Print Page Options
Previous Prev Day Next DayNext

Chronological

Read the Bible in the chronological order in which its stories and events occurred.
Duration: 365 days
Kurdi Sorani Standard (KSS)
Version
یەکەم پوختەی مێژوو 3-5

کوڕەکانی داود

ئەمانەش کوڕەکانی داودن کە لە حەبرۆن لەدایک بوون:

ئەمنۆن کوڕی نۆبەرەی بوو کە لە ئەحینۆعەمی یەزرەعیلی بوو؛

دووەمیان دانیال کە لە ئەبیگایلی کەرمەلی بوو؛

سێیەمیان ئەبشالۆمی کوڕی مەعکای کچی تەلمەی پاشای گەشوور،

چوارەمیان ئەدۆنیای کوڕی حەگیس،

پێنجەمیان شەفەتیا کە لە ئەبیتەل بوو،

شەشەمیان یەترعام کە لە عەگلای ژنی بوو.

داود لە حەبرۆن ئەم شەش منداڵەی بوو، لەوێش حەوت ساڵ و شەش مانگ پاشایەتی کرد.

داود سی و سێ ساڵیش لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد. ئەم منداڵانەشی لە ئۆرشەلیم لەدایک بوون:

شەموع، شۆڤاڤ، ناتان و سلێمان هەر چواریان لە بەتشەبەعی کچی عەمیێلەوە بوون. هەروەها ئیڤحار، ئەلیشوع، ئەلیفەلەت، نۆگە، نەفەگ، یافیع، ئەلیشاماع، ئەلیاداع و ئەلیفەلەت کە نۆ منداڵ بوون. هەموو ئەمانە کوڕانی داود بوون، بێجگە لە کوڕانی کەنیزەکان و تاماری خوشکیان.

پاشاکانی یەهودا

10 کوڕەکەی سلێمان ناوی ڕەحەڤەعام بوو،

ئەبیا کوڕی ڕەحەڤەعام،

ئاسا کوڕی ئەبیا،

یەهۆشافات کوڕی ئاسا،

11 یەهۆرام کوڕی یەهۆشافات،

ئەحەزیا کوڕی یەهۆرام،

یۆئاش کوڕی ئەحەزیا،

12 ئەمەسیا کوڕی یۆئاش،

عەزەریا کوڕی ئەمەسیا،

یۆتام کوڕی عەزەریا،

13 ئاحاز کوڕی یۆتام،

حەزقیا کوڕی ئاحاز،

مەنەشە کوڕی حەزقیا،

14 ئامۆن کوڕی مەنەشە و

یۆشیا کوڕی ئامۆن.

15 کوڕەکانی یۆشیا:

یۆحانان کوڕە نۆبەرەکەی بوو،

دووەمیان یەهۆیاقیم و

سێیەمیان سدقیا و

چوارەمیشیان شەلوم بوو.

16 ئەوانەی کە وەک پاشا جێگەی یەهۆیاقیمیان گرتەوە:

یەهۆیاکین کە کوڕی یەهۆیاقیم بوو،

دوای ئەویش سدقیا جێگەی یەهۆیاکینی گرتەوە.

وەچەکانی بنەماڵەی پاشایەتی لەدوای ڕاپێچکردنەکە

17 نەوەکانی یەهۆیاکینی دیل:

شەئەلتیێلی کوڕی، 18 هەروەها مەلکیرام، پەدایا، شەنئەچەر، یەقەمیا، هۆشاماع و نەدەڤیا.

19 کوڕەکانی پەدایا:

زروبابل و شیمعی.

کوڕەکانی زروبابل:

مەشولام و حەنەنیا و

شەلۆمیتی خوشکیان.

20 هەروەها زروبابل پێنج کوڕی دیکەی هەبوو:

حەشوڤا، ئۆهەل، بەرەخیا، حەسەدیا و یوشەڤ‌حەسەد.

21 ناوەکانی حەنەنیا:

پەلەتیا و یەشەعیا، هەروەها کوڕانی ڕفایا، کوڕانی ئەرنان، کوڕانی عۆبەدیا و کوڕانی شەخەنەیا.

