Print Page Options
Previous Prev Day Next DayNext

Chronological

Read the Bible in the chronological order in which its stories and events occurred.
Duration: 365 days
Kurdi Sorani Standard (KSS)
Version
سەرژمێری 26-27

ئاماری دووەم[a]

26 لەدوای دەردەکە، یەزدان بە موسا و ئەلعازاری کوڕی هارونی کاهینی فەرموو: «ژمارەی هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل وەربگرە، لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، بەگوێرەی بنەماڵەکانیان، هەموو ئەوانەی لە ئیسرائیلدا دەتوانن بجەنگن.» ئینجا موسا و ئەلعازاری کاهین لە دەشتی مۆئاب لەسەر ڕووباری ئوردون بەرامبەر ئەریحا لەگەڵیاندا دوان و گوتیان: «سەرژمێری لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە بکەن، وەک چۆن یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.»

نەوەی ئیسرائیلیش ئەوانەی لە خاکی میسر هاتنە دەرەوە ئەمانەن:

نەوەی ڕەئوبێنی نۆبەرەی ئیسرائیل:

بۆ حەنۆک خێڵی حەنۆکییەکان،

بۆ پەڵو خێڵی پەڵووییەکان،

بۆ حەسرۆن خێڵی حەسرونییەکان،

بۆ کەرمی خێڵی کەرمییەکان.

ئەمانە خێڵەکانی ڕەئوبێنییەکانن، تۆمارکراوەکانیان چل و سێ هەزار و حەوت سەد و سی کەس بوون.

ئەلیابیش کوڕی پەڵو بوو، نەوەی ئەلیابیش نەموئێل و داتان و ئەبیرام، داتان و ئەبیرامیش ئەوانەن کە کۆمەڵەکەیان بانگکرد بۆ بەربەرەکانێی موسا و هارون، لە کۆمەڵی قۆرەح کاتێک بەربەرەکانێی یەزدانیان کرد. 10 زەوی دەمی کردەوە و لەگەڵ قۆرەح هەڵیلووشین، کاتێک ئەو کۆمەڵە مردن، دوو سەد و پەنجا پیاو سووتان، ئەوان بوون بە پەند. 11 بەڵام نەوەی قۆرەح نەفەوتان.

12 نەوەی شیمۆن بەگوێرەی خێڵەکانیان:

لە نەموئێل خێڵی نەموئیلییەکان،

لە یامین خێڵی یامینییەکان،

لە یاکین خێڵی یاکینییەکان،

13 لە زەرەح خێڵی زەرەحییەکان،

لە شائوول خێڵی شائوولییەکان.

14 ئەمانە خێڵەکانی شیمۆنییەکانن، بیست و دوو هەزار و دوو سەد کەس بوون.

15 نەوەی گاد بەگوێرەی خێڵەکانیان:

لە چیفۆن خێڵی چیفۆنییەکان،

لە حەگی خێڵی حەگییەکان،

لە شونی خێڵی شونییەکان،

16 لە ئۆزنی خێڵی ئۆزنییەکان،

لە عێری خێڵی عێرییەکان،

17 لە ئەرۆدی خێڵی ئەرۆدییەکان،

لە ئەرئێلی خێڵی ئەرئێلییەکان.

18 ئەمانە خێڵەکانی نەوەی گادن، بەگوێرەی ژمارەیان چل هەزار و پێنج سەد کەس بوون.

19 ئێر و ئۆنان کوڕانی یەهودا بوون، بەڵام لە خاکی کەنعان مردن.

20 نەوەی یەهودا بەگوێرەی خێڵەکانیان:

لە شالەح خێڵی شالەحییەکان،

لە پێرێز خێڵی پێرێزییەکان،

لە زەرەح خێڵی زەرەحییەکان،

21 نەوەکانی پێرێزیش:

لە حەسرۆن خێڵی حەسرونییەکان،

لە حامول خێڵی حامولییەکان.

22 ئەمانە خێڵەکانی یەهودان، بەگوێرەی ژمارەیان حەفتا و شەش هەزار و پێنج سەد کەس بوون.

23 نەوەی یەساخار بەگوێرەی خێڵەکانیان:

لە تۆلاع خێڵی تۆلاعییەکان،

لە پوڤە خێڵی پوڤەییەکان،

24 لە یاشوڤ خێڵی یاشوڤییەکان،

لە شیمرۆن خێڵی شیمرۆنییەکان.

