Print Page Options
Previous Prev Day Next DayNext

Old/New Testament

Each day includes a passage from both the Old Testament and New Testament.
Duration: 365 days
Kurdi Sorani Standard (KSS)
Version
یەکەم پوختەی مێژوو 1-3

ڕەچەڵەکی ئادەم هەتا ئیبراهیم

هەتا کوڕەکانی نوح

ئادەم، شیت، ئەنۆش، قێنان، مەهلەلئێل، یارەد، حەنۆخ، مەتوشالح، لامەخ و نوح.

کوڕەکانی نوح:

سام، حام و یافەت.

یافەتییەکان

کوڕەکانی یافەت:

گۆمەر، ماگۆگ، مادەی، یاڤان، توبال، مەشەک و تیراس.

کوڕەکانی گۆمەر:

ئەشکەنەز، ڕیفەت و تۆگەرما.

کوڕەکانی یاڤان:

ئەلیشا، تەرشیش، کیتیم و ڕۆدانیم.

حامییەکان

کوڕەکانی حام:

کوش، میسر، پووت و کەنعان.

کوڕەکانی کوش:

سەبا، حەڤیلا، سەڤتا، ڕەعما و سەبتەکا.

کوڕەکانی ڕەعما:

شەبا و دیدان.

10 نەمرود لە نەوەی کوش لەدایکبوو،

کە بووە جەنگاوەرێکی مەزن لەسەر زەوی.

11 لوودی، عەنامی، لەهابی و نەفتوحییەکان

لە نەوەی میسر بوون، 12 هەروەها پاتروسی و کەفتۆری و کەسلوحییەکانیش، لە کەسلوحییەکانیش فەلەستی کەوتنەوە.

13 کەنعان

باوکی سەیدا بوو، کە نۆبەرەکەی بوو، لەگەڵ حیتییەکان، 14 هەروەها یەبوسی، ئەموری، گرگاشی، 15 حیڤی، عەرقی، سینی[a]، 16 ئەرڤادی، چیماری و حەماتییەکانیشی بوو.

سامییەکان

17 کوڕەکانی سام:

ئیلام، ئەشوور، ئەرپەکشاد، لوود و ئارام.

کوڕەکانی ئارام:

عوچ، حوول، گەتەر و مەشەک.

18 ئەرپەکشاد باوکی شالەح بوو،

شالەحیش باوکی عێبەر بوو،

19 عێبەریش دوو کوڕی بوو،

یەکێکیان ناوی پەلەگ[b] بوو، چونکە لە سەردەمی ئەودا زەوی دابەش کرا. براکەشی ناوی یۆقتان بوو.

20 یۆقتان ئەم کوڕانەی هەبوو:

ئەلمۆداد، شەلەف، حەچەرماڤەت، یارەح، 21 هەدۆرام، ئوزال، دیقلە، 22 عۆبال، ئەبیمائێل، شەبا، 23 ئۆفیر، حەڤیلا و یۆڤاڤ. هەموو ئەمانە کوڕانی یۆقتان بوون.

24 سام، ئەرپەکشاد، شالەح،

25 عێبەر، پەلەگ، ڕەعو،

26 سەروگ، ناحۆر، تارەح و

27 ئەبرام، کە ئیبراهیمە.

نەوەی ئیبراهیم

28 کوڕەکانی ئیبراهیم:

ئیسحاق و ئیسماعیل.

نەوەی هاجەر

29 ئەمانەش نەوەکانیانن:

نەبایۆت کە نۆبەرەی ئیسماعیل بوو، هەروەها قێدار، ئەدبەئێل، میبسام، 30 میشماع، دوما، مەسسا، حەدەد، تێما، 31 یەتور، نافیش و قێدما، ئەمانە کوڕەکانی ئیسماعیل بوون.

نەوەی قەتورە

32 قەتورە کە کەنیزەی ئیبراهیم بوو ئەم کوڕانەی هەبوو:

زیمران، یۆقشان، مەدان، میدیان، یەشباق و شوەح.

کوڕەکانی یۆقشانیش:

شەبا و دیدان.

33 کوڕەکانی میدیان:

عێفا، عێفەر، حەنۆک، ئەبیداع و ئەلداعە.

هەموو ئەمانە نەوەی قەتورە بوون.