22 کوڕەکانی شەخەنەیا شەش بوون:

شەمەعیای کوڕی و نەوەکانی شمەعیاش:

حەتوش، یەگال، بارییەح، نەعەریا و شافات.

23 کوڕەکانی نەعەریا:

ئەلیۆعێنەی، حیزقیا و عەزریقام، سێ بوون.

24 کوڕەکانی ئەلیۆعێنەی:

هۆدەیڤاهو، ئەلیاشیڤ، پەلایا، عەقوڤ، یۆحانان، دەلایا و عەنانی، حەوت بوون.

خێڵەکانی دیکەی یەهودا

نەوەکانی یەهودا:

پێرێز، حەسرۆن، کەرمی، حوور و شۆڤاڵ.

ڕەئایای کوڕی شۆڤاڵیش یەحەتی بوو، یەحەتیش ئەحومەی و لاهەدی بوو، لەمانیشەوە خێڵەکانی چۆرعاتی دروستبوون.

ئەمانەش کوڕەکانی عێتام بوون:

یەزرەعیل، یەشما و یەدباش، ناوی خوشکەکەشیان هەچەلەلپۆنی بوو. پەنوئێلیش باوکی گەدۆر و عێزەریش باوکی حوشا بوو.

ئەمانە نەوەکانی حووری نۆبەرەی ئەفراتەی باوکی بێت‌لەحم بوون.

ئەشحووری باوکی تەقۆعە دوو ژنی هەبوو، حەلا و نەعەرا.

نەعەراش ئەحوزام، حێفەر، تێمەنی و هەئەهەشتاری بۆ خستەوە، ئەمانە نەوەکانی نەعەرا بوون.

کوڕەکانی حەلا:

چەرەت، چۆحەر و ئەتنان. قۆچیش باوکی عانوڤ و هەچۆڤێڤا بوو، هەروەها باپیرە گەورەی خێڵەکانی ئەحەرحێلی کوڕی هاروم بوو.

یەعبێچیش لە براکانی پایەدارتر بوو و دایکیشی ناوی لێنا یەعبێچ[a]، گوتی: «چونکە بە ئازارەوە بووم.» 10 یەعبێچ بۆ خودای ئیسرائیل هاواری کرد و گوتی: «خۆزگە بەڕاستی بەرەکەتدارم دەکەیت و سنوورەکانم فراوان دەکەیت و دەستت لەگەڵمدا دەبێت هەتا لە خراپە بمپارێزیت و ئازارم نەدات.» خوداش ئەوەی پێدا کە داوای کرد.

11 کەلووڤی برای شوحاش مەحیری بوو، مەحیریش باوکی ئەشتۆن بوو، 12 ئەشتۆنیش بێت‌ڕافا و پاسێیەح و تەحینای باوکی عیر ناحاشی[b] بوو. ئەمانەش پیاوانی ڕێخا بوون.

13 کوڕەکانی قەنەز:

عۆسنیێل و سەرایا.

کوڕەکانی عۆسنیێل:

حەتەت و مەعۆنۆتەی. 14 مەعۆنۆتەیش عۆفرای بوو و

سەرایاش یۆئابی بوو،

کە باوکی گێی حەراشیم[c] بوو، شوێنەکەش ناوی ئەوە بوو چونکە دانیشتووانەکەی پیشەوەر بوون.

15 کوڕەکانی کالێبی کوڕی یەفونە:

عیرو، ئێلە و نەعەم.

کوڕەکەی ئێلە ناوی قەنەز بوو.

16 کوڕەکانی یەهەلەلئێل:

زیف، زیفا، تیریا و ئەسەرئێل.

17 کوڕەکانی عەزرە:

یەتەر، مەرەد، عێفەر و یالۆن. یەکێک لە ژنەکانی مەرەد بە مریەم و شەمەی و یەشباحی باوکی ئەشتەمۆعی سکی پڕ بوو، 18 ئەمانە کوڕەکانی بیتیای کچی فیرعەون بوون، کە مەرەد هێنای، ئەو ژنەشی کە لە هۆزی یەهودا بوو، یەرەدی باوکی گەدۆر و حەڤەری باوکی سۆخۆ و یەقوتیێلی باوکی زانۆوەحی خستەوە.

