Font Size
Daily Reading for Personal Growth, 40 Days with God
40 daily Scripture readings that illustrate the character of God and the nature of faith.
Duration: 40 days
Kurdi Sorani Standard (KSS)
یەکەم یۆحەنا 2:1-6
مەسیح داکۆکیکارمانە
2 ڕۆڵە خۆشەویستەکانم، ئەمانەتان بۆ دەنووسم تاکو گوناه نەکەن. بەڵام ئەگەر یەکێک گوناهی کرد، ئەوا لەلای باوک داکۆکیکارمان[a] هەیە کە عیسای مەسیحی ڕاستودروستە. 2 ئەو کەفارەتی[b] گوناهەکانمانە، نەک تەنها هی ئێمە، بەڵکو گوناهەکانی هەموو جیهان.
3 بەمەدا دەزانین کە ئەومان ناسیوە، ئەگەر کار بە ڕاسپاردەکانی بکەین. 4 ئەوەی گوتی: «ناسیومە» بەڵام ڕاسپاردەکانی بەجێنەگەیەنێت، ئەوا درۆزنە و ڕاستی لەودا نییە. 5 بەڵام ئەوەی گوێڕایەڵی پەیامی خودا بێت، ئەوا بە ڕاستی خۆشەویستی خودا لەو کەسەدا تەواوە. بەمەدا دەزانین کە ئێمە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح دەژین: 6 هەرکەسێک بڵێت: «من بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح دەژیم» دەبێت بەو شێوەیەی بژیێت کە عیسا ژیاوە.
Kurdi Sorani Standard (KSS)
Holy Bible, Kurdi Sorani Standard Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc.® All rights reserved worldwide.