Print Page Options
Previous Prev Day Next DayNext

Daily Reading for Personal Growth, 40 Days with God

40 daily Scripture readings that illustrate the character of God and the nature of faith.
Duration: 40 days
Kurdi Sorani Standard (KSS)
Version
یاقوب 1:13-18

13 کاتێک کەسێک تاقی دەکرێتەوە، با نەڵێت: «لەلایەن خوداوە تاقی دەکرێمەوە،» چونکە خودا لە کاری خراپەدا تاقی ناکرێتەوە، ئەویش کەس بەو شێوەیە تاقی ناکاتەوە. 14 بەڵام هەرکەسێک بەو ئارەزووە خراپەی کە هەیەتی تاقی دەکرێتەوە، ئەگەر پێی ڕاکێشرا و هەڵخەڵەتا. 15 کە ئارەزووی خراپ سک بکات گوناهی لێ دەبێت، گوناهیش کە گەشەی کرد مردن بەرهەم دێنێت.

16 برایانی خۆشەویستم، هەڵمەخەڵەتێن. 17 هەموو بەخشینێکی چاک و بەهرەیەکی تەواو لەلایەن سەرەوەیە، لەلای باوکی ڕووناکییەکانەوە دێتە خوارەوە، ئەوەی ناگۆڕێت و سێبەری خولانەوەی نییە. 18 خواستی لەسەر بوو کە بە وشەی ڕاستی لەدایک ببین[a]، تاکو ببینە نۆبەرەی بەدیهێنراوانی.

Kurdi Sorani Standard (KSS)

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard ‪Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®‎‎ ‪All rights reserved worldwide‎.