19 هۆدیا خوشکی نەحەمی هێنا و ئەم کوڕانەی بوو:

باوکی قەعیلای گارمی و ئەشتەمۆعی مەعکاتی.

20 کوڕەکانی شیمۆن:

ئەمنۆن، ڕینا، بەن‌حانان و تیلۆن.

نەوەکانی یەشعی:

زۆحێت و بەن‌زۆحێت.

21 کوڕەکانی شالەحی کوڕی یەهودا ئەمانە بوون:

ئێری باوکی لێخا؛ لەعدای باوکی مارێشا، هەروەها باپیرە گەورەی ئەو بنەماڵانە بوو کە کاری کەتانیان دەکرد و لە بێت‌ئەشبێعە دەژیان؛ 22 یۆقیم؛ خەڵکی کوزێڤا؛ لەگەڵ یۆئاش و ساراف، ئەوانەی کە لە مۆئاب و یاشوڤی لەحەم فەرمانڕەوایەتییان دەکرد. ئەم ڕەچەڵەکنامەیە لە کۆنەوە تۆمار کرابوو. 23 ئەوانە ئەو گۆزەکەرانە بوون کە دانیشتووانی نەتاعیم و گەدێرا بوون، لەوێدا نیشتەجێ بوون و کاریان بۆ پاشا دەکرد.

شیمۆن

24 نەوەکانی شیمۆن:

نەموئێل، یامین، یاریڤ، زەرەح و شائوول.

25 شەلوم کوڕی شائوول بوو، میبسام کوڕی شەلوم، میشماع کوڕی میبسام.

26 نەوەکانی میشماع:

حەموئێل کوڕی میشماع، زەکور کوڕی حەموئێل، شیمعی کوڕی زەکور.

27 شیمعیش شازدە کوڕ و شەش کچی هەبوو، بەڵام براکانی کوڕی زۆریان نەبوو و هەموو خێڵەکانیشیان وەک نەوەی یەهودا زیادیان نەکرد. 28 لە بیری شابەع، لە مۆلادا، لە حەچەر شوعال، 29 لە بیلهە، لە عەچەم، لە تۆلاد، 30 لە بتوئێل، لە حۆرما، لە چیقلەگ، 31 لە بێت‌مەرکاڤۆت، لە حەچەر سوسیم، لە بێت‌برئی و لە شەعەرایم نیشتەجێ بوون. ئەمانە شارۆچکەکانیان بوون، هەتا کاتی بەپاشابوونی داود. 32 دەوروبەریشیان عێتام، عەین، ڕیمۆن، تۆخەن و عاشان، پێنج شارۆچکە بوون. 33 لەگەڵ هەموو گوندەکانیان لە چواردەوری ئەو شارۆچکانە هەتا بەعەلات. ئەمانە شوێنی نیشتەجێبوونیان بوون، ئەمانیش ڕەچەڵەکنامەیان تۆمار کرابوو.

34 مەشۆڤاڤ، یەملێک، یۆشای کوڕی ئەمەسیا، 35 یۆئێل، یێهوی کوڕی یۆشیڤیای کوڕی سەرایای کوڕی عەسیێل، 36 هەروەها ئەلیۆعێنەی، یەعقۆڤا، یەشۆحایا، عەسایا، عەدیێل، یەسیمیێل، بەنایا و 37 زیزای کوڕی شیفعیی کوڕی ئەلۆنی کوڕی یەدایای کوڕی شیمریی کوڕی شەمەعیا.