نەوەی سارا

34 ئیبراهیم ئیسحاقی بوو.

کوڕەکانی ئیسحاق:

عیسۆ و ئیسرائیل.

کوڕەکانی عیسۆ

35 کوڕەکانی عیسۆ:

ئەلیفاز، ڕەعوئێل، یەعوش، یەعلام و قۆرەح.

36 کوڕەکانی ئەلیفاز:

تێمان، ئۆمار، چەفۆ، گەعتام و قەنەز؛

هەروەها لە ئەلیفاز تیمنەع عەمالێقی[c] بوو.

37 کوڕەکانی ڕەعوئێل:

نەحەت، زەرەح، شەمما و میزا.

خەڵکی سێعیر لە ئەدۆم

38 کوڕەکانی سێعیر:

ڵوتان، شۆڤاڵ، چیبعۆن، عەنا، دیشۆن، ئێچەر و دیشان.

39 کوڕەکانی ڵوتان: حۆری و هۆمام.

تیمنەعیش خوشکی ڵوتان بوو.

40 کوڕەکانی شۆڤاڵ:

عەلڤان، مانەحەت، عێبال، شەفۆ و ئۆنام.

کوڕەکانی چیبعۆن:

ئەییا و عەنا.

41 کوڕەکەی عەنا:

دیشۆن.

کوڕەکانی دیشۆن:

حەمدان، ئەشبان، یەتران و کران.

42 کوڕەکانی ئێچەر:

بلهان، زەعەڤان و عەقان.

کوڕەکانی دیشان:

عوچ و ئەران.

فەرمانڕەوایانی ئەدۆم

43 ئەمانەش ئەو پاشایانەن کە لە خاکی ئەدۆم پاشایەتییان دەکرد پێش ئەوەی هیچ پاشایەکی ئیسرائیلی پاشایەتی بکات:

بەلەعی کوڕی بەعۆر، ناوی شارەکەشی دینهابە بوو.

44 کە بەلەع مرد، یۆڤاڤی کوڕی زەرەحی خەڵکی بۆزرا وەک پاشا جێگەی گرتەوە.

45 کە یۆڤاڤ مرد، حوشامی خەڵکی خاکی تێمانییەکان وەک پاشا جێگەی گرتەوە.

46 کە حوشام مرد، هەدەدی کوڕی بەدەد وەک پاشا جێگەی گرتەوە، لە وڵاتی مۆئاب شکستی بە میدیان هێنا. ناوی شارەکەشی عەڤیت بوو.

47 کە هەدەد مرد، سەمڵەی خەڵکی مەسرێقە وەک پاشا جێگەی گرتەوە.

48 کە سەمڵە مرد، شائوولی خەڵکی ڕەحۆبۆت، ئەو شارەی لە کەناری ڕووبار[d] بوو، وەک پاشا جێگەی گرتەوە.

49 کە شائوول مرد، بەعل‌حانانی کوڕی عەکبۆر وەک پاشا جێگەی گرتەوە.

50 کە بەعل‌حانان مرد، هەدەد وەک پاشا جێگەی گرتەوە. ناوی شارەکەشی پاعوو بوو، ژنەکەشی ناوی میهێتەبێل بوو، کچی مەترێدی کچی مێزاهاب بوو. 51 ئینجا هەدەدیش مرد.

میرەکانی ئەدۆم ئەمانە بوون:

تیمنەع، عەلڤا، یەتێت، 52 ئۆهۆلیبامە، ئێلە، پینۆن، 53 قەنەز، تێمان، میبسار، 54 مەگدئێل و عیرام. ئەمانە میرەکانی ئەدۆم بوون.

کوڕەکانی یاقوب

ئەمانەش کوڕەکانی ئیسرائیلن:

ڕەئوبێن، شیمۆن، لێڤی، یەهودا، یەساخار، زەبولون، دان، یوسف، بنیامین، نەفتالی، گاد و ئاشێر.

یەهودا

هەتا کوڕەکانی حەسرۆن

کوڕەکانی یەهودا:

ئێر، ئۆنان و شالەح، کە هەرسێکیان لە کچەکەی شوەعی کەنعانی بوون. ئێر کوڕە نۆبەرەکەی یەهودا لەبەرچاوی یەزدان کەسێکی خراپەکار بوو، یەزدانیش لەناوی برد. تاماری بووکیشی، پێرێز و زەرەحی بوو. ئەمانە هەر پێنج کوڕەکەی یەهودا بوون.

