

36 ئاحاز یەهۆعەدای بوو، یەهۆعەداش ئەم کوڕانەی بوو: عالەمەت، عەزماڤەت و زیمری؛ زیمریش مۆچای بوو. 37 مۆچا بینەعای بوو، بینەعا ڕافەی بوو، ڕافە ئەلیعاسای بوو، ئەلیعاسا ئاچێلی بوو.

38 ئاچێل شەش کوڕی هەبوو، ئەمەش ناوەکانیانە:

عەزریقام، بۆخەرو، ئیسماعیل، شەعەریا، عۆبەدیا و حانان. هەموو ئەمانە کوڕەکانی ئاچێل بوون.

39 کوڕەکانی عێشەقی برای:

ئولام کوڕە نۆبەرەکەی بوو، یەعوش دووەم و ئەلیفەلەت سێیەم بوو. 40 کوڕەکانی ئولامیش پاڵەوانی ئازا و تیرئەنداز بوون و کوڕ و کوڕەزایەکی زۆریان هەبوو و هەموویان سەد و پەنجا کەس بوون.

ئەمانە هەموویان لە نەوەی بنیامین بوون.

ڕەچەڵەکی هەموو ئیسرائیل تۆمارکرا و لە پەڕتووکی پاشاکانی ئیسرائیل و یەهودا نووسراون. بەهۆی ناپاکییانەوە بۆ بابل ڕاپێچ کران.

دانیشتووانی ئۆرشەلیم

ئەوانەی کە یەکەم جار گەڕانەوە و لەناو زەوی و زار و شارۆچکەکانی خۆیاندا نیشتەجێ بوون، هەندێک ئیسرائیلی و کاهین و لێڤی و کۆیلەی تەرخانکراو[d] بوون.

ئەوانەی لە نەوەی یەهودا، لە نەوەی بنیامین، لە نەوەی ئەفرایم و مەنەشە لە ئۆرشەلیمدا نیشتەجێ بوون، ئەمانە بوون:

عوتەیی کوڕی عەمیهودی کوڕی عۆمری کوڕی ئیمریی کوڕی بانی لە نەوەی پێرێزی کوڕی یەهودا بوو؛

لە شالەحییەکان:

عەسایای نۆبەرە و کوڕەکانی؛

لە نەوەی زەرەح:

یەعوئێل؛

سەرجەم ئەوانەی لە نەوەی یەهودا لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوون شەش سەد و نەوەد کەس بوون.

لە نەوەی بنیامین:

سەلوی کوڕی مەشولامی کوڕی هۆدەیڤاهوی کوڕی هەسەنوئا؛

یەڤنەیای کوڕی یەرۆحام؛ ئێلەی کوڕی عوزی کوڕی میخری و مەشولامی کوڕی شەفەتیای کوڕی ڕەعوئێلی کوڕی یەڤنییا.

سەرجەم نەوەی بنیامین کە بەپێی ڕەچەڵەکیان تۆمار کرابوون، نۆ سەد و پەنجا و شەش کەس بوون. هەموو ئەم پیاوانەی گەورەی بنەماڵەکانیان بوون.

10 لە کاهینەکان:

یەدایا، یەهۆیاریڤ، یاکین،

11 عەزەریای کوڕی حیلقیای کوڕی مەشولامی کوڕی سادۆقی کوڕی مەرایۆتی کوڕی ئەحیتوڤی لێپرسراوی ماڵی خودا بوو؛

12 عەدایای کوڕی یەرۆحامی کوڕی پەشحوری کوڕی مەلکیا و مەعسەیی کوڕی عەدیێلی کوڕی یەحزێرای کوڕی مەشولامی کوڕی مەشیلێمیتی کوڕی ئیمێر.

13 سەرجەم کاهینەکان، کە گەورەی بنەماڵەکانیان بوون، هەزار و حەوت سەد و شەست کەس بوون. بە توانا و بەرپرسیار بوون بۆ ئەنجامدانی خزمەتی ماڵی خودا.

14 لە لێڤییەکان:

شەمەعیای کوڕی حەشوڤی کوڕی عەزریقامی کوڕی حەشەڤیا لە نەوەی مەراری؛ 15 بەقبەقەر و حەرەش و گالال و مەتەنیای کوڕی میکای کوڕی زکری کوڕی ئاساف؛ 16 عۆبەدیای کوڕی شەمەعیای کوڕی گالالی کوڕی یەدوتون؛ هەروەها بەرەخیای کوڕی ئاسای کوڕی ئەلقانە، کە لە گوندەکانی نەتۆفاتییەکان نیشتەجێ بوو.