38 ئەمانە کە ناویان هاتووە، سەرۆک خێڵەکانیان بوون و بنەماڵەکانیان زۆر پەلیان هاویشتووە، 39 بۆ گەڕان بەدوای لەوەڕگا بۆ مەڕوماڵاتەکانیان هەتا ڕۆژهەڵاتی دۆڵەکە ڕۆیشتن هەتا گەیشتنە گەدۆر. 40 ئینجا لەوەڕگایەکی بەپیت و چاکیان دۆزییەوە و خاکەکەش بەرفراوان و ئاشتی و ئاسوودەیی تێیدا بەرقەرار بوو، هەروەها هەندێک لە حامییەکان پێشتر لەوێ نیشتەجێ بوون.

41 ئەوانەی ناویان هاتووە، لە ماوەی پاشایەتی حەزقیای پاشای یەهودا هاتن و پەلاماری چادرەکانی حامییەکان و ئەو مەعونییانەیان دا کە لەوێدا بوون و بە تەواوی قڕیان کردن[d]. هەتا ئەمڕۆش هیچ مەعۆنییەکی لێ نییە، بەڵکو لە جێی ئەوان نیشتەجێ بوون، چونکە لەوێدا لەوەڕگای لێبوو بۆ مەڕوماڵاتەکانیان. 42 هەروەها لەوان لە نەوەی شیمۆن پێنج سەد پیاو چوون بۆ ناوچە شاخاوییەکانی سێعیر، بە ڕابەری کوڕەکانی یەشعی کە ئەمانە بوون: پەلەتیا، نەعەریا، ڕفایا و عوزیێل. 43 لە پاشماوەی عەمالێقییە هەڵاتووەکانیان دا و هەتا ئەمڕۆ لەوێدا نیشتەجێ بوون.

ڕەئوبێن

ڕەئوبێن کوڕە نۆبەرەی ئیسرائیل بوو، بەڵام کاتێک کە پێخەفی باوکی گڵاوکرد، مافی نۆبەرایەتییەکەی درا بە نەوەی یوسفی کوڕی ئیسرائیل، ئیتر لە ڕەچەڵەکنامە بە نۆبەرە تۆمارنەکرا. هەرچەندە یەهودا لە هەموو براکانی بەهێزتر بوو و پاشایەک لە پشتی ئەو دەرچوو، بەڵام نۆبەرایەتییەکە بۆ یوسف بوو.

کوڕەکانی ڕەئوبێنی کوڕە نۆبەرەی ئیسرائیل:

حەنۆک، پەڵو، حەسرۆن و کەرمی.

نەوەکانی یۆئێل:

شەمەعیا کوڕی یۆئێل، گۆگ کوڕی شەمەعیا،

شیمعی کوڕی گۆگ، میخا کوڕی شیمعی،

ڕەئایا کوڕی میخا، بەعل کوڕی ڕەئایا،

بئێرە کوڕی بەعل. بئێرەش ئەو کەسە بوو کە تگلەت پلئەسەری پاشای ئاشور ڕاپێچی کرد. بئێرە سەرۆکی ڕەئوبێنییەکان بوو.

خزمەکانیان بەگوێرەی خێڵەکانیان و بەپێی تۆمارکردنیان لە ڕەچەڵەکنامە:

یەعیێلی سەرکردە، زەکەریا و بەلەعی کوڕی عازازی کوڕی شەمەعی کوڕی یۆئێل، لە عەرۆعێرەوە هەتا نەبۆ و بەعل‌مەعۆن نیشتەجێ بوون. بەرەو ڕۆژهەڵاتیش هەتا دەهاتە بیابانی دەم ڕووباری فورات پەلیان هاویشت، چونکە ئاژەڵەکانیان لە خاکی گلعاددا زۆر ببوون.

10 لە سەردەمی پاشایەتی شاولدا، جەنگیان لە دژی هاجەرییەکان بەرپا کرد و بەزاندنیان و لە خێوەتەکانی هاجەرییەکان نیشتەجێ بوون لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی گلعاددا.

گاد

11 نەوەی گادیش لەتەنیشت نەوەی ڕەئوبێنەوە نیشتەجێ بوون لە خاکی باشانەوە هەتا سەلخە:

12 لە باشان یۆئێل سەرکردە و شافام لە پلەی دووەم و یەعنەی و شافات لە پلەی سێیەم بوون.