کوڕەکانی پێرێز:

حەسرۆن و حامول.

کوڕەکانی زەرەح:

زیمری، ئێیتان، هێیمان، کەلکۆل و دەردەع، هەموویان پێنج بوون.

کوڕەکەی کەرمی:

عاخار[e] کە تێکدەری ئیسرائیل بوو، ئەوەی کە ناپاکی کرد و شتە تەرخانکراوەکانی[f] برد.

کوڕەکەی ئێیتان:

عەزەریا بوو.

حەسرۆن ئەم کوڕانەی خستەوە:

یەرەحمێل، ڕام و کالێب.

نەوەی ڕامی کوڕی حەسرۆن

10 ڕام عەمینادابی بوو،

عەمیناداب نەحشۆنی بوو سەرۆکی نەوەی یەهودا. 11 نەحشۆن سەلمۆنی بوو و سەلمۆن بۆعەزی بوو، 12 بۆعەز عوبێدی بوو و عوبێد یەسای بوو.

13 یەسا باوکی ئەمانە بوو:

ئەلیاب کوڕە نۆبەرەکەی؛ دووەمین ئەبیناداب، سێیەمین شیمەعە، 14 چوارەمین نەتەنێل، پێنجەمین ڕەدەی، 15 شەشەمین ئۆچەم و حەوتەمین داود. 16 هەروەها خوشکەکانیان چەرویا و ئەبیگایل بوون، چەرویا سێ کوڕی هەبوو: ئەبیشەی، یۆئاب و عەساهێل. 17 ئەبیگایل عەماسای لێبوو، باوکی عەماسا یەتەری ئیسماعیلی بوو.

کالێبی کوڕی حەسرۆن

18 کالێبی کوڕی حەسرۆن لە عەزوڤای ژنی و لە یەریعۆت منداڵی بوو، کچێک بە ناوی یەریعۆت و سێ کوڕ بەم ناوانە: یێشەر، شۆڤاڤ و ئەردۆن. 19 کە عەزوڤا مرد، کالێب ئەفراتی هێنا و حووری بۆ خستەوە. 20 حووری ئوری بوو و ئوری بەسەلئێلی بوو.

21 پاشان حەسرۆن لە تەمەنی شەست ساڵیدا کچەکەی ماکیری باوکی گلعادی هێنا و لەگەڵی جووت بوو، ئەویش سگوڤی بۆ خستەوە. 22 سگوڤ یائیری بوو کە بیست و سێ شارۆچکەی لە خاکی گلعاددا لەژێر دەستدا بوو. 23 بەڵام گەشوور و ئارام، حەڤۆت یائیریان لێ داگیر کرد لەگەڵ قەنات و دەوروبەری کە شەست شارۆچکە بوون. هەموو ئەمانە نەوەی ماکیری باوکی گلعاد بوون.

24 پاش مردنی حەسرۆن لە کالێب ئەفراتەدا، ئەبیای ژنی حەسرۆن ئەشحووری باوکی تەقۆعەی بۆ خستەوە.

یەرەحمێلی کوڕی حەسرۆن

25 کوڕەکانی یەرەحمێلی نۆبەرەی حەسرۆن:

ڕام کە کوڕە نۆبەرەکەی بوو، پاشان بونا، ئۆرەن، ئۆچەم و ئاحییا. 26 یەرەحمێل ژنێکی دیکەی هەبوو ناوی عەتارا بوو و دایکی ئۆنام بوو.

27 کوڕەکانی ڕامی نۆبەرەی یەرەحمێل:

مەعەچ، یامین و عێقەر.

28 کوڕەکانی ئۆنام:

شەمەی و یاداع.

کوڕەکانی شەمەی:

ناداب و ئەبیشوور.

29 ناوی ژنەکەی ئەبیشووریش ئەبیهەیل بوو و ئەحبان و مۆلیدی بۆ خستەوە.

30 کوڕەکانی ناداب:

سەلەد و ئەپەیم. سەلەد بە وەجاخکوێری مرد.