17 دەرگاوانەکان:

شەلوم، عەقوڤ، تەلمۆن، ئەحیمەن و براکانیان، شەلوم سەرۆکیان بوو. 18 هەتا ئەو کاتەش لەلای ڕۆژهەڵاتی دەروازەی پاشا، ئەوان دەرگاوانی ئۆردوگای نەوەی لێڤی بوون. 19 شەلومی کوڕی قۆرێی کوڕی ئەبیاسافی کوڕی قۆرەح و براکانی، ئەوانەی لە بنەماڵەی قۆرەحییەکان بوون، ئەرکی خزمەت و پاسەوانیێتی بەردەرگاکانی پەرستگاکەیان[e] لە ئەستۆ بوو، هەروەک چۆن باوباپیرانیشیان ئەرکی پاسەوانیێتی دەروازەی ئۆردوگای یەزدانیان لە ئەستۆ گرتبوو. 20 پێشتر فینەحاسی کوڕی ئەلعازار سەرۆکی دەرگاوانەکان بوو و یەزدانیش لەگەڵیدا بوو. 21 زەکەریای کوڕی مەشەلەمیاش دەرگاوانی دەرگای «چادری چاوپێکەوتن» بوو.

22 هەموو ئەوانەی بە دەرگاوانی بەردەرگاکان هەڵبژێردران دوو سەد و دوازدە کەس بوون و بەپێی ڕەچەڵەکیان لە گوندەکانیاندا تۆمار کران، باوباپیرانیان لەلایەن داود و ساموئێلی پێشبینیکەرەوە لەسەر ئەو بەرپرسیاریێتییە دانرابوون. 23 خۆیان و نەوەکانیان ئەرکی پاسەوانیێتی دەرگاکانی ماڵی یەزدانیان لە ئەستۆ بوو، ئەو ماڵەی کە پێ دەگوترا «چادری چاوپێکەوتن». 24 دەرگاوانەکان لە هەر چوار لادا بوون، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و باکوور و باشوور. 25 دەبووایە برا لێڤییەکانیشیان بە نۆرە لە گوندەکانیانەوە بێن و لە جێی ئەوان بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ پاسەوان بن. 26 بەڵام هەر چوار سەرۆکی دەرگاوانەکان، کە لێڤی بوون، بەرپرسی ژوور و گەنجینەکانی ماڵی خودا بوون. 27 لە چواردەوری ماڵی خودا شەویان بەسەردەبرد، چونکە پاسەوانیێتییان لەسەر بوو، هەروەها هەموو بەیانییەک لێپرسراوی کردنەوەی بوون.

28 هەندێکیشیان لێپرسراوی قاپوقاچاغەکانی خزمەتکردن[f] بوون، چونکە بە ژمارە دەیانهێنانە دەرەوە و بە ژمارەش دەیانبردنەوە ژوورەوە. 29 هەندێکی دیکەشیان ئەمینداری قاپوقاچاغەکان و هەموو کەلوپەلەکانی پیرۆزگا و باشترین ئارد و شەراب و زەیتی زەیتوون و بخوور و بۆنوبەرام بوون. 30 هەندێک لە نەوەی کاهینەکانیش بۆنوبەرامەکانیان دەگرتەوە. 31 مەتیسیا یەکێک بوو لە لێڤییەکان، ئەو نۆبەرەی شەلومی قۆرەحی بوو، بەرپرسیار بوو بۆ ئامادەکردنی نانی پێشکەشکراو. 32 هەندێکیش لە نەوەی قەهاتییەکان، لە برا لێڤییەکانیان، بەرپرسیار بوون لە ئامادەکردنی نانی تەرخانکراو هەموو ڕۆژانێکی شەممە.

33 مۆسیقاژەنەکان کە گەورەی بنەماڵەی لێڤییەکان بوون لە ژوورەکانی پەرستگا جێگیر بوون و لە کاری دیکە بەخشرابوون، چونکە ئەوان بەردەوام بە ڕۆژ و بە شەو سەرقاڵی کارەکەیان بوون.

34 ئەمانە گەورەی بنەماڵە لێڤییەکان بوون، بەپێی ڕەچەڵەکیان کە لە تۆمارەکاندا هاتووە سەرکردە بوون و لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوون.

بنەچەی شاول

35 یەعیێلی باوکی گبعۆنیش لە گبعۆندا نیشتەجێ بوو.

ژنەکەی ناوی مەعکا بوو، 36 عەڤدۆن کوڕە نۆبەرەکەی بوو، پاشان چوور، قیش، بەعل، نێر، ناداب، 37 گەدۆر، ئەحیۆ، زەکەریا و میقلۆت، 38 میقلۆتیش شیمەئامی بوو. ئەوانیش لەگەڵ خزمەکانیان، لە نزیکی یەکتر لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوون.

39 نێر قیشی بوو، قیش شاولی بوو، شاولیش ئەم کوڕانەی بوو: یۆناتان، مەلکی‌شوەع، ئەبیناداب و ئەشبەعل[g].

40 یۆناتان مەریڤ‌بەعلی بوو،

مەریڤ‌بەعلیش[h] میخای بوو.

41 ئەمانە کوڕەکانی میخا بوون:

پیتۆن، مەلەخ، تەحرێیەع و ئاحاز.

42 ئاحاز یادای بوو، یاداش ئەم کوڕانەی بوو: عالەمەت، عەزماڤەت و زیمری، زیمریش مۆچای بوو. 43 مۆچا بینەعای بوو، بینەعا ڕافەی بوو، ڕافە ئەلیعاسای بوو، ئەلیعاسا ئاچێلی بوو.