25 ئەمانە خێڵەکانی یەساخارن، بەگوێرەی ژمارەیان شەست و چوار هەزار و سێ سەد کەس بوون.

26 نەوەی زەبولون بەگوێرەی خێڵەکانیان:

لە سەرەد خێڵی سەرەدییەکان،

لە ئێلۆن خێڵی ئێلۆنییەکان،

لە یەحلئێل خێڵی یەحلئێلییەکان.

27 ئەمانە خێڵەکانی زەبولونییەکانن، بەگوێرەی ژمارەیان شەست هەزار و پێنج سەد کەس بوون.

28 کوڕانی یوسف بەگوێرەی خێڵەکانی مەنەشە و ئەفرایم:

29 نەوەی مەنەشە:

لە ماکیر خێڵی ماکیرییەکان، ماکیر باوکی گلعاد بوو،

لە گلعاد خێڵی گلعادییەکان.

30 ئەمانە نەوەی گلعادن:

لە ئیعەزەر خێڵی ئیعەزەرییەکان؛

لە حێلەق خێڵی حێلەقییەکان؛

31 لە ئەسریێل خێڵی ئەسریێلییەکان؛

لە شەخەم خێڵی شەخەمییەکان؛

32 لە شەمیداع خێڵی شەمیداعییەکان؛

لە حێفەر خێڵی حێفەرییەکان.

33 بەڵام سەلۆفحادی کوڕی حێفەر کوڕی نەبوو، تەنها کچ و ناوی کچەکانی سەلۆفحاد مەحلە و نۆعا و حۆگلە و میلکە و تیرزە بوو.

34 ئەمانە خێڵەکانی مەنەشەن و تۆمارکراوەکانیان پەنجا و دوو هەزار و حەوت سەد کەس بوون.

35 ئەمانەش نەوەی ئەفرایمن بەگوێرەی خێڵەکانیان:

لە شوتەلەح خێڵی شوتەلەحییەکان،

لە بەکەر خێڵی بەکەرییەکان،

لە تەحەن خێڵی تەحەنییەکان،

36 ئەمانەش نەوەی شوتەلەحن:

لە عیران خێڵی عیرانییەکان.

37 ئەمانە خێڵەکانی نەوەی ئەفرایمن، بەگوێرەی ژمارەیان سی و دوو هەزار و پێنج سەد کەس بوون.

ئەمانە نەوەی یوسفن بەگوێرەی خێڵەکانیان.

38 نەوەی بنیامین بەگوێرەی خێڵەکانیان:

لە بەلەع خێڵی بەلەعییەکان،

لە ئەشبێل خێڵی ئەشبێلییەکان،

لە ئەحیرام خێڵی ئەحیرامییەکان.

39 لە شوفام خێڵی شوفامییەکان،

لە حوفام خێڵی حوفامییەکان.

40 نەوەی بەلەعیش ئەرد و نەعمان بوون:

لە ئەرد خێڵی ئەردییەکان و

لە نەعمان خێڵی نەعمانییەکان.

41 ئەمانە نەوەی بنیامینن بەگوێرەی خێڵەکانیان و تۆمارکراوەکانیان چل و پێنج هەزار و شەش سەد کەس بوون.

42 ئەمانە نەوەی دانن بەگوێرەی خێڵەکانیان:

لە شوحام خێڵی شوحامییەکان.

ئەمە خێڵەکانی دانە بەگوێرەی خێڵەکانیان، 43 هەموو خێڵەکانی شوحامییەکان بەگوێرەی ژمارەیان شەست و چوار هەزار و چوار سەد کەس بوون.

44 نەوەی ئاشێر بەگوێرەی خێڵەکانیان:

لە یمنە خێڵی یمنییەکان،

لە یەشڤی خێڵی یەشڤییەکان،

لە بەریعە خێڵی بریعییەکان،

45 لە نەوەی بەریعە:

لە حەڤەر خێڵی حەڤەرییەکان،

لە مەلکیێل خێڵی مەلکیێلییەکان،

46 کچەکەی ئاشێریش ناوی سەرەح بوو.

47 ئەمانە خێڵەکانی نەوەی ئاشێرن، بەگوێرەی ژمارەیان پەنجا و سێ هەزار و چوار سەد کەس بوون.