31 کوڕەکەی ئەپەیم یەشعی بوو،

کوڕەکەی یەشعیش شێشان بوو،

کوڕەکەی شێشانیش ئەحلای بوو.

32 کوڕەکانی یاداعی برای شەمەی:

یەتەر و یۆناتان. یەتەر بە وەجاخکوێری مرد.

33 کوڕەکانی یۆناتان:

پەلەت و زازا.

ئەمانە نەوەی یەرەحمێل بوون.

34 شێشان هیچ کوڕی نەبوو و تەنها کچی هەبوو.

شێشان خزمەتکارێکی میسری هەبوو ناوی یەرحاع بوو. 35 شێشان کچێکی خۆی دا بە یەرحاعی خزمەتکاری ببێت بە ژنی، جا عەتەیی بۆ خستەوە.

36 عەتەی ناتانی بوو،

ناتان زاڤادی بوو،

37 زاڤاد ئەفلالی بوو،

ئەفلال عوبێدی بوو،

38 عوبێد یێهوی بوو،

یێهو عەزەریای بوو،

39 عەزەریا حەلەچی بوو،

حەلەچ ئەلیعاسای بوو،

40 ئەلیعاسا سیسمەیی بوو،

سیسمەی شەلومی بوو،

41 شەلوم یەقەمیای بوو و

یەقەمیاش ئەلیشاماعی بوو.

خێڵەکانی کالێب

42 کوڕەکانی کالێبی برای یەرەحمێل:

مێشا کوڕە نۆبەرەکەی ئەوەی کە باوکی زیف بوو و ئەوی دیکەیان مارێشا کە باوکی حەبرۆن بوو.

43 کوڕەکانی حەبرۆن:

قۆرەح، تەپووەح، ڕاقەم و شەمەع. 44 شەمەع ڕەحەمی بوو کە باوکی یۆرقاعام بوو و ڕاقەم شەمەی بوو. 45 کوڕەکەی شەمەی ماعۆن بوو و ماعۆنیش باوکی بێت‌چوور بوو.

46 هەروەها عێفای کەنیزەی کالێب حاران، مۆچا و گەزێزی بوو، هەروەها حارانیش گەزێزی بوو.

47 کوڕەکانی یاهدای

ڕەگەم، یۆتام، گێشان، پالەت، عێفا و شەعەف بوون.

48 مەعکای کەنیزەی کالێبیش، شەڤەر و تیرحەنای بوو، 49 هەروەها ئەمانەشی بوو: شەعەفی باوکی مەدمەنا، شێڤای باوکی مەخبێنا، باوکی گیبعا و کچەکەی کالێبیش کە ناوی عەکسا بوو. 50 ئەمانە نەوەی کالێب بوون.

کوڕەکانی حوور کە نۆبەرەی ئەفراتە بوو:

شۆڤاڵی باوکی قیریەت یەعاریم، 51 سەلمای باوکی بێت‌لەحم و حارێفی باوکی بێت‌گادێر.

52 نەوەکانی شۆڤاڵی باوکی قیریەت یەعاریمیش ئەمانە بوون:

هەرۆئە و نیوەی مانەحەتییەکان و 53 خێڵەکانی قیریەت یەعاریم کە یەسری، پوتی، شوماتی و مشراعی بوون. لەمانەوە چۆرعاتی و ئەشتائۆلییەکان کەوتنەوە.

54 نەوەی سەلما:

بێت‌لەحم، نەتۆفاتییەکان، عەترۆت بێت‌یۆئاڤ، چۆرعییەکان و نیوەی مانەحەتییەکان، 55 هەروەها خێڵە قەڵەمگرەکانی دانیشتووی ناوچەی یەعبێچ ئەمانە بوون: تیرعاتییەکان، شیمەعاتییەکان و سوکاتییەکان. ئەمانە ئەو قێنییانە بوون کە لە حەممەتی باوکی بنەماڵەی ڕێکابەوە هاتبوون.