13 خزمەکانیان بەپێی بنەماڵەکانیان حەوت بوون:

میکائیل، مەشولام، شەڤەع، یۆرەی، یەعکان، زیەع و ئێبەر.

14 ئەمانەش کوڕەکانی ئەبیحەیلی کوڕی حوریی کوڕی یارۆحای کوڕی گلعادی کوڕی میکائیلی کوڕی یەشیشەیی کوڕی یەحدۆی کوڕی بووز بوون.

15 ئەحیی کوڕی عەبدیێلی کوڕی گۆنی گەورەی بنەماڵەکانیان بوو.

16 جا گادییەکان لە گلعاد، لە باشان، لە گوندەکانیدا و لە هەموو دەشتاییەکانی شارۆن لەسەر سنوورەکانی نیشتەجێ بوون.

17 ڕەچەڵەکی هەموو ئەمانە لە ماوەی پاشایەتی یۆتامی پاشای یەهودا و یارۆڤعامی پاشای ئیسرائیلدا تۆمار کران.

18 نەوەی ڕەئوبێن و گادییەکان و نیوەی هۆزی مەنەشە[e]، لە پیاوە ئازاکان ئەوانەی قەڵغان و شمشێریان هەڵگرتبوو، تیرئەنداز بوون و مەشقی جەنگیان کردبوو، چل و چوار هەزار و حەوت سەد و شەست جەنگاوەر بوون. 19 جەنگیان لە دژی هاجەرییەکان و یەتور و نافیش و نۆداڤ بەرپا کرد و 20 یارمەتییان بۆ هات. هاجەرییەکان و هەموو ئەوانەی لەگەڵیاندا بوون درانە دەستیانەوە، چونکە لە جەنگەکەدا هاواریان بۆ خودا کرد، ئەویش وەڵامی دانەوە، لەبەر ئەوەی پشتیان پێی بەست. 21 هەروەها دەستیان بەسەر ئاژەڵە ماڵییەکانی هاجەرییەکاندا گرت، پەنجا هەزار وشتر و دوو سەد و پەنجا هەزار سەر مەڕ و دوو هەزار گوێدرێژ و لە مرۆڤیش سەد هەزار کەس و 22 ژمارەیەکی زۆر کوژران، لەبەر ئەوەی جەنگەکە لە خوداوە بوو. ئیتر هەتا ڕاپێچکردنەکە لە جێی ئەوان نیشتەجێ بوون.

نیوەی هۆزی مەنەشە

23 نیوەی هۆزی مەنەشەش لە خاکەکە نیشتەجێ بوون، لە باشانەوە هەتا بەعل‌حەرمۆن پەلیان هاویشت، کە پێی دەگوترێ سنیر، یان چیای حەرمۆن.

24 ئەمانەش گەورەکانی بنەماڵەکانیان بوون: عێفەر، یەشعی، ئەلیێل، عەزریێل، یەرمیا، هۆدەیڤاهو و یەحدیێل، کە هەموو ئەمانە پیاوانی پاڵەوانی ئازا و پیاوانی ناودار و گەورەی بنەماڵەکانیان بوون. 25 بەڵام ناپاکییان لە خودای باوباپیرانیان کرد و بەدوای خوداوەندەکانی گەلانی خاکەکەوە لەشفرۆشییان[f] کرد، ئەوانەی خودا لەبەردەمیاندا لەناوی بردن. 26 لەبەر ئەوە خودای ئیسرائیل ڕۆحی پولی پاشای ئاشوری هەژاند، کە بە تگلەت پلئەسەر بەناوبانگە، ئەویش ڕەئوبێنی و گادییەکان لەگەڵ نیوەی هۆزی مەنەشەی ڕاپێچ کرد. ئەوانی هێنایە حەلەح و خابوور و هارا و ڕووباری گۆزان، هەتا ئەمڕۆش لەوێ ماونەتەوە.

Kurdi Sorani Standard (KSS)

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard ‪Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®‎‎ ‪All rights reserved worldwide‎.