48 نەوەی نەفتالی بەگوێرەی خێڵەکانیان:

لە یەحزئێل خێڵی یەحزئێلییەکان،

لە گۆنی خێڵی گۆنییەکان،

49 لە یێچەر خێڵی یێچەرییەکان،

لە شلێم خێڵی شلێمییەکان.

50 ئەمانە خێڵەکانی نەفتالین بەگوێرەی خێڵەکانیان و تۆمارکراوەکانیان چل و پێنج هەزار و چوار سەد کەس بوون.

51 ئەمانە تۆمارکراوەکانن لە نەوەی ئیسرائیل، شەش سەد و یەک هەزار و حەوت سەد و سی.

52 یەزدان بە موسای فەرموو: 53 «خاکەکە بۆ ئەمانە بەگوێرەی ژمارەی ناوەکان بە میرات دابەش دەکەیت. 54 بۆ هۆزە گەورەکان میراتیان زۆر دەکەیت و بۆ هۆزە بچووکەکان میراتیان کەم دەکەیت، هەریەکە بەگوێرەی تۆمارکراوەکانی میراتی دەدرێتێ، 55 بەڵام خاکەکە بە تیروپشک دابەش دەکەیت، بەگوێرەی ناوی هۆزەکانی باوکانیان بە میراتی دەگرن، 56 لەنێو کۆمەڵەی گەورە و بچووک بەگوێرەی تیروپشک میراتەکەیان بۆ دابەش دەکرێت.»

57 ئەمانەش تۆمارکراوەکانن لە لێڤییەکان، بەگوێرەی خێڵەکانیان:

بۆ گێرشۆن خێڵی گێرشۆنییەکان،

بۆ قەهات خێڵی قەهاتییەکان،

بۆ مەراری خێڵی مەرارییەکان.

58 ئەمە خێڵەکانی لێڤییە:

خێڵی لیبنییەکان،

خێڵی حەبرۆنییەکان،

خێڵی مەحلییەکان،

خێڵی موشییەکان،

خێڵی قۆرەحییەکان.

عەمرام لە ڕەچەڵەکی قەهات بوو. 59 ژنەکەی عەمرامیش ناوی یۆخەڤەد بوو، لە نەوەی لێڤی بوو، لە خێزانی لێڤییەکیش لە میسر لەدایک بوو. لە عەمرام هارون و موسا و مریەمی خوشکیانی بوو. 60 هارونیش باوکی ناداب و ئەبیهو و ئەلعازار و ئیتامار بوو. 61 بەڵام ناداب و ئەبیهو کاتێک ئاگرێکی نامۆیان لەبەردەم یەزدان پێشکەش کرد مردن.

62 تۆمارکراوەکانی لێڤییەکان بیست و سێ هەزار کەس بوون، هەموو نێرینەیەک لە کۆرپەی یەک مانگی بەرەو سەرەوە، چونکە لەگەڵ نەوەی ئیسرائیلدا تۆمار نەکران، لەبەر ئەوەی لەنێو نەوەی ئیسرائیلدا میراتیان پێنەدرا.

63 ئەمانە بوون کە موسا و ئەلعازاری کاهین تۆماریان کردن، کاتێک نەوەی ئیسرائیلیان لە دەشتی مۆئاب لەسەر ڕووباری ئوردون بەرامبەر ئەریحا تۆمار کرد. 64 ئەمانەش کەسیان تێدا نەبوو لەوانەی موسا و هارونی کاهین تۆماریان کردن، کاتێک نەوەی ئیسرائیلیان لە چۆڵەوانی سینادا تۆمار کرد. 65 لەبەر ئەوەی یەزدان پێی فەرموون، «لە چۆڵەوانیدا دەمرن،» ئیتر کەسیان لێ نەمایەوە، تەنها کالێبی کوڕی یەفونە و یەشوعی کوڕی نون نەبێت.