کوڕەکانی داود

ئەمانەش کوڕەکانی داودن کە لە حەبرۆن لەدایک بوون:

ئەمنۆن کوڕی نۆبەرەی بوو کە لە ئەحینۆعەمی یەزرەعیلی بوو؛

دووەمیان دانیال کە لە ئەبیگایلی کەرمەلی بوو؛

سێیەمیان ئەبشالۆمی کوڕی مەعکای کچی تەلمەی پاشای گەشوور،

چوارەمیان ئەدۆنیای کوڕی حەگیس،

پێنجەمیان شەفەتیا کە لە ئەبیتەل بوو،

شەشەمیان یەترعام کە لە عەگلای ژنی بوو.

داود لە حەبرۆن ئەم شەش منداڵەی بوو، لەوێش حەوت ساڵ و شەش مانگ پاشایەتی کرد.

داود سی و سێ ساڵیش لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد. ئەم منداڵانەشی لە ئۆرشەلیم لەدایک بوون:

شەموع، شۆڤاڤ، ناتان و سلێمان هەر چواریان لە بەتشەبەعی کچی عەمیێلەوە بوون. هەروەها ئیڤحار، ئەلیشوع، ئەلیفەلەت، نۆگە، نەفەگ، یافیع، ئەلیشاماع، ئەلیاداع و ئەلیفەلەت کە نۆ منداڵ بوون. هەموو ئەمانە کوڕانی داود بوون، بێجگە لە کوڕانی کەنیزەکان و تاماری خوشکیان.

پاشاکانی یەهودا

10 کوڕەکەی سلێمان ناوی ڕەحەڤەعام بوو،

ئەبیا کوڕی ڕەحەڤەعام،

ئاسا کوڕی ئەبیا،

یەهۆشافات کوڕی ئاسا،

11 یەهۆرام کوڕی یەهۆشافات،

ئەحەزیا کوڕی یەهۆرام،

یۆئاش کوڕی ئەحەزیا،

12 ئەمەسیا کوڕی یۆئاش،

عەزەریا کوڕی ئەمەسیا،

یۆتام کوڕی عەزەریا،

13 ئاحاز کوڕی یۆتام،

حەزقیا کوڕی ئاحاز،

مەنەشە کوڕی حەزقیا،

14 ئامۆن کوڕی مەنەشە و

یۆشیا کوڕی ئامۆن.

15 کوڕەکانی یۆشیا:

یۆحانان کوڕە نۆبەرەکەی بوو،

دووەمیان یەهۆیاقیم و

سێیەمیان سدقیا و

چوارەمیشیان شەلوم بوو.

16 ئەوانەی کە وەک پاشا جێگەی یەهۆیاقیمیان گرتەوە:

یەهۆیاکین کە کوڕی یەهۆیاقیم بوو،

دوای ئەویش سدقیا جێگەی یەهۆیاکینی گرتەوە.

وەچەکانی بنەماڵەی پاشایەتی لەدوای ڕاپێچکردنەکە

17 نەوەکانی یەهۆیاکینی دیل:

شەئەلتیێلی کوڕی، 18 هەروەها مەلکیرام، پەدایا، شەنئەچەر، یەقەمیا، هۆشاماع و نەدەڤیا.

19 کوڕەکانی پەدایا:

زروبابل و شیمعی.

کوڕەکانی زروبابل:

مەشولام و حەنەنیا و

شەلۆمیتی خوشکیان.

20 هەروەها زروبابل پێنج کوڕی دیکەی هەبوو:

حەشوڤا، ئۆهەل، بەرەخیا، حەسەدیا و یوشەڤ‌حەسەد.

21 ناوەکانی حەنەنیا:

پەلەتیا و یەشەعیا، هەروەها کوڕانی ڕفایا، کوڕانی ئەرنان، کوڕانی عۆبەدیا و کوڕانی شەخەنەیا.

22 کوڕەکانی شەخەنەیا شەش بوون:

شەمەعیای کوڕی و نەوەکانی شمەعیاش:

حەتوش، یەگال، بارییەح، نەعەریا و شافات.

23 کوڕەکانی نەعەریا:

ئەلیۆعێنەی، حیزقیا و عەزریقام، سێ بوون.

24 کوڕەکانی ئەلیۆعێنەی:

هۆدەیڤاهو، ئەلیاشیڤ، پەلایا، عەقوڤ، یۆحانان، دەلایا و عەنانی، حەوت بوون.