44 ئاچێل شەش کوڕی هەبوو، ئەمەش ناوەکانیانە:

عەزریقام، بۆخەرو، ئیسماعیل، شەعەریا، عۆبەدیا و حانان. ئەمانە کوڕەکانی ئاچێل بوون.

یۆحەنا 6:22-44

22 بۆ بەیانی، ئەو خەڵکەی لەوبەری دەریاچەکە ڕاوەستابوون بینییان لە بەلەمێک زیاتر لەوێ نەبوو، عیساش لەگەڵ قوتابییەکانی سواری بەلەم نەبوو، بەڵکو قوتابییەکانی بە تەنها بەڕێکەوتبوون. 23 بەلەمی دیکەش لە شاری تەبەرییەوە هاتنە نزیک ئەو شوێنەی نانەکەیان لێی خوارد کە عیسای خاوەن شکۆ سوپاسی خودای کرد. 24 کاتێک خەڵکەکە بینییان نە عیسا لەوێیە و نە قوتابییەکانی، سواری بەلەمەکان بوون و چوونە کەفەرناحوم، لە عیسا دەگەڕان.

منم نانی ژیان

25 کە لەوبەری دەریاچەکە دۆزییانەوە، لێیان پرسی: «ڕابی، کەی گەیشتییە ئێرە؟»

26 عیسا وەڵامی دانەوە: «ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئێوە بەدوامدا دەگەڕێن نەک لەبەر ئەوەی پەرجووەکانتان بینی، بەڵکو لەبەر ئەوەی لە نانەکەتان خوارد و تێر بوون. 27 بۆ خۆراکێک ئیش مەکەن کە لەناودەچێت، بەڵکو بۆ خۆراکێک کە بۆ ژیانی هەتاهەتایی دەمێنێتەوە، ئەوەی کوڕی مرۆڤ دەتانداتێ، چونکە ئەمە خودای باوک مۆری لێداوە.»

28 لەبەر ئەوە لێیان پرسی: «چی بکەین تاکو کارەکانی خودا بکەین؟»

29 عیسا وەڵامی دانەوە: «کاری خودا ئەمەیە: باوەڕ بهێنن بەوەی ناردوویەتی.»

30 ئەوانیش لێیان پرسی: «چ پەرجووێک دەکەیت تاکو بیبینین و باوەڕت پێ بکەین؟ چی دەکەیت؟ 31 باوباپیرانمان لە چۆڵەوانی مەنیان[a] خوارد، وەک نووسراوە: [لە ئاسمانەوە نانی دانێ تاکو بیخۆن.][b]»

32 عیساش پێی فەرموون: «ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: موسا نەبوو نانەکەی لە ئاسمانەوە دانێ، بەڵکو باوکمە لە ئاسمانەوە نانی ڕاستیتان دەداتێ، 33 چونکە نانی خودا ئەوەیە کە لە ئاسمانەوە دابەزیوە و ژیان دەبەخشێتە جیهان.»

34 لەبەر ئەوە پێیان گوت: «گەورەم، هەموو کاتێک ئەو نانەمان بدەرێ.»

35 عیساش پێی فەرموون: «منم نانی ژیان. ئەوەی بێتە لام هەرگیز برسی نابێت، ئەوەش باوەڕم پێ بهێنێت هەرگیز تینووی نابێت. 36 بەڵام پێم گوتن، منتان بینیوە و باوەڕیش ناهێنن. 37 هەرکەسێک باوکم دەیداتە من دێتە لام، ئەوەش بێتە لام، هەرگیز دەریناکەم. 38 من لە ئاسمانەوە دابەزیوم، نەک تاکو بە خواستی خۆم بکەم، بەڵکو خواستی ئەوەی ناردوومی. 39 ئەمەش خواستی ئەوەیە کە ناردوومی، هەرکەسێکی پێداوم لەدەستی نەدەم، بەڵکو لە ڕۆژی دواییدا زیندووی دەکەمەوە. 40 خواستی باوکم ئەمەیە: هەرکەسێک تەماشای کوڕەکە بکات و باوەڕی پێ بهێنێت ژیانی هەتاهەتایی دەبێت، منیش لە ڕۆژی دواییدا زیندووی دەکەمەوە.»

41 جولەکەش بۆڵەبۆڵیان لەسەر دەکرد، چونکە فەرمووی: «منم ئەو نانەی لە ئاسمانەوە دابەزیوە.» 42 گوتیان: «ئەمە عیسای کوڕی یوسف نییە، کە دایک و باوکی دەناسین؟ ئێستا چۆن دەڵێت ”لە ئاسمانەوە دابەزیوم“؟»

43 عیساش وەڵامی دانەوە و پێی گوتن: «لەناو خۆتاندا بۆڵەبۆڵ مەکەن. 44 کەس ناتوانێت بێتە لام ئەگەر باوک ڕاینەکێشێت، ئەوەی ناردوومی، منیش لە ڕۆژی دواییدا زیندووی دەکەمەوە.

Kurdi Sorani Standard (KSS)

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard ‪Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®‎‎ ‪All rights reserved worldwide‎.