کچانی سەلۆفحاد

27 کچانی سەلۆفحادی کوڕی حێفەر کوڕی گلعاد کوڕی ماکیر کوڕی مەنەشە لە خێڵەکانی مەنەشەی کوڕی یوسف هاتنە پێش. ئەمەش ناوی کچەکانییەتی: مەحلە و نۆعا و حۆگلە و میلکە و تیرزە، لەبەردەم موسا و ئەلعازاری کاهین و سەرۆکەکان و هەموو کۆمەڵ لەلای دەروازەی چادری چاوپێکەوتن وەستان و گوتیان: «باوکمان لە بیابان مرد و لەو کۆمەڵەدا نەبوو کە لەگەڵ قۆرەح لە دژی یەزدان کۆبوونەوە، بەڵکو بە گوناهی خۆی مرد و هیچ کوڕی نەبوو. بۆچی ناوی باوکمان لەنێو خێڵەکەی بسڕێتەوە لەبەر ئەوەی کوڕی نییە؟ لەنێو برایانی باوکمان موڵکمان بدەرێ.»

موساش داواکارییەکەی ئەوانی بردە بەردەم یەزدان. جا یەزدان بە موسای فەرموو: «کچانی سەلۆفحاد ڕاست دەڵێن. تۆش لەنێو برایانی باوکیان موڵکی میراتیان دەدەیتێ و میراتی باوکیان دەدرێتە ئەوان.

«بە نەوەی ئیسرائیلیش دەڵێیت: ”هەر پیاوێک مرد و کوڕی نەبوو میراتەکەی بۆ کچی دەبێت، ئەگەر کچیشی نەبوو، میراتەکەی دەدەنە براکانی، 10 ئەگەر براشی نەبوو ئەوا میراتەکەی دەدەنە برایانی باوکی، 11 ئەگەر باوکیشی برای نەبوو ئەوا میراتەکەی دەدەنە نزیکترین کەسی لە خێڵەکەی و ئەو دەبێتە میراتگری. ئەمە بۆ نەوەی ئیسرائیل بووە فەرزێکی یاسایی، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.“»

موسا دەست لەسەر یەشوع دادەنێت

12 ئینجا یەزدان بە موسای فەرموو: «بڕۆ سەر ئەم چیایە لە زنجیرە چیای عەڤاریم و تەماشای ئەو زەوییە بکە کە بە نەوەی ئیسرائیلم داوە. 13 کاتێک تەماشات کرد تۆش دەچیتە ڕیزی گەلەکەت، وەک هارونی برات چووە ڕیزەوە، 14 چونکە لە چۆڵەوانی چن کاتێک کۆمەڵەکە یاخی بوون، ئێوە قسەتان شکاندم کە لەبەرچاویان لە شوێنی ئاوەکە پیرۆزم بکەن.» کە ئەوێ ئاوی مەریبای قادێشە لە چۆڵەوانی چن.

15 موسا بە یەزدانی گوت: 16 «ئەی یەزدان، ئەی ئەو خودایەی ژیان بە ئادەمیزاد دەبەخشیت، پیاوێک لەسەر کۆمەڵەکە دابنێ 17 بەڕێوەیان ببات و لە شەڕدا ڕابەرایەتییان بکات، هەتا کۆمەڵی یەزدان وەک مەڕی بێ شوانیان لێ نەیێت.»

18 یەزدانیش بە موسای فەرموو: «یەشوعی کوڕی نون ببە، پیاوێکە ڕۆحی تێدایە و دەستی لەسەر دابنێ. 19 لەبەردەم ئەلعازاری کاهین و هەموو کۆمەڵەکە ڕای بگرە و لەبەرچاویان ئەرکی پێ بسپێرە. 20 هەندێک لە دەسەڵاتی خۆتی بدەرێ هەتا هەموو کۆمەڵی ئیسرائیل گوێڕایەڵی بن. 21 ئەو لەبەردەم ئەلعازاری کاهین ڕادەوەستێت، لەبەردەم یەزدان بەپێی حوکمی ئوریم[b] بۆی دەپرسێت. بە قسەی ئەو دەردەچن و بە قسەی ئەو دێنە ژوورەوە، ئەو و هەموو کۆمەڵی ئیسرائیل لەگەڵی.»

22 موسا هەروەک یەزدان فەرمانی پێ کرد، ئاوای کرد. یەشوعی برد و لەبەردەم ئەلعازاری کاهین و لەبەردەم هەموو کۆمەڵەکە ڕایگرت، 23 دەستی لەسەر دانا و ئەرکی پێ سپارد، هەروەک یەزدان لە ڕێگەی موساوە فەرمانی دا.

Kurdi Sorani Standard (KSS)

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard ‪Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®‎‎ ‪All rights reserved worldwide‎.