یۆحەنا 5:25-47

25 ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: کاتێک دێت کە ئێستایە، کاتێک مردووان دەنگی کوڕی خودا دەبیستن، گوێگرانیش زیندوو دەبنەوە، 26 چونکە وەک باوک ژیانی لە خۆیدا هەیە، بە کوڕەکەشی داوە ژیانی لە خۆیدا هەبێت.[a] 27 دەسەڵاتی حوکمدانیشی داوەتێ، چونکە ئەو کوڕی مرۆڤە.

28 «لەمە سەرسام مەبن، چونکە کاتێک دێت هەموو ئەوانەی لەناو گۆڕدان دەنگی دەبیستن و 29 دێنە دەرەوە، ئەوانەی کرداری چاکیان کردووە هەڵدەستنەوە بۆ ئەوەی بژین، بەڵام ئەوانەی کرداری خراپیان کردووە هەڵدەستنەوە بۆ ئەوەی حوکم بدرێن. 30 لە خۆمەوە ناتوانم هیچ بکەم. وەک دەبیستم حوکم دەدەم، حوکمدانەکەشم دادپەروەرانەیە، چونکە داوای خواستی خۆم ناکەم، بەڵکو خواستی ئەوەی ناردوومی.

شایەتی باوک بۆ کوڕی خۆی

31 «ئەگەر شایەتی بۆ خۆم بدەم شایەتییەکەم ڕاست نییە. 32 یەکێکی دیکە شایەتیم بۆ دەدات، منیش دەزانم ئەو شایەتییەی بۆ منی دەدات ڕاستە.

33 «لەدوای یەحیاتان نارد، ئەویش شایەتی بۆ ڕاستی دا. 34 من شایەتی مرۆڤ وەرناگرم، ئەمانەش دەڵێم تاکو ئێوە ڕزگاربن. 35 ئەو چرایەکی هەڵگیرساو و بریسکەدار بوو، دەتانویست ماوەیەک بە ڕووناکییەکەی دڵخۆش بن.

36 «بەڵام من شایەتییەکم هەیە لەوەی یەحیا گرنگترە، چونکە ئەو کارانەی باوکم پێیداوم تەواوی بکەم، ئەم کارانە خۆیان شایەتیم بۆ دەدەن کە باوکم منی ناردووە. 37 باوکیشم کە ناردوومی، خۆی شایەتیم بۆ دەدات. ئێوە هەرگیز دەنگیتان نەبیستووە و ڕواڵەتیتان نەبینیوە، 38 فەرمایشتەکەشی لە دڵی ئێوەدا نامێنێتەوە، چونکە ئەوەی ئەو ناردوویەتی ئێوە باوەڕی پێ ناکەن. 39 نووسراوە پیرۆزەکان[b] دەپشکنن، چونکە وادەزانن ژیانی هەتاهەتایی بۆ ئێوە تێدایە. ئەم نووسراوانەش شایەتیم بۆ دەدەن، 40 بەڵام ناتانەوێ بێنە لام تاکو ژیانتان هەبێت.

41 «من شکۆ لە خەڵک وەرناگرم. 42 بەڵام ئێوەم ناسی کە خۆشەویستی خوداتان لە دڵدا نییە. 43 بە ناوی باوکمەوە هاتووم، پێشوازیم لێ ناکەن، بەڵام ئەگەر یەکێکی دیکە بە ناوی خۆیەوە بێت، پێشوازی لێدەکەن. 44 چۆن دەتوانن باوەڕ بهێنن ئەگەر شکۆمەندی لە یەکتری وەربگرن و داوای ئەو شکۆمەندییە نەکەن کە لە تاکە خوداوەیە؟

45 «وا مەزانن من لەلای باوک سکاڵاتان لێ دەکەم. یەکێک هەیە سکاڵاتان لێ بکات، کە موسایە، ئەوەی هیواتان پێیەتی. 46 ئەگەر باوەڕتان بە موسا بکردایە، باوەڕتان بە منیش دەکرد، چونکە لەبارەی منەوە نووسیویەتی. 47 ئەگەر باوەڕیش بە نووسراوی ئەو نەکەن، چۆن باوەڕ بە وتەکانی من دەکەن؟»

Kurdi Sorani Standard (KSS)

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard ‪Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®‎‎ ‪All rights reserved worldwide‎.